سامان فەرەج:
ترۆتسکی ئەڵێ ‘زمانی هەڕەشەو جوێندان میراتی کۆیلایەتی یە’ ئەوەکەسەی سوکایەتی بەگۆڕەکەی بارزانی کرد، ئەگەر بە هەرکەسێکی تریشی جوێنی بدایە هەر شایانی قێز و نەفرەت لێ کردنە، لەژێر ڕووناکی ووتەکەی ترۆتسکی دا ئەو کەسە مرۆڤێکی بێ ڕێزی کۆیلە بوو، ساڵانێک بەر لەئێستا ، نەبەز گۆران
لەنووسراوێکیدا توانجێکی گرتە گۆرەکەی مامۆستا برایم ئەحمەد ، کاک هەلۆی برایم ئەحمەدیش زۆر بە تووندی وەک بەرگری کوڕێک لە ئارامگاکەی باوکی وەڵامی نەبەزگۆرانی دایەوە،هەمووکەس مافی ئەوەی هەیە مل کەچی بێ ڕێزی وسوکایەتی نەبێت چ بۆسەرخودی خۆی چ بۆسەر باوەڕو شتە پیرۆزەکان لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتووی دنیادا،لە هەموو بوارێکا کۆمەڵە سنورو ڕێسایەک پەیڕەوئەکرێ سەبارەت بە زمانی زبروسوکایەتی لەم ڕووداوەشدا کەسانێک کە هاوسۆزی گۆڕوناوی مەلامستەفان ئەمەیان بەزۆرزانی ، وەک خودی خۆیان گردبوونەوەیەکی نارەزاییان ئەنجامدا لەبەردەم ئەو کەناڵە.. کەناڵی ئێن ئارتی، کە لافی پێشکەوتن و ئازادی لێ ئەدات پێش وەخت ئەبوایە هەموو پیێوانەیەکی تەکنیکی بەکاربهێنێ لە بارودۆخی پەخشی ڕاستەوخۆی ئاوادا،نەک لە دواتردا بڕیاری سانسۆرکردنی پەیوەندیەکانی هاوڵاتیان بات ،چونکە ئەمەیان نە کاری ئەوە، نە چی تر ئەتوانێ باس لە ڕای جیاواز وسەربەخۆیی بکات. هەرچەندە لای زۆرمان ئاشکرایە سەربەخۆی ئەم کەناڵە لە گیرفانی چەپی دکتۆر بەرهەم ساڵح دایە. بەڵام سەرلەبەری ئەم ڕووداوە وابەستەی خۆمەڵاسدانی لایەن وکەسانی ترە بۆ دووبارەبوونەوەی کوشتارەکەی شوباتی ڕابردوو،ئاشکراشە
ڕووداوەکانی شوباتی پارساڵ لە ئازار و نەهامەتی زیاتر ، لە قوڵکردنەوەی زامەکان زیاتر هیچ دەستکەوتێکی تری بۆ گەل و
گەنجانی کوردستان لێ بەدینەهات ئەمە سەرباری ئەوەی داشی دامەی کۆمەڵێک کاسەلێس و هەڵپەکەر زاڵ بوو بەسەر واقعدا
شوبات بۆ هەندێک بریتی بوولە ناوبانگ پەیداکردن و خۆ ناساندن وپارەپەیداکردن بۆ هەندێکیش شین وشیوەن ،گورگ خۆی کرد بە شوان و شوانیش کرا بە گورگ. ئەوەی ئیران ویستی بۆ تۆڵەکردنەوەی باڵەخانە جام شکاوەکەی هەولیێری بەزیادەوەلەسلێمانیا و بەخوێنی چەندان گەنج قەرەبووی بۆ کرایەوەو دەنگی ناڕەزایی خەڵک لەدژی گەندەڵی وناعەدالەتی هاوتای ژاوەژاوی بازرگانانی خوێن بوو.
