ئەمڕۆ دەشتی کەلهوری لەکارەکانی نوێترین ڤیدیۆکلیپیدا کۆتایی بەکارەکانی هێنا. (کەی دۆنمەد) گۆرانیەکە بە زارەوەی کەلهوڕی، تێکستی فۆلکلۆرە و لە ئاواز و ووتنی هونەرمەندی لاو دەشتی کەلهورییە. موزیک و دابەشکردنی ئەم گۆرانیە لەلایەن کارزان قەرەداغیەوە بۆ کراوە و ئەمجارەش دەرهێنەری بە توانا شۆڕشڤان شێرۆ جێپەنجەی لەسەر ئەم کلیپەدا دیارە.
ئەوەی شایانی باسە لە ماوەیەکی زۆر کوردتدا دەشتی کەلهوری توانی سێ کلیپ بە سێ زاراوەی ( سۆرانی، بادینی، کەلهوری ) تۆمار بکات، کە هەر هەمووی بە کوالیتییەکی باش و ئەمەی دواییش بە کوالیتیەکی جیا لەوانەی تر تۆمارکراوە.