دڵنیا حسێن ساڵح ناسراو به (دڵنیا قه‌ره‌داغی) له‌مانگی (12ی ساڵی 1976) له‌گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری سلێمانی له‌دایكبوه‌و سێی ناوه‌ندی ته‌واو كردووه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش یه‌كێكه له‌گه‌ڕه‌كه خۆشه‌كان، بۆیه هه‌تا ئێستاش یادگارییه‌كانی سه‌رده‌می منداڵی لای دڵنیا ماونه‌ته‌وه.
بۆ زانینی دوایین كاری هونه‌ری‌و ژیانی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغی، گۆڤاری ئاوێنه‌كان چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا سازكرد‌و ناوبراو به‌وپه‌ڕی راشكاوییه‌وه وه‌ڵامه‌كانی دایه‌وه.
هه‌رچه‌نده خێزانی دڵنیا به‌گشتی ده‌نگیان خۆش بووه، به‌ڵام له‌كاتی ده‌ستكردنی به‌كاری هونه‌ریی‌و به‌هۆی كۆمه‌ڵگه‌وه، باوكی پێی‌خۆش نه‌بووه گۆرانی بڵێت.
له‌ته‌مه‌نی نۆزده ساڵییدا بۆ یه‌كه‌مجار به‌هاوكاری مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی‌و تیپی موزیكی سلێمانی به‌گۆرانی (چاوه‌ڕوانی) كه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك به‌گۆرانی (ئه‌ی یاران) ناسراوه، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م گۆرانیه هۆنراوه‌ی دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی‌و ئاوازی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی بووه، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ پێشكه‌شی كرد‌و به‌و گۆرانییه‌ش توانی ناوبانگێكی باش به‌ده‌ست بێنێت كه هێشتا خۆی له‌و شێوه وتنه‌ی رازی نییه‌و ده‌ڵێت “پێشتریش حه‌زم ده‌كرد له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ گۆرانی بڵێم‌و خۆم ئاماده‌كردبوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ش به‌دڵی خۆم نه‌بوو، چونكه ده‌مویست به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بیڵێم”.
دوای ئه‌و گۆرانییه باوكی‌و خێزانه‌كه‌شی پێیان باشبووه به‌رده‌وام بێت له‌كاری هونه‌ریی، بۆیه هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی‌و تیپی موزیكی سلێمانی زۆر هاوكارییان كردوه.
له‌كاتی ده‌ستكردنی به‌كاری هونه‌ری‌و وه‌ك زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئه‌م ژنه هونه‌رمه‌نده‌ش به‌شێوه‌ی (تاك) گۆرانی وتوه‌و پاشان وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا بیری له‌سازكردنی كۆنسێرت كردوه‌ته‌وه، له‌و روه‌وه ده‌ڵێت “دوای ئه‌و گۆرانیه تاكانه بیرم له‌سازكردنی كۆنسێرت كرده‌وه‌و بۆ مێژوو ده‌یڵێم كه یه‌كه‌م ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند بووم به‌ته‌نها له‌هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و له‌هه‌ر شارێكیش بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ كۆنسێرتم سازكرد، چونكه له‌روبه‌روبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م نه‌ده‌ترسام‌و زۆریشم پێ‌خۆش‌بوو”.
دڵنیا له‌ئێستاشدا هه‌ر شێوازی كاركردنی ئه‌و كاته‌ی به‌لاوه باشتره‌و ده‌ڵێت “كاری هونه‌ریی ئه‌و كاته خۆشتر بوو، چونكه هونه‌ر له‌پێناو هونه‌ردا بوو، به‌ڵام ئێستا هونه‌ر بۆ كاری بازرگانییه”.
دوای چه‌ند ساڵێك له‌كاركردن له‌بواری هونه‌ریدا، دڵنیا قه‌ره‌داغی ده‌ستیكرد به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومی هونه‌ریی كه ئه‌وانیش (عه‌شقێكی قه‌ده‌غه‌كراو، ناز، بۆ كوڕێك) بون، به‌ڵام به‌بۆچونی زۆرێك له‌گوێگرانی ده‌نگی دڵنیا، پێیانوایه هه‌ندێك له‌و گۆرانییانه‌ی وتویه‌تی “بۆ ئه‌و، گونجاو نییه”، خۆیشی جه‌ختی له‌و قسانه كرده‌وه وتی “زۆرجار وام پێوتراوه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و ره‌خنانه زیاتر بۆ گۆرانییه غه‌ربییه‌كان بن، چونكه ده‌نگی من زیاتر بۆ شه‌رقی گونجاوتره، به‌ڵام گوێگر دواتر هه‌ست به‌باشی گۆرانییه‌كه ده‌كه‌ن، بۆیه منیش كاتێك ئه‌لبومێك ئاماده ده‌كه‌م بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كان گوێی لێده‌گرن، بۆیه ده‌بێت حه‌زیی سه‌رجه‌م توێژه‌كان كۆبكه‌مه‌وه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا گوێ بۆ هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ك ده‌گرم، چونكه ئه‌گه‌ر ره‌خنه نه‌بێت ناتوانم كاری باشتر بكه‌م”.
