لە ماراسۆنێکی خێرخوازیدا لە نێوان پێنچ هەزار بەشداربوو هونەرمەند (دەشتی کەلهوری) توانی لە ماوەی ٤٥ خولەکدا ٩ کیلۆمەتر ببڕێت کە دەکاتە درێژی ماراسۆنەکە.
لە پەیوەندیەکی تایبەت بە چرا کەلهوری خۆشحاڵی خۆی بەم بەشداربوونە ڕاگەیاند کە داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سندووقی یارمەتی بەم منداڵانەی تووشی توندوتیژی هاتوون و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
ماراسۆنی شاری ئاخن لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەڵمانی ڕێکخرا کە بۆ هەر بەشدرابووێک بڕی ١٩ ئیرۆ وەرگیرا و ٥٠٠٠ کەسیش تێیدا بەشداربوون لە نێوانیاندا هونەرمەند دەشتی کەهلوری کە بەفەرمی بانگهێشت کرا بوو بۆ بەشداریکردن لەم ماراسۆنە.
کەلهوری تا ئێستا لە چەند کارێکی خێرخوازی بەشداریکردووە، دیارترینیان هەڵمەتی خوێنبەخشین بوو بۆ مناڵانی تووشبوو بە نەخۆشی تالاسیما لە گەرمیان.