هونەرمەند دەشتی کەلهوری تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی بە لێدانی زەنگێکی مەترسیدار دەبینێت و پێیوایە ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان لە ڕەوشێکی نالەبار دەگوزەرێنێت.
دوای شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی) هونەرمەند دەشتی کەلهوری لە لێدوانێکی تایبەت بە سایتی چراتیڤی ووتی :
“شەهیدكردنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی دیسانەوە لێدانی ئەو زەنگە خه ته روو مەترسیدارەیە كە پێمان دەڵێت هێشتا ئازادی رادەڕبرینو رۆژنامەوانی لەخەتەرێكی گەورەدایە لەهەرێمی كوردستان، تێرۆركردنی رۆژنامەنووسێك لەبەردەم ماڵەكەی خۆی بریتییە لەتەواوكردنی ئەو نەخشە گلاوەی كە دوژمنانی ئازادیو دیموكراسی لەم وڵاتە گرتوویانەتە بەر”.