بەم دواییە ڕێکلامێکى نوێ ى (چۆپى فەتاح)مان بینى کە بۆ (ئاسیا سێل)ى کردووە،وە گۆرانى ناو ڕێکلامەکە ئاوازەکەى هى گۆرانى (بمبەخشە)یە، کە بە تێکستێکى تر تایبەت بەم ڕێکلامە ووتراوەتەوە،وە ئەوەش دەزانین گۆرانى (بمبەخشە) لە ئاوازو هۆنراوەى هونەرمەند (زیاد ئەسعەد)ە کە بۆ (چۆپى فەتاح)ى دانابوو.
پرسیارەکەى من ئەوەیە تەنها (چۆپى فەتاح) سوودمەندە لەو ڕێکلامە ! ئەى خۆ ئاوازى گۆرانیەکەش خاوەنێکى هەیە کە (زیاد ئەسعەدە) !! دەبێ ئەویش سودمەندبێ لەم بەرهەمە بازرگانیە،کە دڵنیام سودمەند نیە.ڕاستە (چۆپى فەتاح) ئەم گرێبەستەى کردووە لەگەڵ (ئاسیا سێل) بەڵام لەم ڕێکلامە سودى لە ئاوازێکى هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) وەرگرتووە !