دوای ئەوەی ھونەرمەندی ئەستێرە (بڵند عەبدوللاً) لە ئەلبوومی (باوک) بەڵێنی دا ھەرکەسێک لە ئەلبوومەکەی کارتێکی بۆ دەرچوو ئەوە گەشتێک بەرەو وڵاتی قوبرس یان تورکیا لەگەڵ ھونەرمەند دەکات بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک پەیوەندی بە بڵندی ھونەرمەند نەکردۆتەوە
بڵندی ھونەرمەند لەسەر پەیمانی خۆی ماوە و سەبارەت بەم باسە دەڵێ: دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەلبوومی باوک بریاری ئەوەم دا کە ھەر کەسێک لە نێو ئەلبوومەکە کارتێکی بچووکی گەشتی بۆ دەرچوو ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکات بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک تاوەکو ئێستا پەیوەندی نەکراوە بۆ ئەو ژمارە تەلەفۆنانەی کە لەسەر کارتەکە دا بوونی ھەبووە ، بۆیە من لێروە رای دەگەیەنم من لەسەر پەیمانی خۆم ماوم
ھەروەھا بڵند دەڵێ: من کارێکی تر دەکەم لە رۆژەی بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵەکە ھەرکەسێ ڵایکی پەیجی من بکات(https://www.facebook.com/Blend.Officialpage) ئەوە دواتر لە رێگای تیرو پشک کەسێک ھەڵدەبژێرین بۆ ئەوەی بتوانێ گەشتێک لەگەڵ من بکات بۆ وڵاتی قوبرس یاخود تورکیا
بڵند ئاماژە بەوەش دەکات کە کارتی ئەم گەشتە لە چاپی یەکەمی ئەلبوومی باوک دا ھەبووە کە گشت ئەلبوومەکەش فرۆشراوە
وە لە کۆتاییدا بڵند سوپاسی کۆمپانیایی (تاجریان) دەکات بۆ سپۆنسەری ئەم گەشتەکە