له‌و ئه‌لبومانه‌ی كه بڵاویكردونه‌ته‌وه زۆربه‌ی هۆنراوه‌و ئاوازه‌كان خۆی دایناون، له‌و روه‌شه‌وه ئاشكرایكرد كه هۆكاری ئه‌و كارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه حه‌ز‌و موعانات‌و راستگۆیی ژیانی خۆی بون‌و وتی “به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مدواییانه‌م زۆربه‌یان ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆمن”. سه‌باره‌ت به‌دانانی ئاوازه‌كانیشی وتی “خۆزگه باوكم رازی بوایه له‌كاتی خۆیدا بچومایه‌ته په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆئه‌وه‌ی زیاتر له‌و بواره‌دا شاره‌زاتر بومایه، چونكه زۆر زیره‌كم له‌ئاوازداناندا ئه‌وه‌ش به‌خۆهه‌ڵكێشان ناڵێم، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌كه شایه‌نی ئه‌وه بێت كه ئاوازه‌كه‌ی بۆ دابنێیت”.
ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده حه‌زیشی بۆ كاری راگه‌یاندن هه‌یه‌و چه‌ند ساڵێك پێش ئێستاش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشوی (ئاری حه‌مه‌سه‌عید) له‌به‌شی منداڵانی كوردستان تیڤی كاریان كردوه‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌منداڵانیان پێشكه‌شكردوه‌و جه‌ماوه‌رێكی باشییان هه‌بووه، پاشان ویستویانه داهێنانی باشتری تێدا بكه‌ن، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه نه‌یانتوانیوه داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكات، له‌به‌رئه‌وه وازیان لێهێناوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ستیكردوه له‌كاری هونه‌ریی دوری ده‌خاته‌وه، به‌ڵام دڵنیا پێیوایه كاری راگه‌یاندن‌و هونه‌ر جیاواز نین، چونكه دواجار هه‌ردوكیان په‌یوه‌ستن به‌جه‌ماوه‌ره‌وه، بۆیه له‌ئێستاشدا پێیخۆشه له‌بواری راگه‌یاندندا كار بكات‌و بۆئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ش چه‌ند داواكارییه‌كی پێگه‌یشتووه، جگه له‌وه‌ش ئاشكرایكرد كه له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێكه‌وه داوای لێكراوه به‌شداری له‌كارێكی نواندندا بكات بۆیه ده‌قه‌كه‌شی وه‌رگرتووه به‌مه‌به‌ستی بڕیاردانی كۆتایی.
دڵنیا قه‌ره‌داغی دوای سازكردنی كۆنسێرت له‌شاری هه‌ولێر له (1998) بڕیاریداوه هه‌ر له‌و شاره بمێنێته‌وه‌و له‌ئێستاشدا وه‌ك حۆی ده‌ڵێ له‌وێ “مورتاحه”، هه‌ۆچه‌نده زۆر تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك نابێت‌و وتی “مرۆڤێكم زۆر تێكه‌ڵی خه‌ڵك نابم، هه‌تا ئێستا هاورێم نییه‌و له‌گه‌ڵ دراوسێكانیشم زۆر تێكه‌ڵ نیم، ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار پێیانوتوم له‌خۆباییت یان وایانزانیوه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیم”.
ناوبراو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه تائێستا چه‌ند جارێك چوبێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌و به‌ڕاشكاوی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئاوێنه‌كانی دایه‌وه‌و وتی “تائێستا دووجار چومه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه كه دواهه‌مینیان ساڵی 2010 جیابووینه‌وه‌و جیابونه‌وه‌كه‌شمان په‌یوه‌ندی به‌هونه‌ره‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو تێنه‌گه‌یشتنی نێوان من‌و ئاری بوو، جگه له‌وه‌ش پێموایه ئه‌گه‌ر ژیانێك زۆر ناخۆش بێت، ئه‌وا جیابونه‌وه زۆر باشتره”.
هه‌روه‌ها وتیشی “هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و قسانه‌ی دیكه دورن له‌ڕاستییه‌وه، به‌ڵام وه‌كو خۆم به‌لامه‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ش برۆمه‌وه ژیانی هاوسه‌ری‌و ئه‌گه‌ر نه‌گونجام جیاببمه‌وه، چونكه ئه‌وه گرنگه به‌لامه‌وه كه كارێك به‌حه‌ڵاڵی بكه‌م‌و خوا پێی ناخۆش نه‌بێت، ژیانی هاوسه‌ریش قیسمه‌ت‌و نسیبه”.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا ئاشكرایكرد كه ده‌یه‌وێ جارێكی دیكه بڕواته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌و وتی “ره‌نگه به‌مزوانه‌ش ئه‌و هه‌واڵه ببیستن”.