5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕه‌وشێکی پڕ له ئاڵۆزی میدیای کوردی وقه‌یرانی زۆروبوری ڕاگه‌یاندنی کوردی وبێ پشتیوانی و پاڵپشتی کردن له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی کورد و نه‌بوونی په‌ناگایه‌کی ئارام بۆ ئاسوده‌ی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان وچرپاندنی ڕازونیازهکانیان تیدا،له و نێوه‌ندی پانتای وبۆشایهی بێ ماڵی هونه‌رمه‌ندان، له یه‌کێ له ماڵه‌کانی کوردێکی تاراوگه‌وه به‌نێوی ( ئازاد کوردی ) چرایه‌ک پڕ له جوانی وپاکی وخۆشه‌ویستی بۆ پاراستنی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی وپاڵپشتی له هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی کورد وه‌ک هه‌نگاوێک وسهرهتایهک بۆ په‌خش وڕووناکی گه‌یاندنی به هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی کورد و کۆکردنه‌وه‌یان له نێو چوار چێوه‌ی ئه‌وماڵه خنجیلانهیدا ووزه و توانای پێ به‌خشین بۆهێنانه گۆی په‌یامه‌کانیان وبڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانیان له سه‌کۆیه‌کی ئازاد و بێ لایه‌ن
ساسان ده‌روێش – هۆڵه‌ندا
5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕه‌وشێکی پڕ له ئاڵۆزی میدیای کوردی وقه‌یرانی زۆروبوری ڕاگه‌یاندنی کوردی وبێ پشتیوانی و پاڵپشتی کردن له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی کورد و نه‌بوونی په‌ناگایه‌کی ئارام بۆ ئاسوده‌ی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان وچرپاندنی ڕازونیازهکانیان تیدا،له و نێوه‌ندی پانتای وبۆشایهی بێ ماڵی هونه‌رمه‌ندان، له یه‌کێ له ماڵه‌کانی کوردێکی تاراوگه‌وه به‌نێوی ( ئازاد کوردی ) چرایه‌ک پڕ له جوانی وپاکی وخۆشه‌ویستی بۆ پاراستنی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی وپاڵپشتی له هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی کورد وه‌ک هه‌نگاوێک وسهرهتایهک بۆ په‌خش وڕووناکی گه‌یاندنی به هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی کورد و کۆکردنه‌وه‌یان له نێو چوار چێوه‌ی ئه‌وماڵه خنجیلانهیدا ووزه و توانای پێ به‌خشین بۆهێنانه گۆی په‌یامه‌کانیان وبڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانیان له سه‌کۆیه‌کی ئازاد و بێ لایه‌ن له شێوه‌ی ماڵپه‌ڕێکی هونه‌ری وکلتوری گشتی سه‌ربه‌خۆ و دوور له ده‌ست تێوه‌ردان وسێبه‌ری حیزبایه‌تی درێژه‌یان به‌کاره‌کانیان دا تا به ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستامان ده‌گات که سه‌رده‌می هه‌نگاونانی پێشکه‌وتنی زیاتری ته‌کنه‌لۆژیاو بوونی مانگی ده‌ستکرد و که‌ناڵی ئاسمانی تیڤی و فراوانی کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێته که دنیای بچوک کردۆته‌وه بۆمان ، ئهومتمانهی که هونه‌رمه‌ندانی کورد‌و ڕۆشنبیران خۆیان له نێوخۆیان به خۆیان دابووله کۆبوونه‌وه‌یان له ڕووناکی ئهوچرایه وپێشخستنی ساڵ به ساڵ وهه‌نگاونان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕۆژی چراو دووه‌م فیستیڤاڵ ویادکردنه‌وه‌ی 5 هه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی وڕێکخستنی کۆمه‌ڵیک چالاکی هه‌مه‌ڕه‌نگ وپێشکه‌ش کردنی له ( ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 24/2/2008 ) سه‌لماندن وگه‌یاندنی پهیامهکهیانه که په‌یامی هونه‌رێکی ڕاسته‌قینیه له تاراوگه‌وه بۆ کوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ تاراوگه ،
بۆ زیاتر زانیاری له سه‌رئه‌م ڤیستیڤاڵه و به‌ڕێوه‌چوونی چالاکیه‌کانی به‌پێویستم زانی ئه‌م گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی چراتیڤی به‌ڕیز ( ئازاد کوردی – خۆشناو) سازبکه‌م، هیوادارم ببێته مایه‌ی ئاسوده‌ی
بۆ هونه‌رمه‌ندان و به ئاگابوون له هه‌ندێ زانیاری ووردوگرنگی ئه‌و ڕۆژه پرشنگداره.