خەڵکی بارگرانی کوردستانیش کەوتبوونە دوڕیانێکی ترسناکەوە ،لەلایەک ئەبووایە سەرکۆنەی هەموو هێزێک بکەن کە ئاگری
دووبەرەکی وئاژاوەنانەوە قان ئەدات ،لەلایەکی ترەوە ئەبووایە سەرکۆنەی هەموو تفەنگێک بکەن کە لولەکەی ئاڕاستەی سنگی کوردێک ئەکات. بوونی ئینسان لە تێڕامان و هەلوێست وەرگرتن و کاردانەوەیەتی لە گەڵ هەموو ڕووداوەکانا، کەچی ئەوەی لە
کوردستان ڕووی داو ڕووئەدات ، بەر لە هەڵوێست ،هەڵسەنگاندنی پێویستە، مایەی داخە فشاری هێزەکانی دژ بەدەسەڵات کە وەک موعارەزەخۆی پێناس ئەکات ،لە هەند وەرگرتنایە لە ساتەوەختی کێشەکانداو بە مەرامی شل کردنی دەسەلات بۆ ویستەکانیان
لایان ئاساییە شەقام بخرۆشێنن و خۆیان وتەنی چەند هەزارکەسێک بدەن بەکوشت ،ئەمە ئەقڵیەتی ئەوسای شاخ و ئێستای بیری مۆدرێنی ناوشارە. سەرەنجام چەند دایکێک ڕەشپۆش ئەکەن و چرای چەند ماڵێک خامۆش ئەکەن. لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعسیا
مانگی ئازار مانگی نەگبەتی وسەرەتای خەم و ڕووداوەکان بوو، کوشتارەکانی هەلەبجە وکۆڕەوەکە خەمبارترین نموونەن.ئێستا و لەساڵ پارەوە مانگی شوبات بووەتە مانگی ئاداری جاران ، ئاگرکەوتنەوەکەی بەشە ناوخۆییەکە لەسلێمانی یەکەم زەنگ بوو بۆ بە هەند وەرگرتن لە ڕەوشی دڵتەنگی ڕووداوەکەو، بەلابردنی ڕووداوەکە بۆ کارەساتێکی خوێناوی، پاشتریش گردبوونەوەی کەس و دۆستانێکی پارتی لە بەردەم بارەگای تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی وەک ناڕەزایی دەربڕینیان سەبارەت بە بەرنامەیەکی ئەو کەناڵە. کە خۆی لەخۆیدا شێوازێکی نادروست و ناوێزەیە بۆ ئەم ساتە وەختە و بوار ڕەخساندنە بۆ لایەنێکی تر
تا بە بۆمبێک ئاڕاستەی ناڕەزاییەکان دژکاتەوەو سەرلەنوێ شوباتەکەی پارساڵ بە خوێن ڕشتن یادبکرێتەوە، لەولاشەوە لە هەڵەبجە بارەگاکانی سەربە پارتی بدرێتە بەرفیشەک ڕۆژێک پێش ئەوەی دۆستانی پارتی بچنە بارەگای ئێن ئار تی کەسانێکی تر
یەخەی ئەو کەناڵەیان گرت بەبیانووی ئەوەی لەو کەناڵەوە سوکایەتی بە کێشەی لەناوچونی کەسێکەوە کرابێ، ئەمە تەنها هەواڵ بوو کەس باسی نەکرد ، کەچی ئەمڕۆ کە کەسانێکی نزیک لە پارتی ئەچنە هەمان بارەگا، لە زۆر لاوە کاردانەوەی تری بۆ کرا، ئەگەر کێشەکە ڕێزگرتنە لەوکەناڵە ، ئەی بۆ ڕۆژێک پێشتر نەهاتنە گۆ؟ خۆلەدنیادا شتی وازۆر ڕویداوە کە گردبوونەوە بکرێ لەبەردەم کەناڵێکدا بونموونە من خۆم ئاگادارم لەبەردەم نووسینگەی بی بی سی دا لە بریتانیا زۆر جار گردبوونەوەی ناڕەزایی کراوە، کەواتە ئەمەش شیێوازێکی مۆدرێنە وەک ئەوەی خۆیان بەخۆیانیا ڕەوا ئەبینن و رەدکردنەوەشی بە دژی ئازادی وبیرورا پێناسە ئەکەن، بانێک ودووهەوا، بۆ ئەو ڕەوابێ و بێتە سەر شەقام وگردبوونەوەبکا بەڵام بۆ یەکێکی تر سوکایەتی ودژایەتی بێت،
هەرچەندە بۆ هەلومەرجی ئەم ساتە گردبوونەوەی ئاوا زیانی زیاترە، ڕۆلێ کەسی کورد پەروەر لە هەوڵداندایە بۆ بەرگرتن لە خوێن ڕشتن نەک جۆشدانی ئاگری شەڕ. ئەو وتەیەی لەنین چەندە مەزنە کە ئەڵێ ‘ ئەوە خاینە کە خۆی دووچاری جەنگێک ئەکاتەوە کە دڵنیایە لە دۆڕاندن’ لەوەش خاینتر بەکوشتدانی گەنجێکی کوردە بۆ مەرام و زیادکردنی نفوزی سیاسی کەس وگروپێک