دڵشاد دزەیی: یەکەمجارم نییە لەبارەی توانا ھونەرییەکەی ھونەرمەند دەشنێ قسەم دەکەم، بەڵام دوای پیشاندانی بەرھەمێکی جوان و داھێنانی نوێی ئەو کچە ئینجا قسەم لەبارەیەوە کردووە، راستیتان دەوێت ھیچ ھونەرمەندێک بەھێندەی دەشنێ سەرنجی رانەکێشاوم، لەخۆپێگەیاند و چوونەپێشەوەی ھونەرەکەی..
من لەنزیکەوە دەشنێ دەناسم، ئەو دەیەوێ ھونەرەکەی خۆی بەجیھانی بوون بکات و وەکو ئەستێرەیەکی جیھانی بناسرێت، نەک تەنیا لەھەرێمێک.. ئەوە جوانترین سیفاتە کە دەشنێ لەھەموو ھونەرمەندەکانی دیکە جیادەکاتەوە، ئەوەش دەزانم زۆر قوربانی بۆ ئەوە داوە، ئاخر ھاتنەپێشەوەی کچ لەکۆمەڵگایەکی داخراوی وەکو کوردستان قوربانی دەوێت، ئەدی ئەگەر کچەکە بیەوێ زۆربەی دیوار و بەربەستەکان بشکێنێ و وەکو ئەستێرەیەک خۆی نیشان بدات! دەبێ دەشنێ تائێستا چەند قوربانی دابێت و تووشی چەند کێشە گەلێک بووبێت. ھەڵبەتە پێش دەشنێ ئەو ھەوڵە دراوە لەلایەن کەسانی ترەوە بۆ نموونە ھونەرمەند لەیلا فەریقی، بەڵام کەسیان نەیانتوانیووە وەکو دەشنێ بڕۆنە پێشەوە، گرنگترین شت دەشنێ تائێستا بەردەوامە و رۆژدوای رۆژ ھونەرەکەی مەودایەکی فراوانتر دەڕات ناو ھونەری وڵاتانی تر… زیادەڕۆیم نەکردووە ئەگەر بڵێم دەشنێ دەبێتە یەکەم ھونەرمەندی کورد کە ھونەری جیھانی دەرگا بەرووی ھونەری کوردیدا دەکاتەوە، خۆیشی دەبێتە یەکەم ئەستێرە کورد لەجیھان.
من بەحوکمی ئیشەکەی خۆم رۆژنامەنووسی ھونەری، زۆربەی ھونەرمەندەکانی کورد و بەشێک ھونەرمەندانی عەرەب لەنزیکەوە دەناسم و لەسیفاتیان شارەزام، بەڵام ئەو سیفاتانەی دەشنێ کە منی سەرسام کردووە و بریتین لە یەکەم: بوێرییەکەی.. تائێستا تەنانەت پیاویش بەھێندەی دەشنێ بوێر نەبووە، دووەم شارەزایی و بەئاگابوون لەھونەری جیھانی، چونکە راستیتان دەوێت زۆربەی زۆری ھونەرمەندانی ئێمە بێئاگان لەم داھێنانانە ھونەریانەی لەئەمڕۆ لەجیھاندا دروست بووە، زۆربەیان تائێستا خەریکی فۆلکلۆن… سێیەم: دەستبردەیە لەخەرجکردنی زۆرترین پارە بۆ ھونەرەکەی لەپێناوی کارێکی نوێ و دەوڵەمەندکردن و پرۆفیشناڵکردنی ھونەرەکەی، نەک خۆدەوڵەمەندکردنی، چونکە ھەموو ئەو پارانەی لەپرۆگرامێکی ھونەری وەریدەگرێ ھەر لەپێناو ھونەرەکەی خەرجی دەکاتەوە، بەپێچەوانەی دەشنێ زۆریان