زانا دزەیی : دڵنیا قەرەداغی ئەوە دەنگۆیە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکات لە ھاوسەرە نوێیە میسڕییەکەی جیابۆتەوە.
ھونەرمەند دڵنیا قەرەداغی لەوڵاتی میسڕەوە قسەی بۆ (سڤیل) کرد و رایگەیاند، ئەو ئێستا لەگەڵ ھاوسەرەکەیدایە و ئەم ھەواڵەی رەتکردەوە کە باس لە جیابوونەوەی ئەو و سلێمان عوسمان کونسولی پێشووی میسر لەھەولێر دەکەن و گوتی “ئێستا لەوڵاتی میسڕم و خەریکی ماڵدانان و ژیانێکی نوێین، بۆیە ئەم ھەواڵە زۆر دوورە لەراستیەوە و ئێمە زۆر یەکترمان خۆشدەوێت و بۆ ساڵێک و چەند ساڵێک زەواجیمان نەکردووە، بەڵکو بۆ ژیانێکی نوێ زەواجمان کردووە”.