هەینی, كانونی یه‌كه‌م 5, 2025
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    بەراو یان ڕێکەوت؟

     سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

    پـڵـۆت لە وێـژەدا..

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

    لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

    ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

    میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی بووه دادوه‌ری خه‌ڵاته گرینگه‌‌کانی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٢٦ له ئه‌مه‌ریکا

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    گوتنی ستران

    گوتنی ستران

    پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا..

    چـیـرۆک بـۆ منـداڵان: دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە..

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پێكه‌نین له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

دڵێک پڕپڕی حەسرەت

هۆمەر نۆریاوی by هۆمەر نۆریاوی
31/07/2018
Share on FacebookShare on Twitter

(ناساندن و سووکە هەڵسەنگاندنێک بۆ بەرهەمی هۆنیارێکی هەورامانی)

نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاویی

کلیلە وشە:

مورید، حەسرەتو دڵی، هەورامان، هەجیج،کۆسەی هەجیج

کورت و پوخت:

چاپ و بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە کتێب،بڵاڤۆک و ئەلبۆمێکی هونەری بە زمانی کوردی لە ناوچەی هەوراماندا پرس و ڕووداوێکی دڵخۆشکەر و هیوابەخشە و ڕێ بۆ سبەی گەشتریش هەموار دەکات و لەو لاشەوە پێوەرێک دەبێت بۆ ئاستی گەشەی چاندیی لەم ناوەدا. هەروەها بەڕێوەچوونی هەر جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە،کۆنسێرت و فێستیڤاڵێک سەبارەت بە ئەدەب،مێژوو،هونەر،فەرهەنگ و زمان و ڕێزنان لە کەسایەتییە فەرهەنگییەکان،ئاسۆیەکی ڕوونتر دەخاتە بەردەممان و تەکانێک بە جووڵە و بزاڤی فەرهەنگی لەوێندەرێ دەبەخشێت. ئەم چەند دێڕە کورتە سەرەتایەک بوو بۆ گەشتێکی خێرا بە نێو بەرهەمی هۆنیارێکی هەورامانی دا و ناساندنی زێتری بە خوێنەری کورد زمان.

دەستپێک:

هەورامان بە گشتیی و هەر کامە لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی ئەم ناوە خاسما “هەجیج”، هەر لە کۆنەوە لانکە و مەکۆی وشیاریی و بیر و هزر و ڕامان بوونە و خەڵکانێکی وریا و گەلپەروەر لەم ناوەوە سەریان هەڵداوە و بوونەتە سەرچاوەی ڕاژە و خزمەت بە فەرهەنگ و کولتووری دەوڵەمەندی کوردی. ئەم ڕەوتە تا بەمڕۆ هەر درێژەی هەبووە و هەنووکەیش،ئەم دەڤەرە،یەکێکە لە ناوەندە گەش و چالاکەکانی ڕۆشنبیریی لە هەر هەموو کوردستاندا و سەدان مرۆی بلیمەت و ژیر لەم ناوەدا بوونەتە چرا بۆ گشت کوردستان.

ڕاستە ئەو زێد و وارگەیەی مرۆ تێیدا لەدایک و پەروەردە دەبێت،دەوری سەرەکی لە پێگەیاندنی کەسایەتی ئینساندا دەبینێت بەڵام دواتر کەسایەتییەکان تەنێ هەر خۆ لە نێو بازنەیەکی سنووردار و بەرتەسکدا نابیننەوە و دەبنە مڵک و سامانی نەتەوەیەک. لێرەوە چوارچێوەکە بەرفرەوانتر دەبێت و سیما درەوشاوەکان،شانازی بۆ میللەتێک دێنە ئەژمار.

شاعیر و کۆمەڵ

بە درێژایی مێژووی ئەدەبی کوردی،شاعیری کورد تەنێ هەر فۆرم و تەکنیکە شێعرییەکانی لا مەبەست نەبووە و بەرانبەر بەو غەدرە مێژوویییە لە کورد کراوە،دەنگی بڵندی خۆی هەڵبڕیوە و بۆ بە زمانداهێنانی ئارێشە و گرفت و کێشەکانی نێو کۆمەڵگەکەی،پەنای بردۆتە بەر زمانی شێعر. لە ڕاستیدا جاران شاعیری کورد، هەم کۆمەڵناس، هەم دەروونناس و هەر بۆ خۆیشی شارەزای بواری پەروەردە و ئایین بووە و بۆ خۆی ڕێکار و ڕێگەچارەی بۆ چارەسەریی کێشەکان پێشنیاز کردووە. هەر بۆیە بەشێكی شێعری کوردی دەچێتە هەمان خانەوە. واتە کورد ئەوەندە گەلێکی گوزەرانباش و ئاسوودە نەبووە کە شاعیر تەنێ خۆ بە زمانی شێعر و وردەکارییەکانی دونیای شێعرەوە ببەستێتەوە. هەڕەشەی سەر زمانی کوردی لێرە و لەوێ و پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە بەرهەمێک بە زمانی کوردی،شاعیری ناچار کردووە ئەو ڕێگەیە بگرێتە بەر. بە واتایەکی دیکە، لە ڕاستیدا شاعیری کورد بە جارێ چەندان ئەرکی لە سەرشان بووە،هەر بۆیە ئاسایی دەبێت کە بەشێکی شێعری کوردی ئاوێتەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان بێت و شاعیر نەتوانێت پشت لە خەم و کێشەکانی جڤاکەکەی بکات و بەرانبەر دۆزی نەتەوەکەی و دۆخی ژیانی گەلەکەی،کەمتەرخەم بێت. زۆر جار ئێمە لە ڕێی شێعری کوردییەوە بە مێژوو، جوگرافیا، زمان، کولتوور، سامانی فۆلکلۆر و شۆڕش و بزووتنەوە کوردییەکان ئاشنا دەبین. ئەمە بە یەکێک لە کارکرد و دەسکەوتە سەرەکییەکانی شێعری جاران و بگرە ئێستای کوردیی دادەنرێت کە هێشتاکەیش بەدرەوەستبوون بەرانبەر دۆزی نەتەوەیی لای شاعیری کورد گەلێک گرینگە. چونکە هێشتا ئەم گەلە بەدەست سەدان کەند و لەندی سەرڕێ و ئارێشەوە ناڵانە.

