نوسینی: مەڵبەند غازی: وەك هەموو لایەكمان دەزانین كە ئینتەرنێت لە سەرتاسەری دنیادا بۆتە پێداوستیەكی سەرەكی مرۆڤەكان، هەر بۆیەش ئینتەرنێت لە ئێستادا خەریكە جێگای تەلەفزیۆنەكان دەگرێتەوە.
باسەكەی من ئەوە نیە! باسەكەی من ئەوەیە دەبێت كەسانێك هەبن لە وڵاتەدا لێپرسراو بن؟ دەبێت لەم وڵاتە بچكۆلانەیەی ئێمەدا… خەمخۆرێكی راستەقینە هەبێت؟ ئەگەر هەیە كوا؟
ئەوە بۆ ماوەی 11 ساڵە ئەوەی من ئاگادارم! لە زۆر كاتدا وتراوە حكومەت ئاگات لە هێڵی ئینتەرنێت بێت! پەرلەمان یاسات نیە! پێشتر سەرۆكمان نەبوەو تازە دروست بووە! دەبێت ئەوانە نەزانن شت بخوێننەوە، دەبێت ئەوانە ئاگایان لەم وڵاتە نەبێت كە خەڵكانێك بە ئارەزوی خۆیان یاری بەم خەڵكە دەكەن! دەبێت ئەوان ئاگایان لە كێشەی ئەم خەڵكە نەبێت! دەبێت ئاگایان لێ نەبێت كە چۆن كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت چی بەم خەڵكە دەكەن، مەبەستم كۆمپانیا بچوكەكان نیە واتا مەبەستم سەری مارەكەیە! دەبێت خەتی خۆیان چۆن بێت؟ فولە یان فول فولە؟
بۆیە دەپرسم : ئایا ئێوە چات دەكەن؟ ئایا ئێوە كاتێك كەسێك لە فەیس بووك سڵاوتان لێ دەكات خەتەكەتان دەپچڕێت؟ ئایا ئێوە پێویستیان بەوەیە زیاتر بزانن؟ ئایا ئێوە بە چەند گێگا داونلۆد دەكەن؟ ئایا دەزانن لە دەقەیەكدا خەتەكەمان 10 جار دەبڕێت؟ ئایا دەزانن بۆمان نیە ژورە كوردیەكانی پاڵتاڵك بكەینەوە بەڵام ژورە سێكسیەكان كراوەیە؟ ئایا دەزانن ئێمە ناتوانین بە مێگا بایتیش داوانلۆد بكەین؟ بۆ تێگەیشتن دەتوانین گێگابایت بە كلیۆ بنرخێنینو مێگا بایت بە غرام!!! تەماتەیە!!!
ئایا دەزانن هێشتا پەرلەمانی كوردستان یاسای لە بواری ئای تی دا دەرنەكردووە. ناحەقیشیان ناگرم ئەگەر ئێستا لە زۆربەیان بپرسی كۆمپیوتەریش نازانن نەك ئینتەرنێت جا بێن لەسەر ئای تی قسە بكەن!!! چی بكەن پێویستیان پێ نەبووە!!!
بۆیە دەڵین جەنابی سەرۆك ئەگەر هێڵی ئینتەرنێتی خۆتان باشە ئاگاشتان لە خەڵكیش بێت، ئەگەر خۆتان بە ئاسانی دەتوانن هەموو سایتەكان بكەنەوەو لە ئێوە هیچ حەرام نیەو لە پاڵتاڵكیش دەتوانن بچنە هەموو ژورە كوردیەكان با لە خەڵكی لە وڵاتەكەشت حەرام نەبێت! ئەگەر ئێوە پێویستانە بە ڤیدیۆ كۆنفرانس قسە بكەن! گەنجانیش حەز دەكەن بە ڤیدیۆ كۆنفرانس لەگەڵ خۆشەویستەكانیاندا قسە بكەن.پێویستە ئەوە بڵێن وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بەرپرسی سەرەكی ئەم كێشەیە لە كوردستانداو تەنها دەڵێی مقەبان لە جێی خۆیان ناجوڵێن رۆژێك نەمان بینین لێدوانێكی فەرمی بدرێت لەلایەن ئەم وەزارەتەوە.
بۆ چەندین جار كەناڵەكان ریپۆرتاژیان لەم بارەیەوە كرد ئەوان تەنها قسەیەكیشیان نەكردوە، لێشیان دەپرسین بۆ قسە ناكەن ئەوە هەموو قسەیەكیانە: ئێمە مافی ئەوەمان نیە بڵین چۆن خەت دەدەیت بە هاووڵاتی، بەس تەنها بۆمان هەیە بڵین مۆڵەتی كاركردنت هەیە؟ پارەت داوە بە حكومەت؟ توخوا تۆی بەكارهێنەری ئینتەرنێت خۆت بڕیار بدە ئەو پرسیارە!!
تكایە هەستن لە خەو خەڵك كێشەی هەیە.