زانا دڵشاد دزەیی
بەھۆی نەخۆشییەوە کچە گۆرانیبێژ دەشنێ بۆ ماوەیەک لە گۆرانیگوتن دوور دەکەوێتەوە.
دەشنێ لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە ئیستگرام ئاشکرایکردووە کە دوورکەوتنەوەی ماوەیەکی ئەو لەکاری ھونەری پەیوەندی بە ناجێگیری
باری تەندروستییەوە ھەیە و دەڵێت “خۆشەویستانم پێتان رادەگەیەنم ماوەیەک کە لێتان دوورم پەیوەندی بە نەخۆشی منەوە ھەیە، ماوەیەک لە کاری ھونەری دووردەکەومەوە تاوەکو تەندروستیم بەرەو باشتربوون دەچێت”.
بەڵام دەشنێ ئاماژەی بە جۆری نەخۆشییەکەی نەکردووە و تەنیا نوسیوویەتی “پێویستم بە چارەسەری سروشتی ھەیە”.
بەڵام تائێستا دیار نییە دوورکەوتنەوەکەی بەھۆی نەخۆشیەوەیە یاخود لەلایەن کۆمپانیای bmb گرێبەستەکەی ھەڵوەشاوەتەوە و کاری بۆ ناکەن.