پ/ وه‌ک ئاشکرایه‌که هه‌موومان ده‌زانین که چرا له15/1/2004 ڕووناکی خۆی گه‌یانده هه‌موو ماڵێکی کورد و خوێنه‌رانی کورد،که چی له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ردوو ڤیستیڤاڵه‌که له‌هه‌مان کاتی ڕۆژی له دایک بوونی نه‌بووه، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕینیته‌وه بۆچی ؟
و/ سه‌ره‌تا سوپاسی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌م و خۆشحاڵیش ده‌بم ئێوه وه‌ک کارمه‌ندێکی چاڵاک له‌بواری ڕاگه‌یاندن له‌م ڕۆژه ئاماده‌بن. هۆی سه‌ره‌کی نه‌کردنی ئه‌م فیستیڤاڵه له ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زۆر له هونه‌رمه‌ندان له گه‌شتی تایبه‌تی و هونه‌ری خۆیانن، هۆیه‌کی تریش بۆ ئه‌وه‌یه که تا ئه‌م کاته‌ش هۆڵه‌کان زۆربه‌ی به‌کرێدراون و گیراون. جا بۆیه به‌باشم زانی بیخه‌ینه کاتێک که هه‌م هونه‌رمه‌ندان له گه‌شت و ئاهه‌نگه‌کانیان لێ بووبنه‌وه، هه‌م له کاتێکدا بێت که‌س پێویستی به هۆڵ نه‌بێت و به ئاسانی ده‌ستمان بکه‌وێت. دوا هۆکاریش له‌باری که‌ش و هه‌وا که له‌م مانگه ڕووبهرهوباشبوون ده‌چێت.
پ/ وه‌ک گوێ بیستی بووین له‌لای به‌ڕێزتانه‌وه،له هه‌وڵێکی سه‌رنه‌گرتووی که‌سێکی نه‌ناسراو بۆپهک خستنی ڕۆژی چراو ڤیستیڤاڵه‌که له پیلانێکدا بوون، ده‌کرێ خوێنه‌رانیش له‌و هه‌واڵه ئاگاداربکه‌نه‌وه؟
و/ بێگومان ده‌مه‌وێ هه‌موو خوێنه‌ران وهونه‌رمه‌ندانی کورد ئاگاداربکه‌مه‌وه له پیلانێکی سه‌رنه‌که‌توو بۆ په‌ک خستنی ڕۆژی چرا و ڤیستیڤاڵه‌که ،به‌ڵام خۆش به‌ختانه توانیمان هه‌وڵه‌که‌یان پووچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه،که زۆر سه‌یره ڕاده‌ی تێگه‌یشتنی هه‌ندێک که‌س بگاته ئه‌وه‌ی ڕۆژێکی هونه‌ری ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆ په‌ک بخات وه‌یان ڕابگرێ. چه‌ند ڕۆژێکه هه‌ستمان به هه‌ندێک جموجۆڵ کردووه که خه‌ڵکانێک پێیان خۆش نیه چراتیڤی ڕۆژێکی وا سه‌رکه‌وتوو به‌ده‌ست بێنێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتنیش ده‌هێنێت به دڵنیاییه‌وه. له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م ڕۆژه له‌بارببه‌ن. بۆیه من وه‌ک ڕێکخه‌ری ئه‌م مینی فیستیڤاله له‌گه‌ڵ هۆڵه‌که ڕێکه‌وتم که ته‌نها قسه‌ی من وه‌ربگرن و تیلیفۆنی من و ته‌نها ئه‌م ئیمایله‌ی له نێوانماندا هه‌یه نه‌وه‌ک ئه‌م جۆره که‌سانه‌ی که سهرلێشواون بیانه‌وێت کارێک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه ڕاگرن. چۆن بۆی چووم هه‌رواش بوو.