“حەسرەتو دڵی”

ئەم ماوەیە بەرهەمێکی ئەدەبیی هۆنەرێک لە هەورامانم بەردەست کەوت بە ناوی “حەسرەتو دڵی”. پاش خوێندنەوە و وردبوونەوە لە هۆنراوەکانی ئەم هۆزانە کوردە، لە یەکەم نیگادا ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام، خودی ناوی کتێبەکە بوو کە ڕاست لەگەڵ دونیای هۆنەر و ناوەڕۆکی هۆنراوەکانیدا تەبا و گونجاوە و حەسرەتێکی سەیر، خۆی بە ناخی هۆنیاردا شۆڕ کردۆتەوە. پێش ئەوەی ئاوڕێک لەم بەرهەمە شێعرییە بدەمەوە،پێویستە ئیشارەتێک بە هەوڵ و ماندووبوون و پێشەکییە شیاو و بەپێزەکەی شاعیر و نووسەر،بەڕێز “کەیهان عەزیزی”بدەم کە وا هەست دەکەیت لەگەڵ خودی هۆنراوەکاندا ژیاوە و ژیرانە و ورد بەرهەمەکەی هۆنەر هەڵدەسەنگێنێت. تێڕامان و خوێندنەوەی هۆنراوە بە هۆنراوەی”حەسرەتو دڵی”،جێ پەنجەی ئەم بەڕێزەی پێوە دیارە و دەسەلمێنێت کە چەندە خۆی بەم بەرهەمەوە خەریک کردووە و تا چەندە لەسەر هۆنراوەکان ورد بووەتەوە. خوێندنەوەی پێشەکییەکەی ئەم بەرهەمە ئەدەبییە بۆ خۆی ئەو ڕاستییە دەردەخات. مەبەستی ئەم دێڕانە ڕووی لە هۆنیاری هەورامانی “ئۆسمان ڕەحیمی” بە نازناوی “مورید”ە. ئەگەر بمانەوێت پۆلێنبەندی شێعرەکانی مورید بکەین،دەکرێت بێژین بەشی فرەیان دەچنە خانەی گازە و موناجات و شێعری ئایینی،خۆشەویستی بەرانبەر نیشتمان بە گشتیی و هەورامان و هەجیج بە تایبەت ،حەسرەت، خەم و تەنیایی، مۆچیاری و پەند و وانەی ئەخلاقییەوە.

ناسنامەی شاعیر

خوێنەر بۆ ئەوەی باشتر هۆنیار بناسێت،بە خوێندنەوەی هۆنراوەی”موریدی بژناسە”،ناسنامەی خودی هۆنەری بۆ دەردەکەوێت یان لە ڕاستیدا دەکرێت بڵێین ئەم هۆنراوەیە ناسنامە بۆ هۆنیارە کە تێیدا باس لە سەرەتاکانی ئاوێتەبوونی خۆی بە دونیای تۆرە و ئەدەبی کوردی دەکات.

ساڵی حەفتاودوو دەسم پەنە کەرد

جە بواری ئەدەب،عومرم وەسەر بەرد

ئەوەڵین شێعرم پەی کوڕێم “سەیوان”

من جە کرمان و ئاد جە کرماشان (ل 216)

هۆنیار و ئەدەبی کلاسیک

ڕاستیت گەرەکە هۆنەر هێشتا نەیتوانیوە لە بن کارتێکەری دەسەڵاتی شێعری باڵادەستی کلاسیکی کوردیی بە دیالێکتی هەورامی خۆی قوتار بکات. ئەم پرسە تەنێ ڕووی لە مورید نییە و هەتا هەنووکە شاعیرێکت پێ شک نایە توانیبێتی خۆی لە بن نسێی گەورە شاعیرانی وەک مەولەویی تاوگۆزیی،بێسارانی و … ڕزگار بکات و سنووری وان ببەزێنێت. دەیان هۆنراوەی موریدیش لە بن کارتێکەریی مەولەویی تاوگۆزیی و میرزا ئەولقادر پاوەیی و گەلێک شاعیری دیکەدایە. “وەڵات گوڵزارەن”،یەکێکە لەو هۆنراوانە.

