فەلاح ئەحمەد ڕەشید- سوید: هونەرمەند دەروون عەلی یەکێکە لەو هونەرمەندە کوردانەی دانیشتووی سویدە کە بە دەنگ و ستایلێکی تایبەت بەردەوام بە بەرهەمی نوێ ئاشنامان دەکات.
دەروون جگە لە گۆرانی ووتن بە زمانی دایک (کوردی) ئەدایەکی باشی هەیە لە زمانەکانی تری وەک سویدی، ئیسپانی، ئینگلیزی. هەروەک لە دوا کلیپی بە ناوی (Change the World) کە لە کۆتایی مانگی ئەپریل بڵاویکردەوە و بەزمانی ئینگلیزی دەیڵێت.
دەروون هەلەبجەیی لەم بەرهەمە تازەیەیدا داوای گۆڕانکاری گەردوون دەکات،،هانا بۆ دادپەروەری دێنێت،،،هاواردەکات بچن بەدەم هەژارانەوە و دژی جینۆساید بۆستنەوە،،،
بۆ بینینی کلیکەپە سەردانی ئەم لینکە بکەن