ئه‌مڕۆ کابرای هۆڵه‌که پێی‌گوتم که کچێک یان ژنێکی ده‌نگ ناسک تێلی بۆ کردووه و ئاگاداری کردۆته‌وه که ئه‌م ڕۆژه ناکرێت !؟ ئه‌میش لای سه‌یر ده‌بێت و ئاگادارم ده‌کاته‌وه له‌م ته‌له‌فۆنه گوماناویه!؟.
به‌م ده‌نگ ناسکه ده‌ڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌نگ گڕه‌ی له پشت ئه‌م کاره‌یه، ئه‌مه‌تان بۆ نه‌چووه سه‌ر، ئێمه بای خۆمان چاوکراوه‌ین گوڵه‌که‌م. دووشه‌مه ئێمه پرۆسێش لای پۆلیس تۆمار ده‌که‌ین و خۆشبه‌ختانه کابرای هۆڵ کات و ساتی تۆمار کردوون که‌ی تێلتان کردووه ، وه پۆلیسیش ژماره‌ی شاراوه‌ش بێت هه‌ر ده‌یدۆزێته‌وه گوڵه‌که‌م. ئێمه ئه‌مه ده‌که‌ین به ده‌رسێک بۆ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م ده‌نگی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له پێناو گه‌یاندن و خزمه ت کردن به هونه‌رو ئه‌ده‌بی کوردی. ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه سه‌رده‌می ڕژێمی کۆنمان دێنێته‌وه یاد که ڕێگر بوو له به‌رده‌م هه‌موو چاڵاکییه‌کی کولتوری کوردی و ڕێگرتن له گه‌یاندنی ده‌نگی ڕه‌وه‌ندی کورد به گه‌لانی تر. بۆیه به هه‌موو ئازیزانمان ڕاده‌گه‌یه‌نین که ڕۆژی چرا له 21-02-2009 به‌ڕێوه‌ده‌چێت داواکارین له مێوانه به‌ڕێزه‌کانمان له کاتژمێر 15:30 ئاماده‌بن و ده‌رگای هۆڵ ده‌کرێته‌وه . کاتژمێر 16:00 چواری پاش نیوه‌ڕۆ پڕۆگرامی ئه‌م ڕۆژه ده‌ست پێده‌کات. به‌خێر بێن.
پ/ له دوای سێ گۆڕانکاری گه‌وره که دواگۆڕانکاری ساڵی 2007 بوو هیچ گۆڕانێکی تر له دیزاین و ناو ناوه‌ڕۆک و پهیامیاکراوه ؟
پ/ ئێمه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین گۆڕانکاری بکه‌ین، به تایبه‌تی ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ی که په‌یوه‌ستن به بابه‌ت و کاره‌کانمان. وه‌ک ناو جێگیرین ئێستا. وه‌ک دیزاین به‌رده‌وامین بۆ گۆڕین تا ده‌گه‌ینه ئامانجی خۆمان.
پ/ تا چه‌ند پێت وایه ئه‌م ڤیستیڤاڵه ده‌بێته هاندانێکی گه‌وره‌ی تر بۆ خزمه‌تکردن و به‌ره‌وپێش چوونی چرا
تیڤی ؟
و/ ئه‌م ڤیستیڤاڵه نه‌ک هه‌ر بۆ چرا به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی به‌سه‌رمان ده‌که‌نه‌وه خزمه‌تێکی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌موو که‌س به ئاسانی ناگاته میدیاکان به‌ڵام له‌ڕێگای ڤیستیڤاڵێکی ئاوا ڕێگا بۆ هه‌مووان خۆش ده‌کرێت بۆ په‌یوه‌ندیکردن به میدیاکان. هه‌ڵبه‌ته بۆ ئێمه ده‌توانم بڵێم زۆر گرنگه له ڕووی په‌یوه‌ندیه‌وه. له‌م ڕۆژه زۆر له براده‌رانی هونه‌رمه‌ند دێن له هه‌موو بواره‌کانی هونه‌ر، له‌م ڕۆژه له‌گه‌ڵ زۆریان ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه و ئالوگۆڕی بیرۆکه‌کان ده‌که‌ین بۆ خزمه‌تکردنێکی باشتر بۆ هه‌موو لایه‌ک.
