کارزان کۆیی : ڕاستیان فەرمووە نه‌شیرى حوشتر نه دیارى عه‌ره‌ب
که‌س نیه له‌ئێمه بتوانێ نکوڵى له‌وه بکا که عه‌ره‌ب چاوى به‌کورد هه‌ڵ نایه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ى کورد هه‌میشه ڕێزمان له‌عه‌ره‌ب گرتوه ، عه‌ره‌ب خوێنى ڕشتوین ، عه‌ره‌ب ئه‌نفالى کردوین ،عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ى پێى کرابێ درێخى نه‌کردوه به‌رامبه‌رمان ، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام
په‌رده‌پۆش و پینه‌ى ڕه‌فتارى نادروستى عه‌ره‌بمان کردوه . گوایه عه‌ره‌ب واى نه‌کردوه ، ده‌سه‌ڵات ئه‌م کاره‌ى کردوه ، له‌ڕاستیدا گرفتى ئێمه هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات نه‌بوه ، گرفتمان گرفتى ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ، چونکه ئێمه کورد بوین و عه‌ره‌بیش هه‌میشه ده‌سه‌ڵات دار بووه ، دوێنێ بوو (قادسیه‌ى صدام) مان بینى گه‌ر بواریان بۆ بڕه‌خسێ سبه‌ینێ ( قادسیه‌ى مالیکى) و ئه‌وانى تریش ده‌بینین ئێمه هه‌میشه هاوکارى عه‌ره‌ب بووین ئه‌وان هه‌ر دوژمن ، بۆ نمونه له حه‌ربى شوعیبه له ساڵانى 1920 شێخ ئه‌حمه‌دى نه‌مرو چه‌نده‌ها که‌سایه‌تى ناسراو وه‌ک جانوهیس به‌گى گل له‌بنارى گل به‌ژدارى ئه‌و شه‌ره‌یان کرد که‌عه‌ره‌ب دژى ئینگلیز به‌رپای کرد له ناصریه به‌ڵام له‌خۆمان نه‌پرسى که‌له‌پێناوى چیدا به‌کوشتمان دان له‌باشورى عێراق وه چیمان ده‌ست که‌وت له‌و هه‌ڵوێسته‌دا . بۆ وه تاکه‌ى ئێمه هه‌ر برابچوک بین ، به‌ئێستاشه‌وه من عه‌ره‌بێکم ده‌وێت بێته کوردستان و بهکوردى قسه بکات ، ئێمه‌ى کورد هه‌مومان ده‌بینه به‌به‌غاو به‌عه‌ره‌بى ده‌دوێین بۆیان ، ئه‌وانیش له‌برى سوپاس گاڵته به ئاخاوتنمان ده‌که‌ن گوایه زمانى پێ په‌تیان باش نا زانین ده‌با ڕێز له‌خۆمان و زمانمان بگرین، ئه‌وان هه‌میشه ئێمه‌یان به‌به‌شێک له‌خۆیان داناوه ئه‌ى ئه‌وه نیه له‌گوتارى سیاسیاندا ده‌ڵێن ( شعبنا الکردى ) ئه‌وان عێراق به‌عێراقى عه‌ره‌بى ده‌زانن ئێمه‌ش کوردین ده‌بێ وه‌ک برا بچوک له‌ژێر ڕکێفى ئه‌واندا بژین ، ده‌با چى تر خۆمان به‌هه‌ڵه‌دا نه‌به‌ین ڕێز له‌خوێنى شه‌هیدانمان بگرین شه‌هیده‌کانمان شه‌هیدى ده‌ستى عه‌ره‌بن نه‌ک ده‌سه‌ڵات ، له‌یادمه نه‌نکم به‌و نهخوێندهواریهى خۆیه‌وه ده‌ى وت (نه‌شیرى حوشتر نه دیارى عه‌ره‌ب )، تۆ بڵێى باپیرانمان به‌هه‌ڵه‌دا چوبن . له‌ساڵى 1930 له‌شه‌ڕى به‌رده‌رکى سه‌راى سلێمانى ئه‌و ده‌مه‌ى باپیرانمان فیشه‌ک باران ده‌کران هاواریان ده‌کردو ده‌یان وت ( ئێمه کوردین کوردمان ده‌وێ عه‌ره‌ب هینەو نامانه‌وێ ) ئێمه هه‌ڵه‌کانمان زۆره ، هه‌ڵوێستى پێش وه‌ختمان نیه هه‌میشه چاوه‌روانى زوڵمین له عه‌ره‌ب تا هه‌ڵوێست وه‌ر بگرین ، هه‌ر بۆیه شۆڕشه‌کانمان دوباره‌ن قوربانیه‌کانمان دوباره‌ن نشوستو نسکۆیهکانمان دوباره‌و سێ باره‌ن هه‌مو جارێ سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێ ده‌که‌ینه‌وه قوربانى تر ئه‌ده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عیبره‌ت له مێژو وه‌ر ناگرین چه‌نده‌ها جار عه‌ره‌ب درۆى له‌گه‌ڵ کردوین فارس گه‌مه‌ى پێ کردوین تورک له‌خشته‌ى بردوین به‌ئێستاشه‌وه هه‌ر گوێیان لێ ده‌گرین و چاوه‌روانى ئاسۆیه‌کى رونین کهنایبینین .من بێگومان لهوههى هه‌ڵوێستى نادروستى هێندێ له سیاسه‌ت مهدارانمان واى له‌نه‌وه‌ى نوێ کردوه که جارێکى تر لهتهنگهژهدا که‌سێ نیه بچێته شاخ و گژوگیا بخوات و پێڵاوى لاستیک بدڕێ و له‌بنه دارا بحه‌وێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که‌ده‌بێ پابه‌ند بین به‌و په‌نده ناشرینه‌وه که‌ده‌ڵێت (ده‌ست به‌کڵاوه‌که‌ته‌وه بگره‌تا عه‌ره‌ب نه‌یبا) به‌ڵکو ده‌بێ کارى جدى پڕبهرنامهمان هه‌بێت له هه‌نگاوه‌کانماندا ، تاچى تر مێژوه پڕنههامهتیهکانمان دوباره‌و سێ باره نه‌بێته‌وه‌و ئه‌م هه‌له زێڕینه‌ى هه‌مێستا له‌ده‌ست نه‌ده‌ین .ئه‌وه‌تا به‌و شکستهیانهوه ده‌ست به‌ردارى ئاوات‌و ناخى دڵیان نابن . ئه‌ى ئه‌وه کازم سه‌یادى ئه‌ندام په‌رله‌مانتارى ئینتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا نه‌بو دوێنێ فه‌رموى سه‌رتان پان ده‌که‌ینه‌وه. ئیدى تاکه‌ى به‌ڕه‌واى نه‌زانین سه‌ربه‌خۆی خۆمان .بۆ ده‌بێ هه‌ر خۆمان به‌رینه پێشه‌وه تا به‌کۆیلایه‌تى بژین ئه‌مه کام کلتوره . خۆ ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کى شارستانی ترین باپیرانمان هه‌رگیزاو هه‌گیز پێ په‌تى نه‌بوون لهخورى مه‌ڕه‌کانیان کڵاشیان دروست کردوه به‌ده‌ست نانیان نه‌خواردوه له‌دارى به‌رو که‌وچکو چهمچهیان دروست کردوه .ئیدى بۆ وهتاکهى ئێمه برا بچوک بین ئەی سیاسه‌ت مه‌داران ؟
بەڕێوەبەری نوسین گۆڤاری ڕێچکە awaolives@yahoo.com