دیاری قه‌ره‌داغی: ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی هونه‌رو ڕۆشنبیریی په‌راوێزبخات بۆخۆیشی له‌نێو سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی دنیادا په‌راوێز ده‌بێت
تا ئه‌وكاته‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌رۆزه‌كه‌ری به‌رده‌م پارت‌و لایه‌نه سیاسیی‌و حكومییه‌كان بێت حاڵی له ئێستا باشترنابێت
من هه‌میشه به‌ره‌ی خه‌ڵكانێكی ساده‌و ڕهشوڕووتم كه بێ هیچ مه‌به‌ستێك خۆشم ویستن‌و ڕۆحم ئاوێته‌ی زوخاوو نهگبهتییو كاره‌ساته‌كانیان بووه
هه‌موو سامان‌و مه‌نسه‌بی دنیا ناكاته دامێنی ئاوازێكی سه‌ركه‌شم
وێنای هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌نده كورت‌و كوێركراوه‌ته‌وه هه‌ندێكجار شهرمدهكهیت خۆت ڕیزبه‌ندی ئه‌و فه‌زایه بكه‌ی
خزانو كه‌وتنه نێو باوه‌شی به‌رژه‌وندی ده‌تكاته پاره‌دار به‌س شیله‌ی داهێنانت لێ زه‌وت ده‌كات میانه‌ت خۆشده‌كات به‌ڵام ئاوازت تاڵده‌كات.. پێگه‌ی ئیكۆنۆمیت ده‌گۆڕێ به‌ڵام پێگه‌ی هونه‌ریت لێ ده‌سێنێت
ئالان عومه‌ر
دیاری قه‌ره‌داغی هونه‌رمه‌ندێكی جدی و مایه‌ی دڵخۆشی ئه‌وانه‌ی خه‌م له جدیه‌تی هونه‌ر ده‌خۆن دیاری ته‌نیا به‌گۆرانی هونهرناكات له‌هه‌ر نوسین و لێدوانێكیشی له‌سه‌ر هونه‌ری حزمه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌م بواره ده‌كات نوچه‌نێت پێویست بوو لای به چه‌ند پرسیارێك جارێكی تر بیروراجدیهكانی بۆ خوێنه‌رانی بگوازێته‌وه له‌م گفتوگۆیه‌دا.
ئالان عومه‌ر/ئه‌توانین بڵێین ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هونه‌ر خه‌ریك بوو ده‌بووه به‌شێكی زیندو له ڕۆژنامه جدییه‌كاندا، به‌ڵام ئێستا هه‌ست به كاڵبوونه‌وه‌ی ده‌كرێت له ڕۆژنامه‌كان‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا. وه‌ك پێویست كاری جدی‌و قسه‌ی جدی، مێزگردی جدی له‌سه‌ر هونه‌ر نابینرێت، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
دیاری قه‌ره‌داغی/من هه‌میشه ئه‌وه‌م وتووه، هونه‌رو هونه‌رمه‌ند له كوردستاندا له پاشكۆی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تره، تا ئه‌وكاته‌شی هونه‌رمه‌ند ده‌رۆزه‌كه‌ری به‌رده‌م پارت‌و لایه‌نه سیاسیی‌و حكومییه‌كان بێت، حاڵی له‌مه‌ی ئێستا باشترنابێت ، ده‌زانی هه‌موو زمانێك (زمانی سیاسی، زمانی دووفاقی، زمانی دیبلۆماسی، زمانی پاره، زمانی شه‌ڕی سارد‌و گه‌رم، زمانی دانوستان، زمانی شه‌ڕه په‌ڕۆ، زمانی هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌كان، زمانی خۆپیشاندان‌و شه‌ڕه ده‌نوك، زمانی خورقات) بابه‌تگه‌لی گه‌رمی بازاڕی ڕۆژنامه‌و میدیاكانن، ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه‌ن، چونكه به‌ڕاستیش خه‌ڵكیان به‌م زمانه فێركردووه، هه‌ر شتێكیش له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئه‌م باسانه له نوكته‌و بابه‌ت پڕكردنه‌وه ده‌چێت، گه‌ر زۆر به‌خێرای ته‌ماشای سه‌رجه‌م بڵاوكراوه‌كان بكه‌ی له‌م قسه‌یه‌ی من ده‌گه‌ی، له‌وه ده‌گه‌ی كه ڕووزه‌ردی هونه‌ر گه‌یشتۆته ڕاده‌ی سوكایهتیپێكردن، هه‌ر له هه‌واڵی چروكو چاوپێكه‌وتنه سهرپێیو ته‌قلیدییه‌كان كه خوێنه‌ری زیره‌ك‌و ته‌مبه‌ڵ له‌دووا حه‌رفی بێزاره، بێزاره، چونكه كه‌مده‌ستی ڕۆشنبیریی‌و لێهاتوویی له‌نێوان ئه‌هلی ئیشه‌كه‌دا خه‌ریكن، ته‌ماشابكه دنیایه‌كی زۆر تایبهتو هه‌ستیاری وه‌ك هونه‌رو ڕاڤه‌ی هونه‌ریی، كه‌چی به‌كه‌مترین زانیاری وێنای مامۆستایبوون دهفرۆشننهوه.
