لە دیمانەیەكی كورتدا لەگەڵ “هەولێر”ـدا، گۆرانیبێژ (دیجلە ڕۆژ هەڵات) ئاماژە دەدات بەوەی كە دەیەوێت بە هونەرەكەی خزمەت بكات، بۆ ئەم مەبەستەیش 2 بەرهەمی تازەی لەبەر دەستدایە و لە ماوەیەكی نزیكدا بڵاویان دەكاتەوە و یەكێك لە بەرهەمەكانیش كلیپ دەكات.
دەربارەی ئەو بەرهەمەی بە شێوەی دیۆت كە لەگەڵ (هەژار دهۆكی)ـدا چڕیویەتی گوتی: “تاقیكردنەوەیەكی زۆر باش بوو بۆ من و حەز دەكەم دووبارە كارێكی دیكەی لەو شێوەیە بە ئەنجام بگەیەنم.”
ئەو خانمە پێی وایە ڕێچكەشكێن دەبێت لە بواری گۆرانیگوتن و وەلێ ئەگەر زانی سەركەوتن بەدەست ناهێنێت زوو دەكشێتەوە و واز لە كاری هونەری دەهێنێت.
ئەو گوتی: “دەمەوێت بە جەماوەرەكەم بڵێم، كە بێخەم بن لەوەی سەركەوتن بەدەست دەهێنم و بەردەوام دەبم لە كاری هونەری، چونكە حەز و خولیای زۆرم بۆی هەیە و دەمەوێت ببم بە هونەرمەندێكی ڕێچكەشكێن.”