وەرگێرانی/ قادر ئەسعەد
مەبەستم لە وەرگێرانی ئەم چەند خاڵە گرنگ و بە سودانەی خوارەوە بۆ کەسانێکە کە لە بواری رۆژنامەوانی هونەری کار دەکەن، هەر چەندە من وەکو ئەزمونی خۆم لە کاری هونەری گۆرانیدا تاکو ساتە وەختی وەرگێرانی ئەم بابەتە پێم وایە رۆژنامەوان لەم بوارەدا لە ژمارەی پەنجەکانی یەک دەست تێپەری نەکردووە و کەچی رۆژانە دەیان رێپۆرتاژی بێ سەرو بەرو بێ بنەمای زانستیو دوور لە ئەتیکی رۆژنامەوانی ساز دەکەرێن و بڵاویان دەکەرێنەوە هەر ئەو هۆکارەش بووە مایەیی توڕەبوونو هەڵچون و ئەو پەڕی بێزاری بەندە ، هەر چەندە وەرگێرانی ئەم بابەتە زۆر درانگ بوو بەڵام لەوە زیاتر نەمتوانی چیتر بەرامبەر بەو ستەمو سوکایەتیەیی کە بەرامبەر بەو کارە پیرۆزو پڕ بەهایە دەکرێن بێ دەنگ بم بۆیە لێرەدا زۆر بە جورئەتەوە دەتوانم بڵێم رۆژنامەنوسی گۆشەکراو بە زانست و بنەما ئەخلاقیەکانی ئەم بوارە دەتوانن بەشێک بن لە تۆمارکەری پەیام و مێژوێکی پڕ سەروەری بۆ نەتەوەکەیان لە بواری ڕۆشنبیری جیهانگیری رۆژنامەوانی.
فەرموون ئێوەو چەند هەنگاوو خاڵێکی گرنگ و پێویست بۆ چونە نێو دەروازەی دەستپێکردنی دیمانەکان،
گەڕان بەدوای کەسێکی راست ودروست لە نێو کاری هونەری..١/
٢/رۆژنامەوانەکە پێویستە بە بەرفراوانی بە دواداچون و گەڕان لە سەرچاوە متمانە پێکراوەکاندا بکات بۆهونەرمەدندی دەستنیشانکراو لەو بوارەی کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی ڕێپۆرتاژەکە.
٣/ نابێت کاریگەری بڕیاردانی پێشوەختەت لە سەر هونەرمەندەکە لا دروست بێت ، هەوڵدە زیاتر زانیاری لەسەر کەسایەتی هونەری کەسەکەت دەستبکەوێت.
٤/دیارکردنی شوێنێکی گونجاوو شیاو دابین کردنی هەموو ئەو پێویستیانەی کە دەبێتە هۆی ئارامی دڵنیایی بۆ هونەرمەندەکە.
٥/ گونجانی کەشێکی شیاو بەر لە دەستپێکردنی دیمانەکە واتە خۆ ئامادەکردن بۆ دیمانە ئەمەش لە ڕێگای گفتوگۆی گەرمو گوری بابەتی هەمە جۆر.
٦/پێویستە هونەرمەندەکە ئەگەر بیەوێت رۆژێک یان چەند رۆژێک بەر لە دیمانەکە پرسیارەکان ببینێت و بیخوێنێتەوە.
٧/بەر لە دیامەنە دەستپێکردن پێویستە هونەرمەندەکە لە کاتی تەرخانکراو ئاگادار بکریتەوە مەبەست لە درێژی کاتی بەڕیوەچونو هەروەها شوێنی بەریوەچونو دەستنیشانکردنی جۆری پرسیارەکان بەو مانایەی کام پرسیارە لەکام کاتدا ئاراستە بکرێت.
٨/پێویستە هونەرمەندەکە دڵنیا بیت کە ناوی هونەری چۆن دەنوسرێت و چۆن ناوی دەهێنرێت تاوەکو هیچ هەڵەێک لە نوسینی ناوی روونەدات لە کاتی بڵاوکردنەوەکە.
٩/ پێویستە دیمانەکە بە ئامێری تۆمارکردن بە کوالیتی زۆر باش تۆمار بکرێت.
١٠/بەر لە دیمانە پێویستە هیچ پرسیارێکی دیمانەکە ئاراستەی هونەرمەندەکە نەکرێت.
١١/هەوڵ بدە پرسیارەکان بە بەڵێ و نەخێر وەڵام نەدرێنەوە چونکە دەبێتە خاڵی لاوازی دیمانەکە و نەگەیاندنی پەیامی تەواو بۆ خوێنەرو بینەر، یان ئەو پرسیارانە نەکرێن کە وەڵامەکانیان بەم شێوەیە
١٢/هەوڵ مەدە هونەرمەند لە نێو نێوەی وەڵامەکەتدا ببچرێنیت و توشی بێزاری ودڵەڕاوکێی بکەیت،
١٣/ هەندێک جار زۆر لە زانیاری و پرسیارەکان لای خۆت ڕوونە و زانراوە ،بەڵام باشتر وایە ئەم پرسیارانە بکرێنەوە چونکێ خەڵکی تر پێویستی بە دەستکەوتنی ئەو زانیاریانەیە.
١٤/زۆرتر ئەو پرسیارانە بکە کە بێتە جێگای خۆشحاڵی و بە دواداچونی خوێنەرو گوێگر یان ئەو پرسیارانەی بە تامەزرۆن لای خوێنەرو گوێگر.
١٥/لە کۆتای هەموو دیمانەکەدا پرسیار لە هونەرمەندەکە بکرێت هیچ شتێک هەیە یان ماوە کە من درکم پێنەکردبێت و ئاراستەی ئێوەم نەکردبێت ئازدی بکە لە وەڵام دانەوەی پرسیارەکەی خۆی.
١٦/دەبێت هەموو دیمانەێک پێش بڵاو کردنەوەکەی و یان پاش پاکنوسکردنی نیشانی هونەرمەندەکە بدرێت تا وەکو دڵنیا بێت لە وەڵامەکانی خۆی و بێ کەموڕکویو زیادە وەکو خۆی بڵاو دەکرێتەوە ئەمەش بۆ دروستکردنی متمانە.
ئەم بابەتە لە لایەن چەندان ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی هونەری نواسراوە و گفتوگۆی لە بارەوە کراوە لە کۆتایشدا ڕۆژنامەنوسی بە ناوبانگی هونەری بە رەگەز ئەمریکی (داڤید سپارک) کە هاوکارە و هاوبەشە لە رۆژنامەی (واشنگتن پۆست، هەروەها مایکرۆسۆفت،دایس،سپرینت) پوختو کورتکراوەتەوە منیش بە هاوکاری کاکە هەولێری کوڕم هەوڵمان داوە ناوەرۆکی بابەتەکە لە زمانی ئینگلیزیەوە بۆ کوردی وەربگێرین بە هیوای خزمەتێک .