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ زۆرینه، كه نه ده‌توانن ببنه ڕۆژنامه‌نووسی تایبه‌ت به بواری هونهرییو نه له هه‌وڵیشدان بۆ به‌ئه‌كادیمی بوونیان له‌م بواره‌دا، بۆیه له هه‌ستكردن به‌و بۆشایی‌و كه‌مییه، هه‌موو به‌شكانی تری جۆرنالیستی بهسهركهشی ده‌رده‌كه‌ون، وه‌ك بواری سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی.
لێره‌وه بارێك خوڵقاوه له‌نێو سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كاندا، كه گرنگی سه‌ره‌كی بدرێته ئه‌و باسانه‌ی كه زۆرینه بزانێت لێی بدوێ‌و لێی بگا كه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و باسانه‌ش سیاسهتو هه‌واڵه گه‌رمه‌كانی سیاسه‌ته، بۆیه له‌دوورو نزیك ته‌ماشای ڕووخسار‌و ناخ‌و داروپه‌ردووی ئه‌م خاك‌و نیشتمانه بكه له سهربازگایهك ده‌چێت كه به‌هه‌زاران ئه‌فسه‌ر به تاج‌و ئهستێرهكانییانهوه خه‌ریكی پێدانی فهرمانهكانیانن.
چه‌ند ڕووخسارێكی عه‌جیبه، هه‌موو نیشتمان له ئۆردوگایه‌كی سه‌ربازی بچێت، ئه‌و نهتهوهیهشی هونه‌رو ڕۆشنبیریی په‌راوێزبخات بۆخۆیشی له‌نێو سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی دنیادا په‌راوێز ده‌بێت.
ئالان عومه‌ر/دیاری قه‌ره‌داغی هه‌م له هونه‌ره‌كه‌ی هه‌م له قهڵهمهكهیدا ڕه‌خنه‌و قسه‌ی جدی له ڕابردوودا ده‌بنیرا، كه ده‌توانین به ڕه‌خنه‌ی توند ناویان ببه‌ین. به‌ڵام ئیستا له نووسینه‌كانیدا كه‌متر یان نه‌رمتر ڕه‌خنه ده‌بینیرێت. له‌دوا ئه‌لبومی هونه‌ریشیدا په‌یامه ڕه‌خنه ئامیزهكانت نابینرێت، ئایا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ت ناوناوه، ئه‌مه سه‌رده‌مێكی تره‌و پێویست به‌و جدی‌و توندییه‌ی ڕه‌خنه ناكات؟
دیاری قه‌ره‌داغی/ ئێستاش زیاتره، ئه‌م قسه‌یه‌شم له‌خۆڕا نییه، پێشموانییه هیچ هێزێكیش هه‌بێت ئه‌م پرینسیبو جۆره هه‌ڵوێسته‌ی من بگۆڕێت، پاشان بۆچی بگۆِرێت؟ ترسم له‌و دۆنمه زه‌ویانه هه‌بێت كه پێمدراوهو لێم بسه‌ننه‌وه كامانه‌ن و چه‌ندن؟ یان ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی كه پێشمدهدرێو ڕه‌تی ده‌كه‌مه‌وه؟؟ یان پله‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كه خوازیاری نیم، له‌وه‌ش دڵنیابن من هه‌میشه به‌ره‌ی خه‌ڵكانێكی ساده‌و ڕهشوڕووتم كه بێ هیچ مه‌به‌ستێك خۆشم ویستن‌و ڕۆحم ئاوێته‌ی زوخاوو نهگبهتییو كاره‌ساته‌كانیان بووه، ئاوازم تێكه‌ڵی نههامهتییو برسێتی‌و داد‌و فیغانیان بووه، من به‌ره‌ی ئه‌و عاشقه كڵۆڵانهم كه له‌خه‌ویشدا به ئاواته‌كانیان ناگه‌ن، گه‌رووی ئه‌و دایكانهم كه جگه له گریان‌و كڕووزه نه‌غمه‌یه‌كی تر نازانن.
