زانا دڵشاد دزەیی: ھونەرمەند دکتۆرە بەلقیس کە ئێستا مامۆستایە کۆلیژی ھونەرە جوانەکان رایگەیاند، دەگەڕێتەوە بەرنامەی من جیاوازم.
دکتۆرە بەلقیس، کە یەکێک بوو لە لیژنەی دادوەری بەرنامەی من جیاوازم لە زاگرۆس دوای دوو ساڵ دوورکەوتنەوەی لە بەرنامەکە دووبارە وەکو لیژنەی دادوەری دەگەڕێتەوە و رایگەیاند “پێشتر بەھۆی سەرقاڵیم بەکاری تایبەتی خۆم لەسەر خواستی خۆم وازم ھێنا و ئێستاش داوایان لێم کردووە بگەڕێمەوە بەخۆشحاڵیەوە دێمەوە سەرشاشە و ئەوکات دڵم خۆشە کە رۆژانە ھانی دوو گەنج بدەم بۆ داھێنان و کاری نوێ”.