ڕۆژنامەی (الصباح) هەواڵێکی لە ژێر ناونیشانی ” دەستگیرکردنی مەلایەک بە هۆی دەستدرێژی سێکسیەوە بۆ سەر چوار مناڵ” بڵاوکردەوە. بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کاتێک ئەم باسە
تەقیەوە یەکێک لە مناڵەکان کە تەمەنیان لە نێوان ٩ – ١١ ساڵ لە پێش دایک و باوکی سەرجەم ڕووداوەکەی بۆیان گێڕایەوە کە دەستدرێژی سێکسی لەلایەن مەلای مزگەوتەکەوە کراوەتە سەر.
مەلای ناوبراو تەمەن ٣٥ ساڵی خێزاندارە و باوکی مناڵێکە بەرائەتی ئەم مناڵانەی هەڵقۆزیوەتەوە بەوەی کاتی فێرکردنی وانەی قورئانی پیرۆز یەکە یەکە بردوویانی بۆ ژوورێک بە تەنها و کاری سێکسی لەگەڵدا کردوون. هەرچەند مناڵەکان پێیان ووتووە (گوناحە ئێمە لە مزگەوتین) بەڵام ئەم گوێی پێیان نەداوە و کارە قێزەوێنەکەی خۆی ئەنجام داوە هەروەک لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی مەراکش دا هاتووە.
ئەم کارە بەدڕەوشتییەی مەلای مزگەوتەکە بە درێژایی سێ مانگ بەردەوامی هەبووە.
Discussion about this post