ن\ئارام کەرکوکی : زۆرم لاسەیرە وا دەزانن کەگەنجی کەرکوک لە گوێی گایا نوستوین بێ ئەوەی پرس بەرۆژنامەنوسێک رەیس عەشرەتێک یا رێکخراوێکی مەدەنی و بریار لە لای سیاسیەکانەوە لەسەر چارەنوسی شارێک لەئازارو دەردو بەلاو کێشەو نەھامەتی حزبەکانە بریار دەدەن چۆن بریارێک! کە خەڵکی کەرکوک ھەر ئەسلەن دڵی بە کەرکوکیش خۆش نەماوە
بەلام چار ناچار ریش بوو بە توشتەوە دەبێت شانەی بۆ ھەڵگریی،بەداخەوە کەرکوک بۆتە قوربانی مەرامی حزبی و ھیج لایەک وەک جاری جاران ئەو گرینگیەی پێ نادرێت و ئەوەی من پێم سەیرە کورد وەک مەرامێک ھەولدەدات بکرێتە ھەرێمێکی سەربەخۆ بەس لەبەر پارەو داھات ونەوتەکەی،من ئەوەندە نیگەرانم کە دەگەمە ئەو ڕادەییەی کە کەسێک لە کارێکدا مەسلەحەتی نەبێت ھیج کارێک بێ بەرانبەر ناکات و بگرە لە ھەستو سۆزی میللەتەکەی تێناگات،بپرسن لە خۆتان کێ بە بەرپرس دەزانن و کێ تاوانباری ئەم باروو دۆخەیە کە بۆچی کەرکوک ئەمە حاڵی بێت،گەیشتومەتە ئەو ڕادەییەی بە قەدەرایەتی ئەم چەند میدییایەی بابەتەکانی ئێمە بڵاو دەکەنەوە وە کەرکوک ھێندە داماوەو لە ٥رۆژنامەنوسێکی بێ لایەن تێدا نەماوە دڵمان پێ خوش بێت ،سەیرتر لەوە ئۆپسوێنش رقێکی لە دلایە کە ئەوەندە گرینگی پێنادات کەلە تۆلەیی ئەوەدایە کە لە ھەڵبژاردنەکاندا شکستی ھێنا،شتێکی تر لەوە سەیرم لە سەردانەکانی تورکیا و گەرانەوەی بۆستێک بۆ تورکمان دەیان پرسیار دێتە ئاراوە کە بە جۆرێک چەندان خوێندنەوەی بۆ دەکرێت کەجێگەی ڕامان وھەلوەستە کردنە بۆرۆشنبیرانمان ڵیی بێدەنگن،ئەوەی سەیر تر بەلامەوە میدیا لەسەر کەرکوک بەس بڵاو کردنەوەیی ترس وتوقاندن وباسی تەقینەوەو نەباس کردنی مادەی ١٤٠و نە کَیشەی مولک دارێتی نە کێشەی سنورو نە کێشەی خەلکە داماو و ڕەش و روتەوەی ھەر مەپرسە سڵاویش لێ بکەن،کەرکوک پێویستی بەمەکتەبوو کۆمیتەو ناوچەو لق ومەڵبەند بارەگای حزبی نیەپێویستی بە رێکخستن نیە پێویستە سیاسەت مەداران بۆ وەرگرتنەوەی کەرکوک کۆمەڵی گەنجی ڕۆشنبیر بە ھەمەلایەنانە یەک دەنگ یەک ڕەنگ بریاری پێداگری کوردستانی بوونی کەرکوک بکەن بەشۆڕشی ھۆشیاری بەدەر لە کێشەکانی ناوخۆ دەبێت کەرکوک بە دور بێت لە مل ملانی سیاسی ،کاتی خۆیی زۆر ھاوارم کرد کاکە پێویستە پەرلە مانێکی شەرعی کوردی خەمخور و بەرگری کاری خەڵکی کەرکوک بێت نەک ئیدارەی کەرکوک ئیتیفاقی لەسەر بکەیت وکەسێک وەک دەم سپی دا بنرێت یان فشار بکەیتە سەربەغدا،ئەوەی جێگەی داخە حکومەتی کوردستان زۆر ملکەچی فشارەکانی تورکیایەوگۆیێ دەگیرێت وەبەرانبەران گەندەڵی و ناعەدالەتی وناچاربەن ملکەچ بن وەھەڕەشەی جەبھەی تورکمانی وھەڕەشەی شێواندنی بارودۆخی کەرکوکیدا ڕایگەیاند زمانی گفتوگۆ کواتای ھات دەست بەجێ کورد فریای خۆی کەوت وتیان بابە ئەوبەرپرسانە لادەدەین بەس بارێک بکەوین یەکیان بۆتو ئەوەی تریان بۆتۆ واتە مەبەستم پۆستی بارێزگاری کەرکوک سەرۆکی ئەنجومەنی بارێزگاری کەرکوکە کە بە رێکەوتن درابە د.نەجمەدین کەریم ئەندام ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دەبوایە خەلک دەنگی لە لایەن جەماوەرەوە پێدرا بچێتە بەغدا شەر لەسەر کەرکوکیە کان بکا بەلام بە ئیتیفاقی حزبی لابراو بۆ پۆستی بارێزگاری کەرکوک دانرا وئەوبەرێزەی تریش حەسەن تۆرانە کرا بە سەرۆکی ئەنجومەنی بارێزگای کەرکوک ،برادەرێک خوا دەروی لێکردەوە بەبی ھەڵبژاردن بوو بە پەرلەمانتارو لێرەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ھەڵبژاردنیش ئیتیفاقە،بەداخەوە بۆ ئەو گۆڕانکاری و ناعەدالەتیو بێ کەسی و شارێکی وێران وخاوەن سێ بودجە ھەر وێرانە بودجەکان بەغدا پترۆ دۆلار بوجەی خێرەکانی ھەرێم دڵنیام کەرکوک داھاتێکی گەورەی ھەیە بەلام لێپرسینەوە وەنیە کێ دەیبات دەڵیم “گۆران خەیاڵتان خاوە داھاتی حزب برن چونکە کەرکوکیە کان بێ دەنگن ودڵیان گەورەیە کەس لەسەر سفرە وەدەرنانێن،ببورن ئەم تەعلیقە قبول بکەن!!بەڕاستی کەم تەرخەمی حکومەت و شەری دیموکراسی ھیج باروو دۆخی کەرکوک ناگۆرێت بگرە خاوەن پێکھاتەی حکومەتیکی باشین وە بەس سەرمان لە دەستێوەردانە ئیداریەکانی ئێوە شێواوە ولەبەغدا توشی دەیان گرفت بوین گەر چاکی ناکەن خراپیشی مەکەن.
ن\ئارام کەرکوکی
aramkarkuki@hotmail.com