پ/ ئامانج له یادکردنه‌وه‌ی چراتیڤی چی یهودهتانهوێ چ په‌یامێک به‌گوێ ی خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌تان و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران بده‌ن ؟
و/ ئامانجمان زۆره. یه‌کێک له ئامانجه‌کان دیاریکردنی ڕۆژێکه بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ران وه کۆکردنه‌وه‌یان. هه‌روه‌ها له ئاینده، گه‌وره‌کردنی ئه‌م ڕۆژه و کردنه‌وه‌ی چه‌ند وۆرک شۆپێک بۆ هه‌موو ئه‌م کوردانه‌ی چاڵاکن له کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی کاری ئه‌وانیش له نزیکه‌وه بزانین چیه و بتوانین پردێک له‌نێوان هه‌مووان دروست بکه‌ین. ئامانجی هه‌ره گه‌وره‌شمان ئه‌وه‌یه بتوانین ئه‌م ڕۆژه بکه‌ین به ڤیستیڤاڵێکی گه‌وره و ئینته‌رناسیۆناڵ وه به هه‌موو کورد و گه‌لانی بناسێنین.
پ/ شێوه‌ی به‌ڕیوه‌بردنی ڤیستیڤاڵه‌که چۆن ده‌بێ ،بێگومان جیاوای ده‌بێ ،به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م تیشک بخیته سه‌ر جیاوازیه‌که و چالاکیه‌کان ؟
و/ بێگومان ئه‌مساڵ جیاوازی ده‌بێت له‌ڕووی ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردن. سێ پێشکه‌شکار ڕۆژه‌که به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و هه‌ڵده‌ستن به ئاماده‌کردنی زۆربه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کان. ئه‌مساڵ به‌رنامه‌ی ئه‌م ڕۆژه پێشکه‌شی زۆربه‌ی میدیاکان ده‌کرێت به تایبه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی جه‌ماوه‌ری ئاسمانی ( به‌داخه‌وه که له ئه‌وروپا وه‌رناگیرێت فیکوێنزیهکهی ). که‌سایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بانگهێشت کراون، داخی گرانمان که شاعیری گه‌وره‌ی کورد عه‌بدوڵا په‌شێو فریای ئه‌م ڕۆژه ناکه‌وێت به‌هۆی سهفهرکردنیهوه بۆ کیشوه‌رێکی تر. ئه‌مساڵ شێوه‌کارانی تریش به‌شدارن له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا. بچووکترین شێوه‌کاریش به دوو تابلۆ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کان ده‌وه‌ستێت. هه‌روه‌ها موزیسنه گه‌وره‌کان به کاره جوانه‌کانیان به‌شداریمان ده‌که‌ن.
پ/ ئه‌ی نه‌ده‌کرا ئه‌م چالاکیانه پتربوایه و هه‌ڵی زیاتر بڕه‌خسایه بۆ به‌شداربووانی زیاتری هونه‌رمه‌ندان و درێژخایه‌نی ڤیستیڤاڵه‌که بۆ چه‌ند ڕۆژێکی تر ؟
و/ ده‌کرێت کاتێک بودجه‌ی تایبه‌تت هه‌بێت بۆ ئه‌م ڕۆژه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌م کاره هه‌ڵده‌ستین بێ پاڵپشتی ئه‌م هه‌موو زل حزبانه‌و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری. خۆشبه‌ختانه کۆمپانیای ( ڕۆژ – کورده تراڤڵ ) ئه‌مساڵ هاریکارو پاڵپشتمان ده‌بن و ئه‌م باره گرانهمان له‌سه‌ر شان که‌م ده‌که‌نه‌وه. هه‌ڵبه‌ته هه‌ر کاتێک یارمه‌تی بدرێین ئه‌وه به خۆشحاڵیه‌وه بازنه‌که گه‌وره‌تر ده‌که‌ین، هونهرمهنداو نوسه‌ران له ده‌ره‌وه بانگ ده‌که‌ین و زیاتریش له ڕۆژێکی بۆ ته‌رخان ده‌که‌ین.
