دیــــــدار نانەکـــەلی
تاکی ھەر کۆمەڵگایەک زیندوو مانەوەی بەستراوەتەوە بە بەرھەمەکانی، پرۆژە و بەرنامە و ھەوڵەکانی،لە مەیدانی ژیان دوو جۆر مردن بوونی ھەیە، مەرگی جەستەیی و مەرگی مەعنەوی، ئەوەی دووەمیان جۆرێک لە نائومیدی و بەھەدەرچوونی خەونەکانە، ئەو رۆژەی
مرۆڤ لە پرۆژە و بەرنامە و بەرھەمەکانی بەھەرھۆکارێک دادەبرێت بە مردوو ھەژمار دەکرێت
ئەوەتا زۆرن ئەو وەرزشەوان و سیاسی و ھونەرمەندانەی بەھۆی پێکان و نەخۆشیەوە ناتوانن وەک جاران نمایشی تواناکانیان بکەن،لە بەرھەم و چاڵاکی دادەبرێن ، راستە بە جەستە زیندوون،بەڵام بێ بەرھەمی ئەو کارەکتەرانە وەک مردوویەک نیشانی خەڵک دەدات.
ھۆکاری دەستەوەستان بێ بەرھەمیش ھەمەجۆرە، خراپترینی ئەوانەن کە لەبەرامبەر مەرگی مەعنەوی خۆیان بێ دەسەڵاتن و تواناکانیان پەنگی خواردووە و نەخراوەتە خزمەت پێناسە و ناساندن و دەوڵەمەندکرنی ئەزموونی خۆیان.
ئەوەتا بەھۆی قەیرانە کەلەکەبووەکانەوە،وەرزش لە ھەرێمی کوردستان لە ئاستی چەق بەستوویی تێپەری کردووە بەرەو داروخانی ژێرخانی وەرزشی. ھەربەھۆی دوورکەوتنەوەی یاریزانانەکانمان لە خولەکانی ناوەخۆ و دەرەوە ،بەردەوام چاوەڕوانی کرانەوەی دەرگای دەرخستنی ئەزموون و تواناکانیان، دەسکەوت و ئەنجام کە خودی بەرھەمی ھەر وەرزشەوانێکە، بە ھۆکارێک کە ھیچ کات لە دەسەڵاتی خۆیان نەبووە لێیان دوورخراوەتەوە، کە ئەوەش دەبێتە خاڵی خۆبەدەستەوەدانی یاریزانان بەو تونێلە تاریک و مەترسیدارەی کە بۆنی مەرگە مەعنەویەکەی لێدێت.ھەرچەند ھەوڵی یاریزانان بۆ رزگاربوون لەو نائومێدیە ھەبووە، کاتێک بەناچاری روودەکەنە یانەکانی دەرەوەی ھەرێم،لەپێناو بەردەوامی دان و مانەوە،بەڵام راستی ئەوەیە کە بۆژیان و بەرھەمێکی بەپێز پێویستمان بە بیرکردنەوە و بەڕێوەبردن و ھەولێکی نوێیە،جیاواز لە ئەزمونی رابردوو، بۆ بەتەنگەوەھاتنی دۆخی وەرزش تا ئەمرۆ لە ئاست گەورەیی و پاکی وەرزش دانەبووین،دەکرێ لە دووا ھەناسە فریادڕەسێک جارێکی تر بەو بیر و بەرھەم و بەرنامە نوێیە دەسکەوت و ئەزموون مسۆگەر بکات و گیان بخاتەوە بەر جەستەی وشک ھەڵاتووی وەرزشی ئەو ووڵاتە..
Discussion about this post