کارۆخ مەلائەسعەد: خانمە میووزیکژەن (دیدە فەرەیدون) لە دیمانەیکی “ھەولێر”ـدا باس لە ھەندێک لەو کۆمپانیا ھونەرییانەی کوردستان دەکات کە چەندین جار سپۆنسەریکردنیانی ڕەتکردووەتەوە، ھۆکارەکەیشی بۆ نەبوونی ئاستی ڕۆشنبیریان بەرامبەر ھونەرمەندانی ئافرەت دەگەڕێنتەوە، ھەروەھا لەداھاتوویەکی نزیکیشدا گۆرانی دەچڕێت و میووزیکیش زیاتر زاڵ دەکات بەسەر گۆرانیەکەدا:”
* تاچەند تموحی ناوبانگی پەیدا کردن ھەیە؟
ـ ھیوای من بۆ داھاتوو، بریتییە لەوەی کە بەڕێچکەیەکی جوان و ڕێگەیەکی باش ناوبانگ و پەیامم بگەیەنمە خەڵک، تموحی ئەوەم ھەبووە کە سەردەمێک بگۆڕم یا لە چوارچیوەیەکدا بێمە دەر و بە بەرگێکی نوێوە دەرکەوم”
* خۆشگوزەرانی ھونەرمەند لە چشتێکدایە؟
ـ پێشکەشکردنی کاری جوان و بەرھەمھێنانی بەرھەمی ڕێک و ڕازیبوونی گوێگران.
* تائێستا دووچاری ڕەخنەی نا مەنتیقی بوویتەوە؟
ـ بێگومان ھونەرمەندی ئافرەت لەو وڵاتەی ئێمەدا، بە بەردەوامی ڕەخەنەی ئاراستە دەکرێت، ڕووبەڕووی قسەی دەوروو بەری دەبێتەوە، بەڵام من بڕوام بەخۆم و کارەکانم ھەیە، بۆیە ترسم لە ڕەخنەی بێ بنەما نییە.
* بۆچی کۆمپانیاکان زیاتر سپۆنسەری ھونەرمەندە ئافرەتاکان دەکەن؟
ـ من وەکو خۆم سپۆنسەری چەند کۆمپانیایەکەم ڕەتکردووەتەوە، بەتایبەتی کاتێک ھەستم کردووە، کچم بۆیە کارم بۆ دەکەن، نموونەی دواین کارم کلیپێک بوو، بەسپۆنسەری لایەنێک کە وەکوو ھونەرمەندێک مامەڵەیان لەگەڵ کردووم.
* بیرت لەوە نەکردووەتەوە جگە لە ژەنین گۆرانیش بچڕیت؟
* لەداھاتوویەکی نزیکدا بیرێکی وەھام ھەیە، بەڵام بەمەرجێک کە میووزیکەکە بە سەر گۆرانیەکە زاڵتر بێت، ھەروەھا پۆپێکی کڵاسکم لەھەگبە دایە.
* پەیمانگەی ھونەرەجوانەکان تا چەند توانیویەتی زانیاری و پێگەی دروستبوونت بۆ بڕەخسێنن؟
ـ پەیمانگە ڕێگە نیشاندەری بەھرەکەت دەکات، ئەو زانیاریانەی ھەتە زیاتر بە زانتستی فێرت دەکات، بەڵام پەیمانگە ئەو شوێنە نییە کە تۆ بێیت و، ھیچ حەزێک یا بەھرەیەکەت تێدا بەستە نەبێت، تۆ بڵێی ئەوەی خواستمە بەدی دەھێنم لە پەیمانگەیە.
* بەو توانایەی کە ئێستا لە مووزیک ھەتە، ڕازی؟
ـ نەخێر ھێشتا ماومە، چونکە تموحم لەوە زیاترە کە دەیزانم؟
* بینەر چۆن بتوانێت کاری باش و خراپ جیا بکاتەوە؟
ـ بەھۆی کاری خراپەوە بینەر دەتوانێت کاری باش ببینێت.
* تۆ کاتێک لە مێدیاکان دەردەکەوێت زۆر شیرین و مەحبووب دیاری، ئایا لەکاتەکانی دیکەیش بەم شێوەیەی، یاخوود ڕەنگدانەوەی ڕووخسارت پێوەستە بە ناختەوە، یان سیناریۆیەکی کاتییە؟
ـ بەپێکەنینەوە زۆر لەوە زیاتر شیرینترم کەبەدیتان کردووە، بەدڵنییاییەوە ڕووخسارو ناخم یەکە.
* لەم دواییانەدا کارێکت بڵاو کردەوە لەشێوەی کلیپ، بەڵام سینارێۆکەی لای ھەندێک بینەر زۆر ڕووننیە؟
ـ ویستم شتێکی تەرفیھی بکەم، وەکو نیمچە کارێکی مامۆستای گەورە (چارلی چاپن) ھەر لەبەر ئەو ھۆیەشەوە ستایلی قژیشم گۆڕی، ھاوکات سینارێۆکەیشی لەلایەن خۆمەوە کراوە.
Karox_gr_music@hotmail.com