هونەرمەند (دەشتی کەلهوری) بەهاوکاری تەلەفزیۆنی ئایندە و ڕادیۆی مەشخەلان بۆ بەهاناوەچوونی منالانی تووشبوو بە نەخۆشی تالاسیما لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار ڕۆژی دووشەمە ١٨-٣-٢٠١٣ هەڵمەتێکی خوێن بەخشین ئەنجام دەدات.
کەلهوری وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی لەم هەڵمەتە بەشدار دەبێت بۆ هاندانی خەڵک و کۆکردنەوەی زۆرترین خوێنبەخش لە پێناو ژیانەوەی مناڵانی تووشبوو بە تالاسیما.