ئه‌و گۆرانییانه‌ی من گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كی توندیش نه‌بێت، ئایا هه‌وێنی سه‌ره تای ڕه‌خنه جوانه‌كان نییه بۆ بنیادنانه‌وه‌ی نیشتمانێكی خاپور؟
(سه‌رده‌مێكی تر )گۆڕینی هه‌ڵوێست نییه، به‌هێنده‌ی ناونیشانی گۆرانییه‌كی تاسه‌رئێسقان ڕه‌خنه‌گرانه‌یه له بۆته‌ی سۆزه چهپاوهكانو عیشقه بێ ئاكاماكان، ته‌نها پرسیاریشم ئه‌وه‌یه كه له بواری نووسینی هونه‌ریدا شتێك ماوه به‌رێزتان دركتان پێكردبێتو من ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ڵاتم نه‌كردبێت؟
ئایا وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ كێشه ههنوكهییو موزمینهكانی هونه‌ریی كوردی خه‌تای كێیه؟
ئایا ئه‌وان ده‌خوێننه‌وه؟ من هه‌ندێكجار گومانم هه‌یه له‌م مه‌سه‌له‌یه، خۆ گه‌ر بشخوێننهوهو ئیشی بۆ نه‌كه‌ن ئه‌مه‌یان ده‌چێته خانه‌ی ته‌واو كهمتهرخهمیو خه‌مساردی، ئه‌ی ئازیزان ئێوه تازه‌ترین نووسینی منتان به‌رچاو كه‌وتووه؟ ئه‌دی نووسین‌و په‌یامه‌كه‌ی چییه؟ چیبكه‌ین به‌ڕای ئێوه؟
بۆئه‌وه‌ی تریشیان كه به‌رهه‌می هونه‌رییه، ئایا سه‌رجه‌م چه‌مكه جیاوازه‌كان‌و باسه‌كان وه‌هایه كه ده‌بێت ڕه‌خنه‌گرانه بێ؟ ئه‌دی ناكرێ من باس له خه‌می ئینسان‌و سۆز‌و عاتیفه بكه‌م؟ ناكرێ ڕۆمانسی بم؟ ناكرێ گۆرانی گواستنه‌وه‌ی هه‌سته جوانه‌كان بێت؟ ئه‌دی گۆرانی به ته‌نها خستنه‌ڕووی خه‌وشه سیاسییه‌كانه به زمانی زبر؟
ده‌شێت ئه‌م لایه‌نه‌ش ڕه‌هه‌ندێكی بێت‌و من تائێستاش لێی بێبهشو كه‌مده‌ست نه‌بووم. ده‌شمه‌وێت ئه‌و ڕاستییه بۆ هه‌موو ڕوونبكه‌مه‌وه، كه هه‌موو سامان‌و مه‌نسه‌بی دنیا ناكاته دامێنی ئاوازێكی سه‌ركه‌شم.
