له‌نێوان من و تۆدا
دوو قاوه‌ی تاڵ و
ڕۆژنامه‌یه‌كی فه‌رامۆش كرا‌و
ئه‌ته‌وێ په‌نجه‌یه‌كت له‌مشتما جێ بهێڵیت
بهموگناتیسی تێڕوانین
جووڵه‌ی لێوه‌كانت بگه‌یه‌نیته .. زاكیره‌ی په‌رتوبڵاوم
….
له‌نێوان من و تۆدا
بایه‌كی سارد .. عاتیفه ناگه‌یه‌نێت
له‌فه‌زای نێوانماندا
ده‌نگت ئه‌شكێ و
ووشه‌كانت ئهوهرێنه ته‌پڵه‌ی جگه‌ره‌وه
ته‌نها بۆنی كراسه‌كه‌ت ..
پاییز دێنێته وجودمه‌وه و
پاشماوه‌ی ئازار له‌سه‌رما جێئه‌هێڵێت
به حه‌جمی سه‌رسوڕمان .. و
هه‌نگاوه بێده‌نگه‌كانی رووناكی
وونم ئه‌كه‌ی له‌خۆتا و
له‌ت و په‌ت به‌سه‌ر ئه‌سفه‌لتی نائومێدیا
،،،،،،،،
بائه‌م دیداره بپێچینه‌وه بۆ نیشتمانی داهاتوو
تائه‌وكاته‌ی سێبه‌ری دڵه‌ڕاوكێمان
له‌سه‌ر ده‌سماڵی رۆژگار ….
……… كۆمانئهكاتهوه
١٧-٠٨-٢٠١١