کچە ھونەرمەندی کورد دەشنێ موراد، بە ھاوبەشی لەگەڵ ھونەرمەندی بۆتانی بەدیل براھیم، ماڵی یەزیدی لە ھۆڵەندا، ٢٢ تەن کەل و پەلی لە ھۆڵەنداوە گەیاندە دھۆک، دەڵێت:
“وەک کچە کوردێک و گۆرانبێژێک بەو ئەرکە نیشتمانیە ھەڵساوم، لە ماڵە کوردەکانی ھۆڵەندا و ئەلمانیا، کەل و پەلی زۆرمان بۆ خوشک و برا یەزیدییەکانمان لە شەنگاڵ کۆکردۆتەوە، گەیاندمانە کوردستان”. دەشنێ موراد لە پاڵ کارە ھونەرییەکانیەوە، کاری خێرخوازیش دەکات، باسلەوە دەکات، لە کات و دۆخێکی وەھای کوردستان من بەمشێوەیە دەتوانم خزمەتی خەڵکی وڵاتەکەم بکەم، شانازییە بۆ من ماڵ بە ماڵ لە ھوڵەندا و ئەلمانیا گەڕاوم کۆمەکم کۆکردۆتەوە، تەنانەت ماڵە ھوڵەندی و ئەلمانیەکانیش بەشدارییان کرد. دەشنێ دەڵێت:” ماڵی یەزیدی زۆر خۆشحاڵبوون کە لێرەوە لە دوورە وڵات بتوانن ھاوکاری خوشک و برا یەزیدییەکانیان بن لە کوردستانەوە، ئێمەی کورد دەبێت ھەمیشە یەک دەنگ و رەنگ بین”.