وەهاران ،واران،گوڵێ کەرۆ ماچ

بڵبڵ وێش کەردەن بە گۆرانیی واچ

شنەی شەماڵش، دەوای دەروونەن

شیفای زامەکەی جەسەی زەبوونەن

چەمەن چیمەنەن، شاخەن، شەتاوەن

خەیمەی گۆراڵان،پای لارە کاوەن

چریکەی بڵبڵ جە گوڵزارانەن

جە سەفا و سەیران،پەی نازارانەن

(ل 233)

ئەم هۆنراوەیەیش تا ڕادەیەک بۆن و بەرامەی شێعری مەولەوییمان بە ناخدا دەپژێنێت و لە بن کارتێکەری ئەم گەورە شاعیرەدایە.

با دەروون وێنەی سەماوەر جۆشۆ

ئەسرینان جە چەم، چوون سەیل خرۆشۆ

با دووی هەناسەت بنیشۆ سەما

خاڵیی بۆ دیکو زووخاوەو خەما

حەسرەتان کۆ کۆ کەرە پەیمانە

جە دەس بێشەرتی چەرخی زەمانە

(چەند بەیتێک لە شێعری “پەی هونەرمەندی”،ل 242)

هۆنراوەی “ناڵەی دڵ”،یەکێکی تر لە هۆنەکانی موریدە کە لە بن کاریگەریەتی شێعری”دەروون زووخاڵم”ی “میرزا ئەولقادر پاوەیی”دایە؛بەم جیاوازییە کە میرزا،ئەو شێعرەی لە “هاوار”دا نووسیوە و کوڵی ناخەکەی لە دووریی زێدەکەی دەردەبڕێت بەڵام مورید، هاوار و ناڵەی دڵی هەر لێرەوە هەموو لایەک دەتەنێت:

هاوارم هاوار، هاوارم گەرمەن

هاوارم جە دەس چەرخی بێشەرمەن

هاوارم هاوار، چەرخە! بێزارەم

هاوارم تا کەی، هەر خەم بۆ بارم؟

هاوار هاوارەن،هەی هاوارمەن

جە زەمانەی تاڵ، شین و زارمەن

(چەند بەیتێک لە شێعری “ناڵەی دڵ”،ل 158)

هەورامان و هەجیج و هۆنیار

بەشێکی هۆنراوەی مورید بە هەجیج دا دەسووڕێتەوە و تەنانەت گەر لە هەجیجیش دوور بێت،دیسان سۆزی ناخەکەی ئاوێتەی بۆن و بەرامەی هەجیجە و دەڵێی هەر لەوێوە تابلۆکانی هەورامان دەخاتە بەر چاوان.

مورید لە هۆنراوەی “هەورام و فەرهەنگش”، ئاماژە دەداتە خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی خەڵکی هەورامان. هەروەها لە چەندان هۆنەدا وێنەی وەرزە جیاوازەکانی سرووشت لە هەورامان دەکێشێت و زێتریش وەسفی بەهار و پایزی هەورامان دەکات.

شای گۆرانیبێژانی هەورامان ،ئۆسمان هەورامی لای مورید خاوەنی سەنگێکی تایبەتە و ڕێز لە تەمەنێک خزمەتی مامۆستای ڕاستینەی گۆرانیی هەورامی، ئۆسمان هەورامی دەنێت و لە هۆنراوەیەکدا وەسفی گەورەیی ئەم هونەرمەندە مەزنە دەکات. هەورامان و هەجیج لە زۆربەی هۆنراەکانی موریددا ئامادەنە و پەرۆشێکی سەرەکیی هۆنەرە و شانازی بە هەورامانەکەیەوە دەکات:

تارێخ شاهیدی دەوری ویەردەن

هەورام پەی هونەر جە گردیش بەردەن

(شێعری “قەڵەم بنوویسە”،ل 48)

گرینگیی ڕێزدانان بۆ دیالێکت و خەڵکی کۆمەڵگەکەی، یەکێکی دی لەو خاڵانەیە کە لای هۆنەر بایەخی تایبەتی هەیە و بە دیدەی ڕێزەوە سەیری دەکات.

هەر کەس خەڵکو وێش بە هیچ بوانۆ

مشیۆ عەقڵی وێش بە نوقسان زانۆ

(شێعری” پەی ئا کەسیە بێڕێزیش بە زوانی هەورامی کەردەن”،ل 118)

خۆشەویستیی بەرانبەر خاک و خۆڵی هەورامان لە هۆنراوەی (“جە دماو قەدیمی”،ل 120) و هەروەها لە هۆنراوەی (“داخی دووریی تۆ”،ل 173)نموونەی دیکە لەو پێوەندییەدا دێنە ئەژمار.