ئالان عومه‌ر/ دوا ئه‌لبومت (سه‌رده‌مێكی تر) له‌یه‌كه‌م تراكدا به‌جیاواز له هونه‌رمه‌ندانی كورد، كه له گۆرانییه‌كانیاندا خۆیان له عه‌شقدا وه‌ك فریشته‌و به‌رامبه‌ره‌كانیان به‌بێ وه‌فا ناوده‌به‌ن، تۆ خه‌ریكی دروستكردنی بێهیواییه‌كی گه‌وره‌یت لای به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له‌مه‌دا به‌جیا له مه‌به‌ستی شاعیر، دیاری ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟
دیاری قه‌ره‌داغی/ ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕاستییه، زۆرجاران ئێمه شهرمدهكهین ته‌نانه‌ت له دروستی واقیعی خۆشمان، ئه‌زانی كاره‌ساته خۆت هه‌ست به ڕاستییه‌ك بكهیتو خۆتی لێ هه‌ڵه بكه‌ی، ئاخر من ئه‌و ده‌مه‌ی خۆشه‌ویست ده‌بێته چراخانێك بۆ ڕۆحم، حه‌قی ئه‌وه‌مه ستایشی ئه‌و نووره بكه‌م بۆ ڕۆحی تاریكم.
زۆرجاران ئێمه‌ی پیاوان، پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كان به ویستی خۆمان دهكێشینو وه‌هاش نمایشی ده‌كه‌ین كه به فیعلی میسالیو پاڵه‌وانه، بێ تاوانه‌و نه‌زیهه، بێ گوناه و فریشته‌یه، گله‌یی ده‌كات له به‌رد له دار له ئاسمان، له وڵات، له یار، له نیشتمان، له خواوه‌ند.. هه‌موو كهسو شوێنێك ده‌بێته نیشانه‌ی پێكدادانی ئه‌وو خاڵی بوونه‌وه‌ی تووڕه‌ییه‌كانی، جگه له خۆی، خۆیه‌ك كه هه‌میشه وه‌ها خۆی ده‌بینێت كه زوڵملێكراوه.
ئه‌م گۆرانییه ئاڕاسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی ته‌واو جیاوازه، جیاوازه به‌چه‌شنی داڕمانی ڕۆح له‌به‌رده‌م شكۆی خۆشه‌ویستیداو هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی كه دووچاری چاره‌نووسی زۆرێك له‌و به‌دبه‌ختانه ده‌بێته‌وه كه ڕۆژگار ماهییه‌تی خۆشیانی ونكردووه.
(سه‌ردمێكی تر) بێهودهییهكی تری واقیعی زۆرینه‌ی عاشقانی ئێمه‌یه، له به‌رهه‌مێكی هونه‌ریدا.
ئالان عومه‌ر/ چه‌ند سه‌فه‌رێكی ئهوروپاتكردو چه‌ند كارێكی هونه‌ریت ئه‌نجامدا، له‌نزیكه‌وه ئه‌وه‌ت بینیوه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك جه‌ماوه‌ری سه‌ماو ههڵپهرێكن، نه‌ك هونه‌رێكی جدی، هۆی ئه‌مه‌یان به‌چی ناوده‌به‌یت؟چۆن باسیده‌كه‌یت؟
دیاری قه‌ره‌داغی/ ئه‌مه ڕاستییه‌كه ناتوانرێت خۆتی لێ لا بده‌ی، كه كلتووری ئێمه كه‌متر به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می هونه‌ریدا هه‌یه. ئه‌مه نه‌بۆته كلتوور‌و نه‌چه‌سپاوه، زه‌مینه‌شی نییه‌و مێژوشی نییه، لێره‌وه ساته‌كان دهستپێدهكاتو ده‌مانه‌وێت فێربین، ئێمه چه‌شنی كه‌ڵه‌شێرێكی سهڕبڕاو هه‌میشه لنگهفرتێمانه، من ئه‌و ئاهه‌نگانه به‌و شێوه‌یه ده‌بینم كه له سه‌ربڕینی ئینسانێك دهچێتو هه‌ڵده‌قونێته‌وه، بمبه‌خشن بۆخۆم چێژیان لێنابینم به‌ڵام دژیشی نیم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای وه‌ستانه ئه‌وه‌یه كه نابێت‌و ناكرێت‌و نه‌بووه له‌دنیادا هه‌موو تهركێزێكمان ته‌نهاو ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌بێت.
ئه‌وه‌ی من دیم له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ها بوو، كه زۆرینه خواستیان له ئاهه‌نگی له‌و چه‌شنانه‌یه، به بۆچوونی من، ته‌نها به‌تاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و سترێسه‌یه له‌ڕێگه‌ی ههڵپهڕكێو قسهكردنو یهكتربینینو نانخواردن‌و تادوایی، پێموابێت له شانۆیه‌كدا ئه‌م ده‌رفه‌ته نییه، له كۆنسێرتدا ئه‌مه‌یان چنگ ناكه‌وێت، له بینینی فیلمێكدا ئه‌و فه‌وزای قسه‌كردنه نییه.
