پێشکه‌شه به‌هه‌موو پهپولهکهن
به‌ڕۆحی پاکی
( سابات، فاتیمه، پێلا، ئامینه، به‌ناز، شه‌وبۆ، دوعا، ئاڵا، باڵا،که‌وسه‌ر )
ئێجگار زۆرن هه‌ر زۆر زۆرن
دیسانه‌وه چه‌قۆی کورد
دییسانهوه عه‌قڵی کورد
دیسانه‌وه کلتوری کورد
دیسانه‌وه پیاوی کورد
دیسانه‌وه
دیسان په‌پوله‌یان سوتان
ئاگریان له‌جه‌سته‌ی خوا به‌ردا
ده‌ستیان خسته بینه‌قاقای زه‌رده‌شت
قورعانیان لهتو په‌ت کرد
تفیان لهمهلیکه تاوس کرد
دیسان عیسا یان له‌خاج دا
عه‌رشی په‌روه‌ردگاریان ڕوخان
ههرلهئهزهلهوه ئه‌م کورده
بۆی نوسراوه
که به‌ده‌ردی خودا نه‌مرین
هه‌رخۆمان خۆمان بکوژین
خۆمان خۆمان ئه‌تک بکه‌ین
خۆشمان چه‌قۆ بگرینهیاک
ڕۆژنامه‌کانی ئه‌وروپا
قێز له کولتورم ئه‌که‌نه‌وه
هه‌موو رۆژێ کچی کورد و
ڕژانی خوینی خوشکێکم
له‌ڕۆژنامه‌کاندا ئه‌نوسرێ
چه‌ند بۆگه‌نه کلتوره‌که‌م
چه‌ند ده‌به‌نگه که‌له‌ی سه‌رمان
وتم باوکه بۆ وا ئه‌که‌ی ؟
وتی باپیرم پیی وتووم
وتم کاکه بۆچی خوشکه‌که‌م ئه‌کوژی ؟
وتی باوکم وای فێر کردووم
وتم مامه بۆچی سه‌ری پورم ئه‌بڕی ؟
وتی خاڵم وای پێخۆشه
وتم ئه‌ی خاڵه تۆ بۆ ؟
وتی شه‌ره‌ف ئه‌کڕمه‌وه
وتم ئه‌ی هاوار کوردینه
بۆچی ژنان ئه‌سوتێنن ؟
بۆچی ئه‌یان که‌ن به‌کۆیله؟
بۆچی به‌ر فیشه‌کیان ئه‌ده‌ن ؟
بۆچی به‌رد بارانیان ئه‌که‌ن ؟
بۆچی ئه‌یان به‌ستنه‌وه؟
بۆچی لوتیان ئه‌قرتێنن ؟
وتیان چونکهبهغیرهتین
کلتور ئاوه‌های فێرکردوین !
لوت هاوێژه کلتوره‌که‌م
بۆگه‌نه‌یه کلتوره‌که‌م
چه‌ند بێ غیره‌ته غیره‌تمان
بێ حه‌یایی لێ ئهچۆرێ غیره‌تمان
شه‌رمه‌زاری لێ ئه‌بارێ غیره‌تمان
ئاخ له‌م کلتوره بۆگه‌نه
ئۆف بۆباڵی په‌پوله‌کان
ئاخ له‌که‌له‌ی سه‌ری پوچمان
ئۆف بۆ داماوی ژنی کورد
ئاخ له‌بۆ حه‌یای چومان
ئۆف بۆ بێ به‌ختی کچی کورد
ئاخ
ڕێباز عوسمان عه‌زیز
ستۆکهۆڵم