كات 52 ساڵ پێش مه‌سیح له (ئالیسیا) له فه‌ره‌نسای ئێستا. یولیوس قه‌یسه‌ری ڕۆم له ناڕه‌حه‌تترین باردا خۆی ئه‌بینیه‌وه که له پێش و دواوه دوژمنه‌کانیان ته‌وقی خۆی و سه‌ربازه‌کانیان کردبوو. سه‌ربازه‌کانی یولیوس به‌ژماره زۆرتریش بوون، به‌ڵام نیگه‌رانی و ترس له‌دڵیاندا هه‌تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو.
یولیوس هه‌وڵی ده‌دا ئارامی ناوه‌وه‌ی تێك نه‌چێت، هه‌ر بۆیه بیرۆکه‌یه‌کی بۆهات و فه‌رمانیدا که له پێش و دواوه‌ی سه‌ربازه‌کانی دوو دیواری به‌هێز دروست بکات. له ناو ئه‌و دوو دیواره‌دا یولیوس و سه‌ربازه‌کانی ئاڵا ی ڕۆمیان بڵند ڕاگرت و نه‌یان هێست نزم ببێته‌وه، هه‌ر چه‌نده دوژمنه‌کانیان ده‌یان ویست دیواره‌کانیان تێکبشکێنن و بروخێنن. پاش 90 ڕۆژ له‌و جه‌نگه خه‌سته‌دا بۆ تێکدانی ئه‌و دیوارانه دوژمنانی ڕۆم هیچیان پێنه‌کرا و ڕۆمه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی یولیوسی قه‌یسه‌ر سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش به‌هۆی دروستکردنی ئه‌و دیوارانه‌وه بوو. ئه‌و شه‌ڕه کۆتای هینا به ڤێرسینگێتوریسکس، وه یولیوس قه‌یسه‌ری بووه که‌سێکی پیرۆز. لێره‌دا تێکهڵبونێك و په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه له‌گه‌ڵ دروستکردنی دیواره‌کان به‌هۆی هاندان و بیرۆکه‌که‌ی یولیوس خۆی و ئه‌وه‌ی که ئه‌و خۆشی له ناو جه‌رگه‌ی جه‌نگه‌که‌دا بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی به‌رده‌وامی داوه بۆ کردنی کار‌و ئامانجه‌کانی.
ژیانیش هه‌ر وه‌ك ئه‌م جه‌نگه‌ی یولیوسی قه‌یسه‌ر وایه. تۆش پێویستت به‌وه هه‌یه که به‌رگرییه‌کی ده‌ره‌کی به‌هێز دروست بکه‌یت بۆ ئه‌و شتانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی تۆدا ڕوو ده‌ده‌ن. بۆ نمونه کاتێك خه‌ڵك بڕوات پێناکات، یان ئه‌و شتانه‌ی که تۆ ئهتهوێن به‌دڵی تۆ نابێت. هه‌ربۆیه له زۆربه‌ی باره‌کاندا تۆ پێویستت به‌وه هه‌یه که باشتر ڕووبه‌ڕوی ئه‌و هه‌مو ناڕه‌حه‌تیه ده‌ره‌کیانه ببیته‌وه.
له دوایشدا تۆ پێویستت به‌وه هه‌یه که به‌رگریه‌ك بۆ ناوه‌وه‌ی خۆت بنیات بنێیت. هه‌ندێجار خۆت گه‌وره‌ترین دوژمنی خۆت ئه‌بیت، که له تواناکنی خۆت به‌گومان ئه‌بیت. فشاری ده‌روونیت هه‌ر ئه‌وه نابێت که تۆ کاروبارت زۆره‌و فریایان ناکه‌ویت، به‌ڵکو بیرکردنه‌وه‌کانت به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌بێت بیان که‌یت زیاترت گرژ ئه‌کات. زۆربه‌ی جار کێشه‌ی هاندان له ناوهوهتدایه. کامانه‌ن گه‌وه‌ترین دوژمنه‌کانت؟ ئایا دوژمنه‌کانت ده‌ره‌کین یان له ناوهوهتدان که بونه‌ته هۆی ڕێگریت بۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی که تۆ ئه‌ته‌وێت نه‌بێت؟ ئاگاداربه له دزینی کیفه‌ی پاره‌که‌ت، به‌ڵام ئاگاداریشبه له‌و دزانه‌ی که به‌دوای ئه‌و پهیمانانهوهن که تۆ به‌خۆتت داوه!
سه‌رکه‌وتوبن……..