شاعیریکی دێرینی فەرنسایە چاودێڕی بووە لە چلەکان لە کاتی شەری جیهانی یەکەم ژیاوە . چەند بابەتی شیعری نوسیوە
گ / بۆسەر زمانی کوردی
باوکی دوین
ژیان
***
ئەڵێن
ژیان بێ بەهایە
زەحمەتە
لای
کەسەکان
بەلام
لەلای من
وانیە
هەر ژیانە
توڕە ییم
پێ ئەبەخشێت
وام لێ دەکات
بەرەو پێش
هەنگاو بنێم
تا بتوانم
هاوار بکەم
بەڕووی
کە س و
هاورێ و هاوسێ
بە ڕووی ئەوانەی
لە دەورمن
***
من
هێشتا
لێرە م
بەهێزم
ئامادەم و
نەمردووم
لە هەموو کاتێک
زیاتر
ئامادەو جەربەزەم
پڕچەکی باوەڕم
بۆیە
وام لێ دەکات
هە موو بەیانیەک
زیاتر بریاردەر بم
دەستم دەگرێت
تادوا ڕۆژم
بگۆڕم
***
هێزی باوەڕم
لێرەیە
قەت لە من
جیانبێتەوە
هەر چەند
ژیانم
ڕەق تر بێت
هەرچەند ژیانم
سەخت تر بێت[1]
من هەر دەژیم
بەرگە دەگرم