لە ڕاستیدا خاک و وڵاتی کوردان لە کوێ بێت، لای هۆنیار خاوەن سەنگی تایبەت بە خۆیە و لای چ تۆفیر ناکات هەورامان و هەجیج بێت یان کرماشان و هەڵەبجە. خاک و خۆڵی نیشتمان ئەوەندە لای مورید خۆشەویستە کە لە دەیان هۆنراوەدا ئەم کوڵی دڵەی دێنێتە زمان. هۆنراوەی” سڵام و ڕێزم پەی خاکو کوردەواری”نموونەی هەرە بەرچاوە. خۆبژیوبوونی خەڵکی هەجیج و توانای باڵای ئەم خەڵکە لە داهێنان و نوێگەری،دیسان هۆنراوەی هۆنیار بەرەو هەجیج پەلکێش دەکات:

هەجێجی قەدیم،وێش کەفاف زانان

کاڵای خارجیش،بە هیچ نەزانان

(هۆنراوەی “گۆشێو جە هونەرو هەجێجی”،ل 129 تا 131)

هەورامان ،ئەوەندەی لای هۆنیار خۆشەویستە کە ئەڤین بەرانبەر نیشتمانەکەی بە نیشانە بۆ ئیمان و بڕوا دادەنێت:

یارەکەی ئازیز ئانەی بزانە

عێشق بە وەتەنی، نیشان ئیمانە

(هۆنراوەی وەتەن،ل 165)

هۆنیار،هەورامان بە مەکۆی زانست، هونەر و ژیاری مرۆیی دادەنێت ئەرچی هەژاریی و فەقیری هەمیشە دەست لەملانیەتی.

تارێخ شاهیدی دەوری ویەردەن

هەورام پەی هونەر،جە گردیش بەردەن

ئۆستادانی دەور،هەورامان زەمین

مەشهوورەن پەی عام،جە عیلمی ئەمین

تارێخی واتەن،نییەن بەهانە

هەورامان بەحری عیلم و عیرفانە …

هەر چن ژیوایشا مسیبەتبارەن

هونەرشان جە لای، عالەم دیارەن

(چەند بەیتێک لە شێعری “قەڵەم بنوویسە”،ل 48)

دۆزی کورد و هۆنیار

ئەو پیلان و گەمە و یارییە سیاسییانەی بە ناڕەوا بە درێژایی مێژوو بەرانبەر کورد جێبەجێ کراون،زاری شێعریی مورید بە تیر و توانج دەکاتەوە و لە هۆنراوەی “قەڵەمت مێڕیۆ”دا سەبەبکاران بە تایبەت وڵاتێکی زلهێزی ئیستیماریی وەک بەریتانیا کە لە خەیاڵدانی ئێمەدا بە “ئیستیماری پیر” ناودێرە،دەداتە بەر پەلامار:

قەڵەمت مێڕیۆ ئیستیعماری پیر

نەفامت زانا بە عاقڵو ژیر

هەقت کەرد پاماڵ بە “سایکس پیکۆ”

ئیسەیچ هەر مەزڵووم نفرینە پێکۆ

بە ناهەق چەنی فێڵبازی سەرکەش

یانەو کوردیتا کەرد بە چوار بەش

خیانەت تا کەی،کافییەن تاوان؟!

باری لار هەرگیز مەقسەد نەیاوان

(چەند بەیتێک لە شێعری ” قەڵەمت مێڕیۆ”،ل 258)

مەینەت و چەرمەسەریی و کوێرەوەریی کوردان دڵەی مورید وەژان دێنێت و لە زۆر شێعردا سکاڵای لە دەست گەلانی دونیا و کەمتەرخەمیی بەرانبەر بەم گەلە، بەرزە.

لە هۆنراوەی “مەر نمەزانی؟!”دا دەڵێت:

مەر نمەزانی چن های،چن ساڵەن

کورد هەر گیروودەی ژیانی تاڵەن

کام کوردت دیەن پاو سەیر و سەفای

غەیر جە مەینەت و ماجەرا و جەفای

عالەم مەوینۆش کوردی بێچارە

جە دەس وەحشییان وێڵەن، ئاوارە

یاوی هەر کوردێ، داخێوە پێشەن

یام ڕۆڵەش کوشیان، یاخۆ دڵ ڕێشەن

(حەسرەتو دڵی، ل 246)

هۆنەر لە دەست بێ پشت و پەنابوونی گەلەکەی،هاواری بەرزە و کوڵی دڵەی هەر لە ڕێی هۆنەوە دەردەبڕێت. مورید، ناتوانێت بەرانبەر ئازار و مەینەت و کارەساتەکانی سەر گەلی کورد خەمسارد و کەمتەرخەم بێت و لە کوێ غەدرێک لە هەمبەر ئەم گەلەدا بکرێت، هۆنیاریش دەم بە هاوار دەبێت و سکاڵای بەرز دەکاتەوە:

مەگەر خاکی کورد چێشەن تاوانش

ئەجنەوی کەردش کیمیاوارانش

هەر قەومێو پەی وێش نیشتەن سەفاوە

هەر کوردەن گێڵۆ باری جەفاوە

(هۆنراوەی “چەنی بەختیم”، ل 50)

هۆنیار و ژینگە

کەمتەرخەمیی بەرەی ئێستا لە هەمبەر پاراستنی ژینگەی پاقژی هەورامان و دڵسۆزیی بەرەی کۆن بەرانبەر خاک و خۆڵی نیشتمان،پەرۆشێکی دیکەی هۆنیارە.

