زانا دزەیی: بەپێی ئەو وێنەیەی کە دەست ئێمە کەوتووە، ئێستا دەشنێ لە ئەمەریکایە و خەریکی گۆرانییە.
ئەم وێنەیەی دەشنێ تایبەتە و تێیدا بە نیمچەرووتی و لە کەنار رووبار دەردەکەوێت و خەریکی پشووە، ئەوەی جێی سەرنجە ئەم وێنەیە لەلایەن دەشنێ بڵاونەکراوەتەوە، بەڵکو لەلایەن ھاوڕێ و ھاوسەفەرەکانی دەشنێ بڵاوکراوەتەوە.
ئایا بڵابوونەوەی ئەم وێنەیە پلانە بۆ کەوتنی یەکجارەکی دەشنێ یاخود دەشنێ لە ئەمەریکاوە پیلان دادەنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنەکەی خۆی؟
ئەوە شتێکی چاوەڕوانکراو بوو و سەیریش نییە، چونکە دوژمنەکەی دەشنێ لە ئەمەریکاوە سەری ھەڵدا و ئەمەریکا بە پاڵپشتی خۆی دەزانێت بۆ نیشاندانی ھێزەکانی خۆی، ئێستا دەشنێ رێگای گرتووە بۆ رێگرتن لە دوژمنەکەی، بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە دەشنێ لەم پیلانەی سەرکەوتوو دەبێت یاخود رووبەرووی شکستی یەکجارەکی دەبێتەوە؟ چونکە ئەوە دوا ھەوڵە بۆ مانەوە و ھەڵسانەوەی دەشنێ؟
دەکرێ بڵێین ئەم گۆرانییەی دەشنێ و گۆرانیە تازەکەی ھێلی لەڤ کە ١٥ دەفتەر دۆلاری تیچچووە ناوبنێین گۆرانییە چارەنووسازەکانی دوو کچ، ھەر کامیان سەرکەوتوو بوون ئەویان دەمێنێتەوە و ئەویتر مەیدانەکە چۆڵ دەکات، کە تائێستا مەیدانەکە لەژێر کۆنترۆڵی ھێلی دایە.