گروپی نیشتیمان گروپێكی موزیكی كوردیه كه‌له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ٢٠١٢ دامه‌زراوه، چه‌ندین موزیكاری چالاك و به‌ناوبانگی كوردستانی گه‌وره‌ی له ئامێز گرتووه كه به چالاكیه هونه‌رییه‌كانیان له‌م گروپه‌دا موزیكی ڕه‌سه‌نی كوردی به سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌ناسێنن له ناو فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له‌ڕێگای كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر (Accords Croisès) كه بۆ یه‌كه‌مین جاره كۆمپانیایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی ببێته به‌رهه‌م هێنه‌ری پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری كوردی.
شایانی باسه دامه‌زراندنی ئه‌م گروپه له بیرۆكه‌ی هونه‌رمه‌ند هه‌ژار زه‌هاویه كه باشورییه و وه‌ك ژه‌نیاری ئامێری ده‌ف و به‌ڕێوه به‌ری گروپه‌كه‌یه،هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند سوهراب پور نازری كه ڕۆژهه‌ڵاتیه و وه‌ك ده‌نگ و كۆمپۆزهر و ژه‌نیاری ئامێری تهمیوره و كه‌مانچه به‌شداره،هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند گۆران كامل كه باشوریه و وه‌ك ده‌نگ و ژه‌نیاری ئامێری عود به‌شداره، مریه‌م ئیبراهیم پور كه ڕۆژهه‌ڵاتیه وه‌ك ده‌نگ به‌شداره،شایانی باسه دوو هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسیش له‌م گروپه‌دان كه ئه‌وانیش(Leila Renualt) وه‌ك ژه‌نیاری كۆنتراباس و (Robin Vassy) وه‌ك ژه‌نیاری پێركهشن به‌شدارن.له نۆڤهمبهری٢٠١٢ و هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌م گرووبهیهكهم ئه‌لبومیان تۆمار كرد به چه‌ندین دیالێكتی جیاوازی ناوچه كوردیه‌كان له گۆرانی و موزیك و هۆنراوه ڕه‌سه‌نه‌كان.
له فه‌بریواری ٢٠١٣ یه‌كه‌مین كۆنسێرتیان له شاری پاریس له ووڵاتی فه‌ره‌نسا پێشكه‌ش كرد به ئاماده‌بونی چه‌ندین كۆمپانیا و به‌رهه‌م هێنه‌ره جیهانیه‌كان بۆ فیستڤاڵهنێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، شایانی باسه كه پێشوازیه‌كی زۆر گه‌رم و گوڕیان لێكرا ، هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆنه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك (BBC) و(Mezzo) و(ARTE) ئاماده بوون وكۆنسێرتهكهیان تۆماركرد و تا ئێستا چه‌ند جارێك له‌م كه‌ناڵانه په‌خش كراونه‌ته‌وه.
ئامانجی گرووپی نیشتیمان هه‌ر له ناوه‌كه‌ی و به‌شداری موزیككاره ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان په‌یامێكه بۆ هه‌موو جیهان كه كوردستان یه‌ك نیشتیمانه و هونه‌ر و ووێژه و كلتورمان پِێناسهی یه‌ك پارچهییمانه وه‌ك