پ/ بۆ مه‌رجتان هه‌بوو بۆ بانگهێشت کردنی میوانه‌کانتان ؟
و/ بڕوات هه‌بێت به ده‌یان ئیمایل و داواکاری ده‌گاته ده‌ستمان بۆ هاتن بۆ ئه‌م ڕۆژه. به‌ڵام ناکرێت ده‌رگا واڵاکهین له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک. یه‌ک ئیمکانیاتی ئێمه سنوورداره ناتوانین ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه بێنین بۆ هۆڵیک که تا 200 که‌س جێگه‌ی ده‌بێته‌وه، کاتێک ڕێگامان دا ئه‌و کاته ده‌بێت لهتواناشمان داهه‌بێت به چه‌ند هه‌زار ئیرۆیه‌ک هۆڵێکی گه‌وره بگرین. ئێمه داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌م ئازیزانه ده‌که‌ین که پێیان خۆشه بێن، به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌ر کاتێک بۆمان بڕه‌خسێت ئه‌وا هه‌ر هه‌مووان بانگهێشت ده‌که‌ین. ئه‌وه‌شتان بیر نه‌چێت له‌م ڕۆژه هیچ پاره‌یه‌ک وه‌رناگیرێت بۆ هاتنه ژووره‌وه هه‌روه‌ها بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ش به هه‌مان شێوه. جا بێنه پێش چاوت ئه‌گه‌ر به هه‌مان کوالیتی بۆ هه‌زار که‌سی بکه‌ین به خوای ده‌بێت چه‌ند مانگێک شه‌ووڕۆژ کار بکه‌ین تا بتوانین خه‌رجی ته‌واوی بکه‌ین.
پ/ هیچ هه‌وڵێک دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی باڵوێزخانه‌ی عێراق وه‌یان پارته کوردیه‌کان به‌گه‌ڕ بخرێت له هاوکاری کردنیان بۆ ئه‌م ڤیستیڤاڵه ؟
و/ دڵنیا به هه‌موو پارته کوردیه‌کان له کاره‌کانی ئێمه ئاگادارن، به حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌واڵ و ڕۆژێکی شاراوه‌ش نیه چونکه هه‌موو که‌ناڵه‌کان و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانیش سوود له هه‌واڵ و دیمانه و ڕووداوه‌کان وه‌رده‌گرن و به‌کاری ده‌هێنن. دڵنیاش به باڵێوێزخانهی عێراقیش ئاگاداری هه‌موو جم و جۆڵێکه. بۆ ئێمه زۆر خۆشه ڕۆژێک یه‌کێک له‌م لایه‌نانه بێت و بڵێت ماندوو نه‌بن و ئێمه ده‌زانین ئێوه چی ده‌که‌ن و بۆچی سه‌رفی ده‌که‌ن بۆیه بڕیارمان دا پشتگیریتان لێ بکه‌ین. تا ئێستا که‌س نه‌هاتووه به‌م داوایه‌وه، ئێمه‌ش سایتێک و که‌سانی سه‌ربه‌خۆین له‌وانه‌یه ئه‌مه هۆکارێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی نزیکمان نه‌که‌ونه‌وه له هاوکاری کردن. دوایی پێمان خۆشه ئه‌وان سه‌یری چاڵاکیه‌کان بکه‌ن و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن نه‌ک ئێمه لێیان داوا بکه‌ین. هه‌ڵبه‌ته زۆریش له براده‌رانی ئه‌م پارتانه و باڵیۆزی عێراقیش بانگهێشت ده‌کرێت بۆ ئه‌م ڕۆژه. ئه‌گه‌ر هاتن ئیتر ئه‌مه کاری ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن.
پ/ تا چه‌ند هاوسه‌نگیتان کردوه له نێوان هونه‌رمه‌ندانی تاراوگه‌و کوردستان له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ وچالاکی و به‌رهه‌مه‌کانیان ؟
و/ هاوسه‌نگیه‌کی باش هه‌یه له نێوان هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه. خۆشبه‌ختانه په‌یامنێرانی ناوه‌وه زۆر چاڵاکانه هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌وه ده‌گه‌یه‌نن ئێمه‌ش کاره‌کانی ده‌ره‌وه زیاتر. له هه‌وڵی ئه‌وه‌ش داین به‌شێک بۆ سه‌رجه‌م چاڵاکیه‌کان ئاماده بکه‌ین که خۆیان بتوانن هه‌واڵه‌که دابنێن بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به ئێمه بێت بۆ دانانی.
