هونەرمەند دەشتی کەلهوری لە کارێکی هونەری نوێیدا لەگەل دەرهێنەری بەتوانا شۆڕشڤان شێرۆ نوێترین کاری کلیپی ئەنجام دەدات.
(دەستەکانم پڕکەن لە گوڵ) گۆرانیەکی نوێی کەلهورییە لە ئاوازی مامۆستا نامدار قەرەداخی موزیکیش لەلایەن کارزان قەرەداخییەوە بۆ کراوە. ئەمجارەشیان شۆڕشڤان شێرۆ بە کارێکی پڕ لە تەکنیک و کوالیتی دەستەکانی هونەرمەند پڕ دەکات لەگوڵ و شاکارێکی جوانی تر دەدات بە دونیای کلیپی کوردی.