مه‌نووچێهر جیهانی ـ ده‌بیر و به‌رپرسی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ئاماده‌بوون له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه له خولی فێرکاریی ناوبژیوانی و په‌یامنێریی ئه‌م رووداوه، له‌گه‌ڵ ناوبژیوانان و په‌یامنێرانی منداڵ و مێرمنداڵی فێستیڤاڵه‌که گفتوگۆی کرد.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، خولی فێرکاریی ناوبژیوانی و وانه‌کانی په‌یامنێریی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ئاماده‌بوونی 56 ناوبژیوانی منداڵ و مێرمنداڵ و هه‌روه‌ها 33 په‌یامنێری مێرمنداڵ ده‌ستی پێ‌کرد.
“عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” ده‌بیر و به‌رپرسی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ئاماده‌بوون له رێکخراوه‌ی فێرکاریی کۆمپیۆته‌ری شاره‌وانیی ئیسفه‌هان و فه‌رهه‌نگسه‌رای مێرمنداڵانی ئه‌م شاره، له‌گه‌ڵ ناوبژیوانان و په‌یامنێرانی منداڵ و مێرمنداڵی فێستیڤاڵه‌که دیداری کرد.
له نێوان ئه‌م ناوبژیوان و په‌یامنێره هه‌ڵبژاردانه‌دا که له قۆناغی دووهه‌م وه‌رگیراون، به رێژه‌ی 31 تا 40 منداڵ و مێرمنداڵ به‌رهه‌مه‌کانی به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای ئێران و هه‌روه‌ها 4 تا 6 منداڵ و مێرمنداڵ به‌رهه‌مه‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ناوبژیوانی ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها به رێژه‌ی 15 تا 17 په‌یامنێر و 4 وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ریش رووداوه‌کانی ئه‌م فێستیڤاڵه له چوارچێوه‌ی هه‌واڵ و وێنه و فۆتۆدا تۆمار ده‌که‌ن. به رێژه‌ی 3 تا 5 په‌یامنێری مێرمنداڵیش که ده‌توانن به زمانی ئینگلیزی قسه بکه‌ن له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌م فێستیڤاڵه هاوڕێیه‌تی ده‌که‌ن.
سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.