سیئۆل / زاناکانى کۆریاى باشور ماددەیەکى نوێیان دۆزیوەتەوە کە وەک دەڵێن کاریگەرى دەبێت لە سەر قەڵەوى و بەرزبوونەوەى پەستانى خوێن و ڕێژەى چەورى لە خوێندا .
بە پێى ئاژانسى هەواڵەکانى کۆریا ( یون هاب ) ئەو زانایانە لە پەیمانگاى کۆرى بۆ تۆژینەوەى زیندەزانى و زیندە تەکنیک ، ئەو ماددەیەى دۆزراوەتەوە بە ناوى MB12066 وە دەناسرێت وە لە سەرەتادا لە سەر گیانداران تاقیکراوەتەوە بۆ چارەسەرى قەڵەوى و بەرزى پەستانى خوێن وە ئەنجامى باشى داوە .
تاقیکردنەوەکان لە سەر مشکى تاقیگایى ئەنجامدراوە و بۆ ماوەى 6 هەفتە لەو ماددەیان دراوەتى بۆ چارەسەرى بەرزى پەستانى خوێنیان وە ئەنجامەکان زۆر باشتر بوون بە بەراوورد لەگەڵ گیاندارانى تر . بە پێى ئەو ئەنجامانە پەستانى خوێنى ئەو مشکانە بە ڕێژەى 20% کێشیان بە ڕێژەى 6ر20% و ڕێژەى چەورى لە خوێنیاندا بە ڕێژەى 33% دابەزیون . کاریگەرى ئەو ماددە نوێیە ئەوەیە کە ماددەى ( ئەدینینى دوانە نیکلیو تید ) زیاد دەکات لە لەشدا کە ئەوەش دەبێتە هۆى زیاد کردنى چالاکى ترشى نەتریک لە خوێندا وە ماددەى یەکەم واتە (ئەدینینى دوانە نیوکلیو تید ) زیندە پاڵ لە لەشدا ڕێک دەخات کە ئەوەش چارەسەر دەبێت بۆ قەڵەوى ،بەڵام ترشى نەتریکەکە لوولەکانى خوێن فراوان دەکات کە ئەوەش چارەسەر دەبێت بۆ بەرزى پەستانى خوێن . ئەوەش دەرکەوتوە کە ئەو ماددە نوێیە هیچ زیانێکى لاتەنیشتى نابێت بەڵکو بە پێچەوانەوە کێش وە کۆڵیسترۆڵى ناو خوێن دادەبەزێنێت .
جمال محمد امین / سلیمانى
سهرچاوه: