زانا گەڵاڵی : دلنیا ڕه‌زازی نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕیت سه‌باره‌ت به‌و لاپه‌ڕانه‌ی كه به‌ناوی ئه‌و له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) كراونه‌ته‌وه.
له‌لێدوانێکی تایبەت بە چرا هونه‌رمه‌ند دڵنیا ره‌زازی، بێ ئاگایی خۆی له‌كردنه‌وه‌ی ٣ لاپه‌ڕه به‌ناوی ئه‌و له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا راگهیاندو وتی :
ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن هاوڕێكانم ئاگاداركراومهتهوه سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
دڵنیا ده‌ڵێت : جێگه‌ی داخه ئه‌و كه‌سانه به‌ناوی منه‌وه په‌یامه‌كانیان به ئازیزان ڕاده‌گه‌یه‌نن منیش لێی بێ ئاگام.
هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌وه سه‌رجه‌م به‌شداربوانی فه‌یسبووك ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه من خاوه‌نی هیچ كام له‌م لاپه‌ڕانه نیم و هه‌ر بابه‌تێكیش له‌وێدا بڵاوكرایه‌وه من لێی به‌رپرسیار نیم.
ڕه‌زازی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد كه ئێستا چه‌ند ئهكاونتێكیش به‌ناوی هونه‌رمه‌ند (ناسری ڕه‌زازی باوكی) كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و ته‌نها ئاگاداری یه‌ك له‌و پهیجانایه كه له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستی باوكییه‌وه كراوه‌ته‌وه‌و بەڕێوەدەبرێت.
سه‌باره‌ت بەو لاپه‌ڕانه‌ی كه به‌ناوی ئه‌و كراونه‌ته‌وه وتی : “دیاره زۆرجار سیاسییه‌كان یان هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران، هه‌ركه‌سێك له‌بوارێك له‌بواره‌كانی ژیان ده‌ركه‌وێت له‌فه‌یسبووكدا چه‌ندین فه‌ن په‌یج و ئه‌كاونتیان به‌ناو دهكرێِتهوه، بۆ ئێمه كردنه‌وه‌ی فه‌ن په‌یج هیچ ئازارمان نادات، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی دروست به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن ئەوا ئاساییه به‌لامانه‌وه، با ئاماژه به‌وه بده‌ن كه له‌لایه‌ن كێ به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت تا هه‌له تێگه‌یشتنێك له‌لایه‌ن ئازیزانه‌وه روونه‌دات.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌كاونتیان به‌ناوی ئێمه‌وه كردۆته‌وه ئه‌وا ده‌خوازم دایبخه‌ن، چونكه ئه‌كاونت جیاوازه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و په‌یوه‌سته به‌خودی كه‌سه‌كان”.
وتیشی: “به‌هۆی سه‌رقاڵیم به‌خوێندن و كاروباری رۆژانه‌م، به‌داخه‌وه ئهودهرفهتهم بۆ نه‌ڕه‌خساوه به جه‌ماوه‌ره‌كه‌م شاد بم و بیروراكانمان بگۆڕینه‌وه، له‌ئێستادا ئهكاوتنێكم هه‌یه به‌م شێوازه(Delnia razzazi) ، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌رقاڵیم ناچاربوومه تایبه‌تی بكه‌م به‌هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌م”.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه ماوه‌یه‌كه چه‌ندین هونه‌رمه‌ند ئه‌كاونتیان به‌ناو كراوه‌ته‌وه‌و ناوه ناوه له‌م باره‌یه‌وه لێره‌و له‌وێ روونكردنهوهكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هەوادارانیان لێ ئاگاداردەکەنەوە.