کارۆخ مەلائەسعەد. (دەشتی کەلھوڕی) گۆرانی (دڵم ئەم شەو)ـی چڕی کە میلۆدییەکەی فارسیەو وەرگێری زمانی کوردی کردووە. ھەروەھا کاری کلیپیشی بۆ ئەنجامداوە و بەمزووانەیش دەی خاتە بەردیدی بینەرانی.”
(دەشتی کەلھوڕی) بە ڕۆژنامەی “ھەولێر”ـی ڕاگەیاند دواین کاری خۆم بەرھەم ھێنا کە ئەو کارە تازەیەیشم بریتیە لە گۆرانیەکوو دروستکردنی کلیپێک، وەلێ ئێستایش تەواوی ئەم ئیشەم چووەتە قۆناغەکانی تەواو بوونەوە و، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا دەکەوێتە پەخشەوە.
(کەلھوڕی) لەبارەی چۆنیەتی بەرھەم ھێنانی کارە نووێیەکەیەوە دەڵێت:” ناو نیشانی ئەو گۆرانیەم ناو ناوە (دڵم ئەم شەو) کە ئاوازەکەی فارسیەو وەرگێڕی کوردیم کردووە ھەروەھا تێکستەکەیش لەلایەن خۆمەوە ئامادە کراوە و مامۆستا (عارف ئیبڕاھیم)ـیش دابەشکردنی میووزیکەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ ئەنجامداوە.
لەلایەکی دیکەوە تیشکی خستە سەر چۆنیەتی وەبەر ھێنانی کلیپەکەی و گوتی:” ئەو کلیپە لە شارۆچکەی مەنگەش سەر بە پارێزگای دھۆک وێنەی گیراوە، وەلێ لەلایەن کۆمپانیای (ئینڤی) و لەگەڵ دەرھێنەر (فەرھەنگ فەرمان) کاری بۆ کراوە.
لەکۆتاییدا (دەشتی) گوتیشی:” ھیوادارم لە ڕێگای دەنگو ڕەنگو ئاوازو میووزیکەوە بتوانم پەیامی خۆم بگەیەنمە سەرجەم لایەنگران و ئازیزان.
کارۆخ مەلائەسعەد