كارۆخ مەلائەسعەد: دە ساڵە گۆرانیبێژە و چوار گۆرانییشی هەیە، بەڵام ئێستا میزگێنی دەداتە هەوادارەكانی كە سەرقاڵی تەواوبوونی ئەلبوومێك گۆرانییە. لە هەمان كاتیشدا ناوبراو باس لەوە
دەكات، كە تا ئێستا ستایلێكی كوردیمان نییە بۆ ئەوەی هونەرەكەمان بە وڵاتانی جیهانی بناسێنین.
گۆرانیبێژ (دەلال زاخۆیی) بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر: گوتی: “تازەترین كاری هونەریم ئەلبوومێكی گۆرانییە، كە لە 10 تراك پێك هاتووە، بەڵام هێشتا ناوم بۆی دانەناوە. هەروەها ئەو ئەلبوومەم لە سێ ستۆدێۆ كاری بۆ كراوە و (سەنحاریب ئاشوری) لە وڵاتی (سوێد)، ئاڕت كەڵەڕس) لە دهۆك، ڕووبات، لە دهۆك. دابەشكردنی میووزیكیش لە لایەن (دەلال زاخۆیی)ـیەوە كراوە. میلۆدییەكانیش خۆم ئامادەم كردوون و (عەبدولقەهار زاخۆیی، هەڤاڵ ئیبڕاهیم، نوژدار، ئارێۆس حەمەسەعید، عیماد عەلی، میهاب عەلی)ــە. هۆنراوەكانیش بەرهەمی هەست و قەڵەمی (عەبدولقەهار زاخۆیی، نوژدار، حەمەسەعید ئیبراهیم)ـن.”
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتیشی: “وابڕیارە بە سپۆنسەری (دیاكۆ گرووپ) و (پەنیری كان لە عێڕاق) دوو تراك لە ئەلبوومە تازەكەمدا بكەمە كلیپ، هاوكات داوای لێبوردنیش لە عاشقانی دەنگم دەكەم، كە بۆ چەندین ساڵە بێبەرهەم بوومە و نەمتوانیوە وەكو پێویست خزمەتیان بكەم.”
ناوبراو لە دواقسەیدا ئاماژە بۆ لاوازیی گۆرانیی كوردی دەكات و دەڵێت: “تا ئێستا ئێمە هونەرمەندانی كورد لەسەر ستایلی بیانی گۆرانی دەچڕین و ئاواز وەردەگرین، تەنیا هۆنراوەكانمان كوردین و هیچی دیكە، بۆیە ئەوەیش جێگای داخە.”