درەخت بڕانێ،وڕنانێ کەڵەک

داد بەروو لاو کێ،ئاخر ئەی فەڵەک؟!

(شێعری “ئازیزان،یاران”،ل 54)

هۆنەر لەم بوارەدا وەک ژینگەپارێزێک لە دەست مرۆی تێکدەری ژینگە دەم بە سکاڵا و شکاتە.

لە شێعری “ئایرداو کەشی و سۆچناو گیانداری”،لاپەڕەکانی 73 تا 76 زۆر بە ڕوونی ئیشارەت دەداتە ئەم خاڵە. مورید ،زۆر جاریش دەوری ژینگەپارێز دەبینێت و لە ڕێی زمانێکی ئەدەبییەوە وشیاریی بۆ کۆمەڵ دەگوێزێتەوە. جاری وایە کە ئیتر پەیامەکەی کڕیاری نابێت، کوڵی دڵەکەی بە هۆنە دەردەبڕێت:

درەخت بڕانێ، وڕنانێ کەڵەک

داد بەروو لاو کێ،ئاخر ئەی فەڵەک؟!

(شێعری “ئازیزان،یاران”،ل 54)

هەڵەیەکی مێژوویی

هۆنیار وەک خەڵکانێکی تر هەڵە باوەکە بەرانبەر “کۆسەی هەجیج” پاتە دەکاتەوە و ئەم کەسایەتییە دەبەستێتەوە بە پرسێکی هەستیارەوە کە مخابن خەڵکانێک لەم سەردەمەدا نانی بەسەرەوە دەخۆن و بە بێ ئەوەی بەڵگەیەکی باوەڕمەند بەدەستەوە بدەن،گۆمەکە دوو هێندە لێڵ تر دەکەن. بەداخەوە هۆنەریش خۆی لە قەرەی ئەم پرسە هەستیارە داوە و هەڵەکە لە چەندان شوێندا پاتە دەکاتەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە مێژووی هەورامان و کۆسەی هەجیج زۆر کۆنتر لەم پرسەیە و پێویستە لەسەر بنەمایەکی زانستی بابەتی ئەوتۆ بهێنینە زمان. دروستکردنی بەڵگەی ساختە، پەتایەکی کوشندە بۆ مێژووی ئێمە دەبێت و لەسەر هەمان بنەمای چەوت و ناڕاست،ڕاستییەکان دەشێوێنین و لەم ڕێگەشەوە بە دەست خۆمان خۆڵ لە چاوی خەڵک دەکەین. با ئەم بەڕێزە و خوێنەری وردبین چاوێک لە “مێژووی هەورامان”ی دوکتۆر “حەمەدمین هەورامانی” و پەڕتووکەکانی دی لەسەر دیرۆکی هەورامان بکەن و هەر وا سووک و سانا بابەتی هەرە گرینگی ئەوتۆ بە زماندا نەهێنن.

(مێژووی هەورامان، دوکتۆر حەمەدەمین هەورامانی،ل 485)

مورید لە چەندان شوێندا مخابن خۆی لە قەرەی ئەم پرسە دەدات.

(لاپەڕەکانی 59،72،235،248،)

زمانی دایکزاد و پرسی زارۆ و منداڵی کورد

زوان نیشانەی بیەی ئینسانەن

هەقۆ ئینسانی، بە بێ نوقسانەن

هۆنیار ئەرچی ناخی پڕی ئازار و داخ و حەسرەتە بەڵام دونیای بێگەردی زارۆ و منداڵی کوردیش لە بیر ناکات و لە هۆنراوەی “پەی زاڕۆڵا”دا گرینگی زمان وەبیر منداڵان دێنێتەوە و بە زمانێکی سادە و ساکار ئەو وشیارییە بۆ نەوەی ئێستا دەگوێزێتەوە کە زمان تا چەندە بایەخی هەیە.

حەسرەت و خۆ پاتەکردنەوە

گەڕانەوە بۆ ئەو سەردەمانەی خۆشەویستی دونیای خەڵکی تەنیبوو، پەرۆشێکی سەرەکی نهای هۆنیارە و بەرانبەر ڕۆژگاری جەنجاڵ و سارد و سڕی ئێستا، دەم بە گلە و هاوارە و لە ژمارەیەک لە هۆنەکانیدا ئەم پرسە بە ڕوونیی دەبینرێت و هەستی پێ دەکرێت.

حەسرەت و داخ و چێبوونی جۆرە نۆستالژیایەک لای هۆنیار و ئاوات خوازتن بە جاران و خەمساردیی مرۆی ئەم ڕۆژگارە،بە باڵای بەشی فرەی هۆنراوەکانیەوە دیارە و زۆر جار تووشی خۆپاتەکردنەوە دەبێت و ئەوەندە هۆگری هەورامانەکەیەتی کە چەندان جار پەنا دەباتەوە بەر وەسف بەرانبەر بە پیشە دەستییەکانی نێو هەورامان.

