ته‌نیاییم ئه‌وه‌تانێ
وا سواری شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی به‌دخوو ..
بێ وه‌ستان بووه
ئه‌و تابلۆ تیژ ڕه‌وانه‌ی له په‌نجه‌ره‌وه ده‌بینم
له کۆڵانیکی باڵ گرتووی سه‌رخۆش ده‌چن
له‌وێ .. له‌سه‌ر مێزی چایخانه‌یه‌کی ئاسمانی
پیاڵه‌یه‌ك چای ده‌ڕژێ ..
نا نا ..
بوو به دوو … سێ .. چوار
سه‌د .. هه‌زار …
نازانم سووکه خه‌وێکی فڕنده چۆن لێم بئاڵێ
سه‌فه‌ری جگه‌ره‌که‌م بکوژێنێته‌وه
چۆن بگه‌م به تارمایی پرخه پرخێکی هیلاك
چۆن چیایه‌کی پاڵتۆ قورس بکه‌م به پێخه‌ف
بیرم له هه‌نگاوی ئاسکه‌کان ده‌کرده‌وه
له ژماردنی ئه‌ستێره پێکه‌نیناویه‌کان
له فڕێدانی ده‌نکه مورووه‌کانی سه‌ڵاوات و
کردنه‌وه‌ی نافورهیهك داڵغه
شه‌و … ئه‌و ڕه‌زا قورسه‌ی پڕ له قامچی جه‌لاد
به‌خشنده‌یی نیگام لێ ده‌با
له تلیاك خانه‌یه‌کی دره‌نگ ده‌پاڕێمه‌وه
بۆ هێنده به ئاره‌زووی خنکانی ئه‌و به‌له‌مه‌م
بۆ ده‌چمه بنه‌بانی ئه‌و سهرکێشیهم
بۆ ده‌بمه تۆپه‌ڵێ به‌فر له ڕابردوو
بۆ به سووتانی په‌رداخێ له شه‌ڕاب نامرم
وڕکی چرکه‌ی سعاتی دیوار هێشتا به‌رمی نه‌داوه
ئه‌و میله به خولانه‌وه ڕاناگا
ئه‌ویش چاوه‌ڕوانی دوا په‌نجه‌ی ئه‌و ڕووباره بێ سه‌ره‌تایه‌یه
ئه‌ویش له ماچ کردنی ئه‌و سه‌مایه نابێته‌وه
ئه‌ویش تا ئێستا سه‌دان ده‌فری بێ مانای ڕژاندووه
خه‌ریکه بوخچه‌کانی مه‌حاڵ بوون ده‌خوێنمه‌وه
ئه‌ها .. وا زه‌رفێکی پڕ له قسه کانی دار توو
دێته دیارم …
کڕوزانه‌وه‌ی مانگم گوێ لێ یه ..
ئیدی ئه‌وان باوێشکێ ڕاده‌خه‌ن
ئیدی ئه‌وان له مه‌سه‌له‌کان چاو ده‌پۆشن
ئه‌وان سه‌ر به خوای خۆیان ده‌که‌ن و
ماڵئاوایی له بێ هووده‌یی ته‌م و مژی پرسیاره‌کانم ده‌که‌ن
ده‌ڕۆنه‌وه دیار بووکه شوشه فێڵبازهکهو
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا .. سه‌رده‌که‌نه سه‌رین …
ئه‌وان حه‌زیان له‌م گێل بوونه یه
خوای خۆیان نادۆڕێنن
که‌من دهربهندێکم نیه ..
پێی بوترێ … شه‌ڕی به‌تاڵ ..!
من ئه‌وه‌نده‌ش شك نابه‌م …!!
دلێر محه‌مه‌د