ئاسۆ سەربەست/ئەڵمانیا : لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی دژ بە ئافرەتان لە سەتەلایتی زاگرۆس چەند بەرنامەیەک لەبارەی کێشەکانی ئافرەتان و کەیسی چەند هاوڵاتیەک خرانە ڕوو کە تیایدا چەند چاڵاکوان و شارەزای بواری کۆمەڵایەتی و ئافرەتان قسەیان لەبارەوە کرد
تەنانەت دەستپێشخەریەکی گەورە بوو کە زاگرۆس تیڤی لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوە دژ بە توندوتیژیەکانی ئافرەتان ئەنجامی دا ئەمەو ئەم هەوڵە بوێرانەی زاگرۆس تیڤی لەپێشووشدا لەبەرنامەیەکدا بەناوی “بڵێ” ئەو جۆە پرۆگرامانە هەبووە ، هەرچەندە گومان دەکرێت کە زاگرۆس سیناریۆی درووست بکات لە پێشکەشکردنی ئەو بەرنامانە ئەمەو کەناڵ 4 کە تەواوی ستایل و بەرنامەکانی دەقاودەق لە تورکیەوە دەکرێتە کوردی بە تۆ نمونەشەوە بەڵام ئێستاکە کەناڵ 4 و ئەڤین ئاسۆش دەیانەوێت بە ڕێگەی درووستکردنی سیناریۆی ئاشکرا دەیەوێت ئەم نا ڕاستیانە بە بینەری تیڤیەکەیان بفرۆشێت ، لە بەرنامەکەیدا کە ئافرەتێکی هێنا بوو باسی لە کێشەی خۆی و پیاوێک دەکات دەبوو هەر هیچ نەبێت ناوی شوێنەکە نەهێنێت چونکە درووستکراوە دەبوو پێشووتر بەو ئافرەتە بڵێت کە نەڵێت لە چ شارێک نیشتەجێ !! ئافرەتەکە گوایە لە شاری ڕواندوز دەژی بەڵام زاراوەی ئەو ئافرەتە لەهی دەشتی هەولێر دەچوو نەک دەڤەری سۆران و ڕواندوز ،چونکە خەڵکی ڕواندز دیارە چۆن قسە ئەکەن لەگەڵ ئەو ئافرەتە زۆر جیابوو ، جگە لەمەش ئافرەتەکە گوتی پیاوەکە بەزۆر دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەرم بەڵام بۆ ئەمەش من هیچ قسەیەکم نیە چونکە بە سوپاسەوە مامۆستا ئاینیەکە کە “مەلا بەشیر حەداد” بوو گوتی کە ئەستەمە هیچ پیاوێک بچێتە باوەشی ئافرەتێک و دەستدرێژی لەگەڵ بکات ئەگەر ئافرەتەکە ڕەزامەندی لەسەر نەبێت !! ئەڤین خان باسی لەوە کرد کە پیاوەکە گیراوە و کەچی ئافرەتەکە گوتی ڕایکردووە و پاشانیش گوتیان کە گیرابوو بەس دوایی ئازاد کرا ئەمەش هەر گومان دروست دەکات چونکە پارێزەرەکە گوتی لەهیچ یاسایەکی دوونیا نیە کە پیاوێک بەزۆری دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر کچێک و پەردەی کچێنی لەدەست بدات و پاشانیش ئازاد بکرێت ئەمە مەحاڵە، بۆیە تەواوی قسەکانی ئەڤین ئاسۆ و ئەو ئافرەتە کە گوایە زوڵمی لێکراوە دوور بوون لە ڕاستی و نا تێگەیشتن هەبوو لە بابەتەکە بۆیە دەبوو پێشووتر پڕۆڤەی زیاتر بکەن!! هەتاکو وا نەزانن خەڵک لە گوێی گا نوستووە کە کەس نازانێت کەناڵ4 چ سیناریۆیەک درووست دەکات لە میدیای کوردیدا.