لە بەر خۆشەوسیتی و مەزنی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەیاز زاخۆلی دیدار عەزیز یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی (ئەیاز زاخۆلی) بە تەکنیکێکی نوێ تازەی دەکاتەوە. دیدار عەزیز لە لێدوانێکی تایبەتی سایتی چرا سوپاسی خۆی ئاراستەی هەموو ئەم کارمەندانەی لە ئەوروپا و کوردستان کرد کە سەرقاڵ و هاوکاری بوون لە جێبەجێکردنی ئەم کلیپە.
دیدار ووتی : ” دوای دوو ساڵ کارکردن بە هاوکاری چەند موزیکژەنێکی بەتوانا توانیم ئەم کارە ئامادە بکەم و بە ستایل و تەکنیکێکی نوێ دووبارە پێشکەشکی بکەمەوە، وەک دەبینن کلیپەکە لە ئەڵمانیا وێنەگیراوە، ئومێدەوارم کلیپی ئایندەم لە کوردستان تۆمار بکەم. سوپاسی هەموو لایەک دەکەم وە لە هەر کەم و کوڕییەک بمبوورن، من بە تێبینییە هونەرییەکانی ئێوە دەتوانم زیاتر پەرە بە کارەکانم بدەم و کاری جوانتر پێشکەش بکەم”.
دیدار عەزیز دانیشتووی شاری میونشنی ئەڵمانیایە و بەشداری بەرچاوی هەیە وەک موزیکژەن، (بسکێ تە) یەکەم ڤیدیۆ کلیپی دیدارە.