هیوا سه‌عید: له سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی ئه‌و باسه‌دا قسه‌کردنی ئێمه ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو له کوێ یان چی واده‌کا چه‌مکی وه‌فا بوونی هه‌بێ یان بوونی نه‌بێ واتا به دوور له هه‌موو حوکمێکی ئه‌خلاقی وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌بوون و نه‌بوونی وه‌فا یان خۆشه‌ویستی له نیوان ئینسانه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی وه‌فا بنیات بنرێ باشه یان خراپه. به‌ڵکو ئه‌مه باسێکی تره هه‌وڵ ده‌ده‌م لێره که‌مێکی له‌سه‌ر بوه‌ستم.
له فه‌رهه‌نگی خاڵدا شێخ محه‌مه‌د دڵداری به مانای (مێبازی) لێکداوه‌ته‌وه وه‌ک ئاشکرایه مه‌به‌ست له‌و لێکدانه‌وه‌یه ته‌رجه‌مه‌کردنی حاڵه‌ته‌که‌یه. ئه‌ویش ئه‌و په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه جه‌سته‌ییه‌یه که پاڵنه‌ره‌کانی پشته‌وه‌ی غه‌ریزه‌یه. هه‌رچه‌نده ئه‌و پرۆسه‌ی دڵدارییه وه‌ک عه‌شق نییه و بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پێویست به دوو ڕه‌گه‌ز ده‌کات. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین له لێکدانه‌وه‌ی وشه‌که‌دا هاتووه (دڵداری = مێبازی). لێره‌دا بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌که ته‌نیا یه‌ک ڕه‌گه‌ز دیاره ئه‌وه‌ش ئیشکالییهتێکه په‌یوه‌ندی به‌و پاشخانه کلتوورییه‌وه هه‌یه که پێێوایه کرده‌ی سێکسی بۆ نموونه له نێوان ژن و پیاودا یه‌ک بکه‌ری هه‌یه مه‌به‌ست له‌و بکهرهش پیاوه‌که‌یه.
به کورتییه‌که‌ی دڵداری ئه‌گه‌ر یه‌ک ڕه‌گه‌ز ( یه‌ک که‌س) یان دوو ڕه‌گه‌ز (دوو که‌س) ئه‌نجامی بدات له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌کدا به مانای په‌یوه‌ندییه‌ک دێ که ده‌که‌وێته ناو دنیای مادی و به پێچه‌وانه‌ی عه‌شق که سه‌ر به دنیای رۆحییه و بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هیچ پێویست به دوو که‌س ناکات چونکه ئینسان له حاڵه‌تی عه‌شقدا گریمان ڕووشی له ئینسانێکی له گۆشت و خوێن بوو له‌وکاته‌دا ئه‌و ئینسانه له گۆشت و خوێنه کورت ده‌کاته‌وه بۆ بتێک چونکه ئینسان له عه‌شقدا ته‌نیا بتی ناو خه‌یاڵی خۆی ده‌په‌رستێ نه‌ک بهرجهستهکراوێک.
ئینجا بۆ هه‌ڵبژاردن یان بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م دوو جۆره خۆشه‌ویستییه جه‌سته‌یی و رۆحییه کامه‌یان په‌سه‌ند بکرێ باشه یان فه‌زا بۆ کامه جۆر بخوڵقێنرێ تا پرۆسه‌که‌ی تێدا ئه‌نجام بدرێ. بۆ ئه‌وه ده‌بێ سه‌یری ڕه‌نگدانه‌وه‌کانی ئه‌و دوو جۆره خۆشه‌ویستییه که مه‌به‌ست له دڵداری و عه‌شقه بکه‌ین. ئه‌گه‌ر له نزیک و دوور درامای تورکی یان ئه‌مریکای لاتین به نموونه وه‌ربگرین که خۆشه‌ویستی نێوان ئینسانه‌کان تێیدا غه‌ریزه ده‌یانجوڵێنێ. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی که غه‌ریزه پاڵنه‌رێکه بۆ یاخی بوونی ئینسان له به‌رانبه‌ر سیسته‌مدا به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشاییه جه‌سته‌ییه‌ی ئینسانه‌کان له‌لایه‌ن سیسته‌مه‌وه دابینکرا یان پڕکراوه ئه‌وکاته بۆ دووباره ده‌توانرێ ئینسان کۆنتڕۆڵ بکرێته‌وه. بۆیه ڕێکه‌وت نییه ئه‌گه‌ر سیستمه حوکمڕانییه‌کان به ئه‌نقه‌ست له پشت ئه‌و جۆره دراما ته‌له‌فزیۆنیانه یان بره‌و به‌و مۆدێله خۆشه‌ویستییه جه‌سته‌ییه (مادیه) بده‌ن. وه‌ک له ئێستای کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپیدا که له‌وێ هه‌موو پێداویستییه مادییه‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه مسۆگه‌ر کراوه ئیدی شتێک نه‌ماوه‌ته‌وه وه‌ک به‌هانه‌یه‌ک بۆ یاخی بوونی ئینسان بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له‌و حاڵه‌تی گۆمهمهنگییه بشڵه‌قێنێ.
که‌چی عه‌شق جگه له‌وه‌ی بارهه‌ڵگره به کۆمه‌ڵێک به‌های به‌رز له هه‌مان کات دۆخێکه ئینسان تێیدا ته‌نیا سه‌رقاڵ به دنیای له‌زه‌ت و تێرکردنی غه‌ریزه‌کانی خۆی نابێ و جۆره په‌یوه‌ندییه‌ک نییه له‌گه‌ڵ بهرجهستهکراوێک بۆیه چۆنیه‌تی پڕبوونه‌وه‌ی بۆشایی ناو ئینسان له حاڵه‌تی عه‌شقدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ دڵداری جیاوازه له‌به‌رئه‌وه‌ی دووره له هه‌موو پێکگه‌یشتنێک و له‌مس ناکرێ ئه‌وه‌ش پاڵنه‌رێکی به‌هێزتره بۆ هه‌موو ئهگهریك له به‌رده‌م ئینساندا هه‌رئه‌وه‌شه واده‌کا سیسته‌مه‌کان زیاتر له‌و جۆره خۆشه‌ویستییه رۆحییه بترسن به‌ڵام ئایا ئینسان به‌رگه‌ی ئه‌و پێکنه‌گه‌یشتن و شه‌یداییه ده‌گرێ یان توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و باره قورسه‌ی عه‌شقی هه‌یه له کاتێکدا ته‌مه‌نی ئینسان خۆی وه‌ک دنیاییه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی حه‌فتا ساڵێکه. بۆیه ئه‌وه ئه‌و پرسیارهیهنهک هه‌ر دنیای به‌سه‌ر دوالیزمی ماده و رۆح به‌ڵکو وه‌ک دینییه‌کان دهڵێنقیامهتیشی به‌سه‌ر دوالیزمی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ دابه‌ش کردییه.