دەزگای ڕوانگە بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە هونەرمەند و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکیی بانگهێشتی کوردستان کردووە بەمەبەستی ئامادەبوون و سازدانی کۆنسێرتێکی مرۆیی و کۆمەک کۆکردنەوە لە مانگی ئاداری ٢٠١٥ و لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی ڕاپەڕینی بەشی وەرزشیی دەزگای ڕوانگە.
ئایکۆن بە کەسێکی مرۆیی و خێرخواز ناسراوە، بەشداریکردنی ئەمجارەشی هەر بەردەوامیبهخشینه بە کارە مرۆییەکانی. بۆیە ئامانجی بەشداریکردن و سازدانی کۆنسێرتێکه لە کوردستان كه هەڵمەتێکی کۆمەک کۆکردنەوەیە بە هۆی فرۆشتنی بلیتی کۆنسێرتەکەیەوە بۆ خێزان و کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان و کەسانی ئاوارە و لێقەوماو.
دەزگای ڕوانگە هیواخوازە ئامادەبوونی ئایکۆن ببێتە هۆکارێک بۆ پیشاندانی ئەو بارودۆخە هەنووکەییەی کوردستان بە جیهان و پەیامی ئاشتی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
ئایکۆن دەزگای ڕوانگەی وەک دەزگایەکی نێودەوڵەتی هەڵبژارد بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی هەردوو لایەن و بەیەکەوە چالاکیی مرۆیی و خێرخوازی ئهنجام بدهن. بۆ یەکەمین جاریشه کە هونەرمەندێکی بەناوبانگی ئەمریکی لە کوردستان نمایشی هونەریی لهم چەشنە سازبکات. هەر بۆ ئەم مەبەستەش لە بەرواری ٥/٢/٢٠١٥ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووهتەوە تیایدا خۆشحاڵی و پهرۆشیی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئهوهی سهردانی کوردستان بكات و کۆنسێرتێک بەشێوەی زیندوو لە شارێکدا ئهنجام بدات کە تەمەنی نزیکەی ٨٠٠٠ ساڵ دەبێت.
هەر لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆنسێرتەکەش دەزگای ڕوانگە زانیاریی زیاتر بڵاودەکاتەوە.
بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بە زیرەک ژێدار بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن بکەن بەم ناونیشانەی خوارەوە:
Zirak Hamad
Public Relations and Media officer
Rwanga Foundation
Erbil – Kurdistan Region
www.rwanga.org