پ/ ئه‌م ساڵ به نیازی ڕێزلێ نانن له هونه‌رمه‌ندێک ،ئاخۆ ده‌بێ ڕێزلێ نانی هونه‌رمه‌ندێک لای ئێوه چی بگه‌یه‌نێ وبه چ پێوهرێکتان بۆی هه‌یه بۆ ئهوڕێزلێ نانه ؟
و/ ئێمه چه‌ند پێوه‌رێکمان هه‌یه بۆ ڕێزلێنان، ده‌توانین له چه‌ند خاڵێک چڕی که‌ینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک نیشان بکه‌ین بۆ خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌بێت کارێک یان شتێکی جیای هه‌بێت له‌وانه‌ی تر. بۆ نمونه که‌سێک ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێده‌سپێردرێت که زۆربه‌ی ڕۆژانی خۆی خه‌ریک کردووه به نوسینه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌ی ئاوازه کوردیه‌کان و به نۆتهکردنیان و پاراستنیان. که‌سێک ڕێزی لێ ده‌نرێت که ساڵانێکی زۆره به گۆرانیه‌کانی توانیویه‌تی نه‌وه‌یه‌ک په‌روه‌رده بکات به گۆرانی و سروده نیشتیمانیه‌کانی و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. که‌سێک خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێ ده‌به‌خشرێت گه‌نجه توانیویه‌تی جه‌ماوه‌رێکی باش له گۆرانیه کوردیه‌کانی کۆ بکاته‌وه و به‌رده‌وام بێت له باشکردنی هونه‌ره‌که‌ی و کارێکی کردبێت جیا بێت و که‌م هونه‌رمه‌ند پێی هه‌ڵسابن یاخود ده‌نگی کوردی گه‌یاندبێت به که‌سانی بیانی.
پ/ تا چه‌ند خۆتان به ماندوو ده‌زانن له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردووی کارکردنتان ؟
و/ هه‌رکاتێک خزمه‌تێک له منه‌وه بگات به که‌سێک ئه‌وه هه‌موو ماندوبوونێکم بیر ده‌باته‌وه. هه‌ندێک جار له ڕه‌فتاری گۆرانیبێژان بێتاقه‌ت ده‌بین به‌ڵام ئه‌مه ناگه‌یه‌نێت ئێمه ڕه‌وڕه‌وه‌ی کاره‌کانمان بوه‌ستێنین، به پێچه‌وانه‌وه به گڕوتینێکی تر هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ره‌و پێشه‌وه بچین. خۆشحاڵم 5 ساڵ به ئه‌رک و ماندووبوونی خۆم و هاریکاری ستاف و په‌یامنێرانی چرا توانیمان بگه‌ین به‌م ڕۆژه.
پ/ له کۆتایدا دوا ووته‌تان چی یه بۆ ئه‌م یاده و هونه‌رمه‌ندان ؟
و/ ئه‌م ڕۆژه گرنگه بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران. ڕۆژێکه بۆ چاڵاکی و پێداچوونه‌وه‌ی کاره‌کانمان و باشکردنیان، ڕۆژێکه بۆ یه‌کترناسین و بینینی کار‌و نوسینی یه‌کتر، ڕۆژێکه بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی میوانه‌کانمان به میدیا و میدیاش به میوانه‌کانمان، ڕۆژێکه ده‌مانه‌وێت له ڕێگای کار‌و چاڵاکیهکانهوه پیرۆزی بکه‌ین له هه‌مووان. بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی به‌شدارده‌بن به تابلۆ یان موزیک یاخود پێشکه‌شکاره‌کان زووتر ئاماده‌بن له هۆڵه‌که بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی کاره‌کان له‌م شوێنه بکه‌ین پێش ئه‌وه‌ی میوانه‌کان بگه‌ن. سوپاسی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و هه‌موو خوێنه‌رانیش ده‌که‌م.