ئێمه كوژراوی پێكهوهژیانین، هه‌موو پێكه‌وه نان ده‌خۆین، هه‌ڵده‌په‌ڕین، ههرپێكهوه چه‌پڵه لێدهدهینو پێكه‌وه دهگرینو دهژینو دهمرینو دهنگدهدهینو ناده‌ین.
ساتێك نییه بۆ ئێمه له ڕۆچوونێكی ڕۆحی خۆماندا بچینه ژێر ئه‌فسانه‌ی میوزیكێكی ڕۆمانسیه‌وه یان چه‌ند كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ ده‌نگێكدا ئاوێزان بین.
هۆكار زۆرن بۆ خوڵقاندنی ئه‌مباره، پێویسته له‌سه‌ر ئاسته‌كانی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی تویژینه‌وه بكرێ، ئه‌و ده‌مه له‌وه ده‌گه‌ین كه ته‌واو پڕین له كه‌موكوڕی ده‌روونی.
ئالان عومه‌ر/ خوا پێداوان، ئه‌وانه‌ی كه پێكی سوری شه‌و هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌مه دێڕی ناو گۆرانییهكته، كه‌وایه ئاگاییت هه‌یه كه هه‌ندێك به پاره‌ی وڵاتێكه‌وه خه‌ریكی هه‌ڵدانی پێكی شه‌ون، قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه له ڕابردوودا، به‌ڵام له‌وه نهدواویت كه زۆر كات گۆرانی‌و هونه‌ر كراونه‌ته مه‌زه‌ی ئه‌و پێكه سورانه. ئه‌وه چ هونهرمهندێكن، چ هونه‌رێكه ئه‌و ڕۆڵه ده‌گێڕێت؟
دیاری قه‌ره‌داغی/ به‌ڵێ، له‌وه‌ش دوواوم كه وێنای هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌نده كورت‌و كوێركراوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێكجار شهرمدهكهیت خۆت ڕیزبه‌ندی ئه‌و فه‌زایه بكه‌ی، به‌ڵام ئه‌م وێنایه چۆن كوێركراوه‌ته‌وه؟ بۆ ئه‌وه‌نده گزگلو قهزهمین؟
ئه‌و كاته‌ی هونه‌رمه‌ندێك دهئاخزێته ژێر ئیراده‌ی پارت‌و كه‌سانی تره‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕێی چ هێزو كاریزما‌و بونێكی لێ بكه‌ی؟
ئه‌و كاته‌ی بۆ لووتپژانێك وه‌ك منداڵ پاره‌ت ده‌ده‌نێ، ئیتر ئه‌مه كه‌ی جه‌به‌روتی هونه‌رمه‌نده؟ ئاخر ئازیزان خزانو كه‌وتنه نێو باوه‌شی به‌رژه‌وندی، ناتكاته هونه‌رمه‌ندێكی دانسقه‌و خۆشه‌ویست، ناتكاته داهێنه‌ر، ده‌تكاته پاره‌دار، به‌س شیله‌ی داهێنانت لێ زه‌وت ده‌كات، میانه‌ت خۆشده‌كات، به‌ڵام ئاوازت تاڵده‌كات.. پێگه‌ی ئیكۆنۆمیت ده‌گۆڕێ، به‌ڵام پێگه‌ی هونه‌ریت لێ ده‌سێنێت.
زۆر هه‌ن له‌و چه‌شنه كه‌سانه، نه‌ك هونه‌رمه‌ندانه، كه هاوسه‌نگه‌ری ئه‌و پێكه سورانه‌ی شه‌وانی مه‌ینه‌تی كوردن، به‌ڵام له‌دواییشدا داهێنه‌ران ژماره‌یان كه‌مه‌و هه‌ر خۆشیان ئه‌و ڕێگه‌یه‌یان هه‌ڵبژاردوه‌و ناشبێت له جودایی‌و جیاكاریبوونی خۆیان بسڵه‌مێننه‌وه