زانا دزەیی : بەپێی ھەواڵێک کە ئەمڕۆ لە گۆڤاری (سڤیل) بڵاوکراوەتەوە، خانمە ھونەرمەندی کورد دڵنیا قەرەداغی شوو بە کونسوڵی میسڕ لە ھەولێر دەکات و بڕیارە ئاھەنگێکی گەورە بە بۆنەی ھاوسەرگیریان لە ھەولێر ئەنجام بدەن.
دڵنیا قەرەداغی بە (سڤیل)ـی راگەیاندووە “من و سلێمان عوسمان کونسوڵی ئێستای میسڕ لە ھەولێر ھەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ ھاوسەرگیری، کە ختوبەکان کردووە و بۆ گواستنەوەش گەورەترین ئاھەنگ ساز دەکەین”.
بەپێی زانیارییەکانی (سڤیل) کونسوڵی میسر ھاوسەرەکەی خۆی تەلاق داوە و ئینجا بڕیاری ھاوسەرگیری لەگەڵ دڵنیا داوە، بەڵام دڵنیا قەرەداغی دەڵێ “ئەوە مەسەلەیە پەیوەندی بەخۆیانەوە ھەیە نەک من”.
لەوبارەیەوە حکومەتی میسڕی بڕیاریداوە ئەگەر سەر کونسول ژنێکی بێگانە بێنێ، دەبێت دەستبەرداری بۆستەکەی بێت، سلێمان عوسمان لەبەر خۆشەویستی دڵنیا ئامادەی خۆی دەربڕیووە دەستلەکاربکێشێتەوە و ھاوسەرگیری بکەن و لەھەولێر و میسڕ ژیان بەسەرببەن.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی دڵنیا شوو بە کونسولی میسڕ دەکات بە(سڤیل)ـی گوت “حەزدەکەم شوو بە کەسێک بکەم رێز لە ھونەر بگرێت و رێگر نەبێ لەبەردەم کاری ھونەریم، بەڕێز سلێمان عوسمان زۆر رێز لە ھونەرمەندان دەگرێ و کەسێکی رۆشنبیرە.
جگە لەوەش بەپێی زانیارییەکانی (سڤیل) لەسەر داوای دڵنیا قەرەداغی، سلێمان عوسمان وازی لە جگەرەکێشان ھێناوە.