“دڵی من” دیاری ئهمجارهمه بۆ هه‌موو ئه‌و دڵانه‌ی له بێده‌نگیدا ده‌توێنه‌وه. قه‌سیده‌ی شه‌یدایی و چیرۆکی دڵته‌نگیم هۆنیوه‌ته‌وه و به‌رۆکی بێده‌نگی ئه‌دڕم و به‌ده‌م نه‌رمه‌بای ئاواز و مۆسیقاوه ده‌بمه میوانی ساته‌کانتان.
“دڵی من” هۆنراوه‌ی خۆم، له ئاواز و مۆسیقای مامۆستا عه‌لی شه‌کووری، به سه‌رپه‌رشتیاری ده‌رهێنه‌ر به‌ختیار فه‌تاح و کامێرای سامان جه‌لال به‌رهه‌م هۆنراوه و پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆست ده‌کرێت.
ئادەمی دەربارەی کلیپەکەی ڕایگەیاندو ووتی :”له‌م کلیپه‌دا شانازی ئه‌وه‌م هه‌یه به‌ڕێز “زه‌رده‌شت ڕاد” یه‌کێک له ئاکته‌ره تواناکانی فیلم و شانۆی وڵاتی سویدم له‌گه‌ڵ خۆم ببێت”.
هەروەها هیوای خواست دیاریێکی شیاو بێت بۆ گوێگرانی