خەم و پەژارە و تەنیایی، بەشێکی دونیای هۆنراوەی هۆنیار دەگرێتە بەر و ژیانی پڕ لە ئازاری خۆی و گەلەی پێکەوە دەبەستێتەوە. لە هۆنراوەی “دنیای دووکەڵین”دا لە دەست نەمانی خەسڵەتە جوانەکان و بێوەفایی مرۆی ئەم سەردەمە دەم بە سکاڵایە. هۆنراوەی “من و بڵبڵ” ، ئیشارەتێکە بۆ ئەو دەمانەی کە بڕیار دەدرێت هەجیج چۆڵ بکرێت و بەنداو چێ بکرێت، هۆنیار سکاڵای خۆی دەردەبڕێت. (ل 217)

مورید،ئەو هۆنیارەیە کە لە نزیکەوە ساڵەهای ساڵ لەگەڵ تاڤگەی “بڵ” دا ژیاوە و کە ئێستا بەو چەشنەی دەبینێت، دڵی کوڵ و ژان دەیگرێت و زمانی بە سکاڵا بەرزە.

تەنیایی، هاوڕێیەکی بەردەوامی سات و کاتەکانی شاعیرە.

(هۆنراوەی “من و یانەی چۆڵ”،ل 159 و 160)

مەینەت و خەمی زەمانە ئەوەندە خۆی بە ناخی هۆنیاردا شۆڕ کردۆتەوە کە تەنانەت کاتێک باسی سرووشت دەکات، دیسانەوە دەچێتەوە سۆراخی دڵەکەی و دەم بە هاوارە.

(هۆنراوەی “هەورامان، زێد و مەزارم”،ل 181)

ناڵە و هاواری هۆنەر لە دەست چەرخی زەمانە لە بەشێکی فرەی هۆنراوەکانیدا بەرزە و هەر حەسرەتی ڕۆژانی ڕابردوو دەخوازێت کە سۆز و مروەت و … هەمیشە ئامادە بوو:

جە ئەزەڵ خەم نیشت مەنزڵگەی شادیم

بە وەرمم زانا، دەوری ئازادیم

(هۆنەی” زەمانە وەسێن”،ل 146)

با هەر بناڵوو بە دەم دەردەوە

بنیشوو نە پای ئاهی سەردەوە

(هۆنراوەی ویەردەو جارا،ل 185)

گازە و وانەی ئەخلاقی

لایەنێکی زەقی نێو هۆنراوەکانی شاعیر ڕووی لە ڕەهەندی ئەخلاقییە و وانەی ئەخلاقی بۆ نەوەی ئێستا دەگوێزێتەوە. گازە و موناجات و هۆنراوە ئایینییەکانیش هەر دەچنە نێو ئەم خانەوە. هۆنەر لە ڕوانگەیەکی دینییەوە سەیری دونیا دەکات و هەمان بۆچوون لە هۆنراوەکانیدا خۆی دەنوێنێت. لە هۆنراوەی “پەی ڕاو هەقێقەتی” پڕیەتی لە لایەنی ئەخلاقی و وانەی ئەخلاقی بۆ کۆمەڵ دەگوێزێتەوە. لە هۆنراوەی “کوڕی کارگەر و کناچێ لیسانسە” زۆر بە زەقی ئاوڕ لەم پرسە دەداتەوە.

ناسنامە و ڕەچەڵەک

پرسی بایەخدانان بۆ شوناس و ناسنامە لای هۆنیار ئاوڕێکی ڕاستینە و هەرەقەتی لێ دراوەتەوە. گرینگی بنەچە و ڕەچەڵەک لای هۆنیار دەبێتە هەوێنی چەندان هۆنەی و بوونی تەبایی و یەکگرتوویی لە بەینی بەرپرس و کاربەدەستانی کورددا بە پێویست دەزانێت و پێمان دەڵێت، هەرگیز بێگانە نابێتە برا و پاڵپشتمان و لە وەخت و کاتی خۆیدا ژاری خۆی دەڕژێنێت:

ئەر پاڵ دەی وەپاڵ هام ڕەگ و ڕیشەت

ناحەز کەی تاوۆ زەرەر دۆ پێشەت

هەرگیز دوور نەبی جە ڕیشە و نەسڵت

نەمانی جیا جە هۆز و ئەسڵت

هەرگیز بێگانە نەکریان برا

دەسۆ وێش شانان بێ دەنگ و هەرا

(پەی وەرپەرسی،ل 223)

یان دەڵێت:

پاڵ بدان وەپاڵ هام ڕەگ و ڕیشە

هەتاکوو ناحەز نەماڕۆ پێشە

(وەفادار مانە، ل 226)

پەندی بەرینان

مورید جاری وایە بۆ دەوڵەمەندکردنی هۆنراوەکەی، پەنا دەباتە بەر پەندی بەرینان و ئەم پەندانە دەگوێزێتەوە بۆ نەوەی ئێستا.