ھونەریان بۆ خۆدەوڵەمەندکردنی خۆیان و کڕینی سەیارە و خاتوو و زەوی بەکارھێناوە… چوارەم: وەکو کچێکی پڕخەون و ئاواتی جوان لەدایکبووە، زۆرجار لەگەڵ دەشنێ بوومە بیری لەشتی واکردۆتەوە دە ساڵ پێش تەمەنەکەی خۆی کەوتووە. من پێی سەرسام بوویمە… پێنجەم: دەشنێ ھەوڵدەدات لەگەڵ زۆر کەس کار بکات و لەھەر کەسێک شتێک فێر بێت، نایەوێ لەچوارچێوەی کارەکانی کەسێک بمێنێتەوە… شەشەم: بەئیحترافی ھەموو ھونەرمەندەکان خۆشیانەوە ھیچ کەس وەکو دەشنێ لەبەرامبەر زوومی کامێرا جولە و سەرنجڕاکێش نییە، کەم کەس ھەیە لە تەلەفزیۆن دەشنێ بیبینێ بیگۆڕێت… ئەو سیفاتەشی کە من سەرسامم قسەخۆش و دەم بەپێکەنیەوە و رووح سووکیەکەیەتی، ھەمیشە قسەی ھەیە بۆ گوتن، ھەمیشە دایکم دەڵێت پڕقسەیە. ئەوەش وایکردووە ببێتە پێشکەشکارێکی سەرکەوتوو… بەڵام ھەموو ئەو سیفاتانە پێمان دەڵێن ئەستێرەیەکی داھاتووی جیھانە، بەڵام کەی؟
من پێم وایە دەشنێ ئەگەر زووتر لەگەڵ کەسانی تر ئیشی بکردایە تەنیا لەگەڵ ھەڵکەوت زاھیر نەبوایە ئەوا زۆر زووتر دەچووە پێشەوە، ھەڵبەتە ئەوەشمان بیرنەچێ ھەڵکەوت زاھیر توانی قۆناخێک دەشنێ ببیاتە پێشەوە، بەڵام لەبردنەپێشەوەی وەستا، واتا داھێنانی دەشنێ بەردەوام نەبوو، بۆیە دەشنێ بڕیارێکی ژیرانەیدا کە جگە لەگەڵ ھەڵکەوت زاھیر لەگەڵ کەسانی تریش کار بکات.. گۆرانییە ئینگلیزیەکەی کە لەگەڵ ئاوازدانەری بەتوانی کورد گۆران کەی دروستیان کرد شاکارێکی ھونەری بوو..
بەداخەوە ھەڵکەوت دەڵێت ھەر کەسێک لەگەڵ من کار بکات نابێت لەگەڵ کەسانی تر کار بکات… ئەوە رازی نییە با وازبێنێ. بۆیە ھەموو ئەو کەسانەی ئێستا لەگەڵ ھەڵکەوت زاھیر کاردەکەن لەقۆتاخێک وەستاون و ئیشکردن و نەکردنیان وەکو یەکە. بەھەرحاڵ ئێستا بمانەوێ و نەمانەوێ دەشنێ چۆتە قۆناخێکی زێرین، نموونە وەگرتنی چەند خەڵاتێک لەوڵاتی ھۆڵەندا و وڵاتانی تر…
لەم قۆناخە دەشنێ پێویستی بەھاوڕێی باشە، چونکە ھەموو ھاوڕێکان و کەسە نزیکەکانی دەشنێ باش نەبوونە یاخود ھیچ رۆڵێکیان نەبووە لەبردنەپێشەوەی دەشنێ. جگە لەقسەی گەورە، بەپێشەوانەوە بەھۆی دەشنێ خۆیان بردۆتەپێشەوە.
لەکۆتایدا ھەرچی بێت ئێستا دەشنێ بەھێزێکی زۆرەوە بەردەوامە و بائێمەش ھەموومان ھاوکار و ھاندەری بین، خەرمان بەرەکەت دەشنێ گیان.