بۆ نموونە لە هۆنراوەی “دەردو دڵی”دا دەڵێت:

هۆشت بۆ نەدڕی پەردەی حەیای کەس

با پەردەی حەیات نەدڕیۆ بە دەس

ئەدەب نیشەرە سەرو نان واردەی

نەک گنی فکرو کادان پەڕکەردەی

هەتا واز ببوو عێفەتو کەلام

مەحەک مەدریەی چێشەنی جە لام

(حەسرەتو دڵی،ل 108)

یان:

هەر چن ماڵت بۆ،گرد چڵکی دەسەن

ئەر دڵ وەشکەری،عەقڵی عەبەسەن

(هۆنراوەی دەردو دڵی، ل 108 و 109)

هەر یاگە مەدیەی هەر کەس پەی وێشا

تێر ئاگا نییەن تاقمەو دڵڕێشا

(هۆنراوەی تاریکی دنیاش گێرتەن وەر،ل 257 و 258)

هۆنیار و پاراستنی چاند و فەرهەنگی کوردی

هۆنەر، وشیارانە نەوەی نوێ بەرانبەر پرسی هەستیاری شاڵاوی فەرهەنگی ئاگادار دەکاتەوە کە چلۆن هێرش دەکاتە سەر فەرهەنگ و کولتووری ئێمە کەچی ئێمەیش لە هەمبەریدا داماو و گیرۆدەین بۆیە پێویستە بگەڕێینەوە سەر داب و نەریت و فەرهەنگی زەنگین و ڕەسەنی خۆمان، هەروەها لە دەست ئاکاری مرۆی ئەم سەردەمە دەم بە شکات و سکاڵایە.

بێشەرمیی بییەن بابی زەمانە

گەورە قسێ کەروو، تانێش مدانە

**

موبایلو ڕەپیی مۆدی زەمانە

هجوومی فەرهەنگ خەڵکی بێگانە

**

هەر کەس نەسڵۆ وێش جە وێش کەرۆ دوور

خامی نەفامەن، بێشەرمو حزوور

(هۆنراوەی” پەی زەمانەی”،ل 127)

خەسار و خاڵە لاوازەکانی ئەم بەرهەمە

لە شێعری ئێستادا پاتەبوونەوەی چەندین سووژە و بابەت لە نێو بەرهەمێکدا بە خاڵێکی لاواز بۆ شاعیر دادەنرێت کە ئەم ئارێشە بەرۆکی موریدیش دەگرێت و زۆر هۆنراوەی مورید بەم دەردەوە چوون و فرە جار لەسەر بابەتێک، چەندین جۆرە هۆنراوە دەهۆنێتەوە.

لەم بەرهەمەدا وشەکان زۆر جار پێکەوە نووساون، هەر لەبەر ئەمەیش خوێنەر تووشی چەواشەیی دەکات و خوێندنەوەی هۆنراوەکەی لا زەحمەتتر دەکات. وەک من پەیجۆر بووم بەداخەوە ئەم گرفتە لەبەر کێشەیەکی تەکنیکی لە کاتی دیزاینی کتێبەکەدا هاتۆتە ئاراوە. نزیکبوونەوەی زمانی هۆنیار لە شێوە ئاخاوتنی خەڵک و دابەزاندنی ئاستی زمانی ئەدەبیی بۆ زمانی ڕەشۆک، یەکێکی دی لەو خاڵانەیە گەرەک هۆنەر بۆ داهاتوو ڕەچاوی بکات. دەکارگرتنی وشە و دەستەواژەی ڕەنگاڵەیی هەموو بنزارەکان بۆ خۆ دەبێتە مایەی دەوڵەمەندیی زمان بەڵام پێویستە ئەوەی بە دیالێکتی هەورامی دەنووسێت،ڕەچاوی دیالێکتی پێوەر بکات و سەنگی ڕاستینەی ئەم زاراوە کوردییەی لا ئەوبەرتر لە شێوە ئاخاوتنی شار و شارۆچکە و گوندەکەی خۆی بێت.

هەروەها بۆ چاپەکانی داهاتوو پێویستە فەرهەنگۆکێک بۆ ئەم بەرهەمە دابنرێت، بۆ ئەوەی بەرهەمەکە لە بازنەی هەورامان خۆی قوتار بکات و بگوێزرێتەوە بۆ ناوەندە ئەدەبییەکانی کوردی.

ڕێنووس لە زماندا دەورێکی سەرەکی دەبینێت و بەپێزترین بەرهەم و دەق ئەگەر ڕێنووسی لا گرینگ نەبێت، چ بایەخی نابێت و بگرە خوێنەریش تووشی بەدحاڵیبوون دەکات. پێویستە وشەکان بە یەک جۆرە ڕێنووس بنووسرێن. ڕەچاوکردن و گرینگیدان بە پرسی خاڵبەندییش، یەکێکە لەو خاڵە هەرە گرینگانەی کە هاسانکاری بۆ خوێندنەوەی بەرهەمێک دەکات و لەو لاشەوە نیشانە بۆ ڕێزدانان بۆ زمانە. لە زۆر شوێندا پێویستە نیوەمەدوا بکەوێتە نێوان دوو وشەی تەواو سەربەخۆوە کە ئومێدە بۆ چاپی دادێ ئەم خاڵانە بەهەند وەربگیردرێن.

ئەنجام

حەسرەتو دڵی، یەکەمین بەرهەمی شێعریی هۆنیاری هەورامانی “مورید” دێتە ئەژمار کە لەسەر بنەمای شێعری کلاسیک نووسراوە. هۆنیار بە زمانێکی ساکاری نزیک لە زمانی ئاخاوتن و هۆنەئاساوە ئەزموونێکی نوێ تاقی دەکاتەوە. ئەم بەرهەمە سەرەڕای کۆمەڵە کەموکووڕییەک کە لە بابەتەکەدا وەبەر ئاماژە کەوتوون،لە هەمان حاڵدا زات وەبەر کەسانی دی دەنێت تا لە ڕێی نووسینەوە خزمەتی زێتر بە دیالێکتی هەورامی بکەن و بەدەست و بردتر بێنە نێو مەیدانەکە و توانای خۆیان دەربخەن. هەمیشە یەکەمین ئەزموون،گەلێک چەتوون و زەحمەت دەبێت و ڕەنگە زێتر بۆ خۆ تاقیکردنەوە بێت و نووسەر لێرەوە بگوێزێتەوە بۆ نێو پانتاییەکی بەرفرەوانتر کە دیارە مەرجی سەرکەوتن لەم گۆڕەپانەدا خوێندنەوەی قووڵتر و ڕۆچوونی وردتر بە ناخی ئەدەبدا دەبێت.

جێی ئاماژەپێدانە ئۆسمان ڕەحیمی بە نازناوی “مورید” ساڵی 1332ی هەتاویی(1953) لە گوندی دیرۆکیی هەجیج لەدایک بووە. لە خۆشەویستیی بەرانبەر هەجیج ،نازناوی مورید بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت. سەرەتا هەر لە گوندەکەی خۆی دەست بە خوێندن دەکات. بەڵام ژیانی کولەمەرگی کوردەواری و کەند و لەندەکانی سەرڕێ ناهێڵن دووی ئامانجەکەی بکەوێت. ماوەیەک لە کوردستانی ئەودیو دەبێت، ساڵانێک لە تاران و نزیکەی یانزە ساڵی ژیانیشی لە کرماندا تێدەپەڕێت. ئێستایش دانیشتەی شاری “پاوە”ی سەر بە ستانی کرماشانە.

ژێدەرەکان:

  • دیوانی حەسرەتو دڵی،عوسمان ڕەحیمی(مورید)،چاپی یەکەم،ساڵی 1397ی هەتاویی(2018)،پەخشکاری شێخی(سنە)
  • دیوانی مەولەوی، لەسەر بناغەی تێکۆشانی مەلا عەبدولکەریم موددەڕیس،پێداچوونەوە و ڕێکوپێککردن و زیادکردنی شێعرە چاپ نەکراوەکانی لە لایەن حەسەن گۆران و محەممەد حیجازی ،دەزگای ڕۆشنبیریی گۆران،چاپی یەکەم،2004،سنە
  • دیوانی میرزا ئەولقادر پاوەیی،گلێرکردنەوەی هادی سپەنجی،ساڵی چاپ 1389ی هەتاویی،پەخشکاری ئاراس(سنە)
  • کۆمەڵە بەرهەم و دیوانێکی دی ئەدەبیی و شێعریی
هۆمەر نۆریاوی

هۆمەر نۆریاوی

هۆمەر نۆریاوی،میدیاکار،شاعیر و وەرگێڕ،به‌ ڕۆژێکی زستانی ساڵی 1346ی هه‌تاوی(دێسەمبەری 1967)له‌ گوندی "نۆریاو"ی سه‌ر به‌ شاری "پاوه"‌ (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان)له‌ ‌دایک بوومه‌. خوێندنی سه‌ره‌تاییم هه‌ر له‌ گونده‌که‌م کۆتایی پێ هێناوه‌. بۆ خوێندنی ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندی ڕووم له‌ خوێندنگه‌کانی شاری "پاوه‌" کردووه‌. ساڵی 1365ی هه‌تاویی (1986)بڕوانامه‌ی دیپلۆمم وه‌رگرتووه‌ و هه‌مان ساڵیش له‌ کۆلیژی "زانسته‌ کۆمه‌ڵاتییه‌کانی زانستگه‌ی تاران" وه‌رگیراوم و ساڵی 1370ی هه‌تاوی(1991)له‌ لقی توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵاتیدا وه‌ک توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بڕوانامه‌ی بکالۆریۆسم وه‌رگرتووه‌.

Related Posts

ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا
ئەدەب

ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

30/09/2025
99
خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..
ئەدەب

خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

07/09/2025
143
سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی
ئەدەب

سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

20/08/2025
115
Next Post
لە یادی ساڵوەگەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە دا

لە یادی ساڵوەگەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە دا

Discussion about this post

نوێترین بابەت

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

04/12/2025
بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

04/12/2025
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

بەراو یان ڕێکەوت؟

04/12/2025
چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

04/12/2025
گوتنی ستران

گوتنی ستران

04/12/2025
 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

پـڵـۆت لە وێـژەدا..

25/11/2025
رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

25/11/2025
گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

25/11/2025
شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

17/11/2025
ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

17/11/2025
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.