هه‌ر وه‌ک پێشوتریش باسمکردووه، من به‌ر له مه‌رگی دایکم، هیچ پلانێکم بۆ ئه‌وه نه‌بوو ببم به گۆرانیبێژ! به‌ڵام به‌دوای ئه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌رهه‌مم که ته‌واوکردنی کاره‌کانی دایکم بوو، پاش بڵاوکردنه‌وه‌شی ئه‌و پێشوازیی و خۆشه‌ویستییه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌به‌رهه‌مه‌که، وایلێکردم که بیر له‌وه بکه‌مه‌وه ئاواتی دایکم به گۆرانیوتن بۆ ئه‌و خه‌ڵکه خۆشه‌ویسته به جێبگهیهنم .
بۆیه‌ش له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌وه‌دام که به یارمه‌تی باوکم و که‌سانی تری شاره‌زا له کاری موزیکی کوردی‌دا، بتوانم به‌رهه‌می ڕێکوپێک ئاماده و پێشکه‌شبکه‌م، به‌ڵام بۆ ئه‌مکاره هیچ پلانێکی زه‌مه‌نیم دانه‌ناوه .
به‌و ده‌ستپێکه‌ی سه‌ره‌وه،گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تیمان له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند دڵنیا ڕه‌زازی ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ک لێمانپرسی دڵنیا، تاچه‌ند ئاره‌زووی ستایلی ته‌ره‌ب ده‌کات و به نیاز نیت له‌م ستایله کار بکه‌یت ؟
– به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له منداڵییه‌وه گوێم به هه‌موو سهپکێکی موزیکی کوردی ئاشنایه، بۆیه زۆر زوو له‌وه تێگه‌یشتم که سه‌پکی ته‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ده‌نگی من نایه‌ته‌وه ، بۆیه‌ش دڵنیام که له داهاتووشه‌وه خۆم له شێوه‌ی ته‌ره‌ب دوور ئه‌گرم.
– هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندان سوود له موزیکی دراوسێ وه‌ر ده‌گرن و ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێ موزیکی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین! بۆیه ده‌پرسین موزیکی کوردی ده‌کرێت به سوود وه‌رگرتن له موزیکی دراوسێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت ؟ یاخوود ڕیگه‌ی تر هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ؟
-به هۆی پێشکه‌وتنی موزیک له بواری ئامێر، ته‌کنیک و هه‌روه‌ها دانانی میلۆدی زۆر پێشکه‌وتووه. بۆ نموونه له وڵاتێکی وه‌ک سوێد پێموایه سوود وه‌رگرتن له‌و پێشکه‌وتنانه بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی مۆسیقای کوردی هیچ کێشه‌یه‌ک تێدا نییه وه ئێمه ئه‌وبواره به خۆمان بده‌ین .
هه‌ندێ له ڕۆژنامه نووسان له کاتی ڕێکخستنی دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندان هه‌وڵده‌ده‌ن زیاتر تیشک بخه‌نه سه‌ر پرسیاره تایبه‌تییه‌کانی ژیانی هونه‌رمه‌ندان، واتا باس کردنی کێشه‌ی نێوان هونه‌رمه‌ندان! ئه‌مه چۆن ده‌بینی هیچکات وابووه پرسیاری وات ئاراسته بکرێت به شیاوی ڕۆژنامه‌ت نه‌زانی بێت؟
– وه‌ک مرۆڤێک ڕێزم هه‌یه بۆ ژیانی تایبه‌تی و مه‌سه‌له‌ی شه‌خسی هه‌ر که‌سێک، بۆیه پێموایه ئه‌مجۆره پرسیارانه که ده‌توانێ کێشه دروستبکات ده‌بێ ڕۆژنامه‌نووسه‌کان خۆیانی لێ بپارێزن،بێگوومان له ئه‌مجۆره پرسیارانه‌م لێکراوه،به‌ڵام وه‌ڵامم نه‌داوه‌ته‌وه .
که گه‌ڕایته‌وه کوردستان،ئاره‌زوو ده‌که‌یت یه‌که‌م شوێن بۆ کوێ بچیت وه بۆ؟ ئاره‌زووی بینینی کام شاری کوردستان ده‌که‌ی؟
تایبه‌ته‌ن هه‌ر جارێک که بێمه‌وه بۆکوردستان یه‌که‌م شوێن که‌ده‌چم،سه‌ردانی گڵکۆکه‌ی دایکم له‌گردی سه‌یوان له شاری سلێمانی،به‌ڵام هه‌موو شوێنێکی کوردستانم پێخۆشه و حه‌ز ده‌که‌م بیبینم.
له ئاهه‌نگه‌کاندا به‌جلوبه‌رگی کوردی ده‌بینرێت بۆچی؟ زۆر که‌س گۆڕانکارییان له‌جلوبه‌رگی کوردی به شێوازێک کردووه که شێوازه کوردییه‌که‌ی خۆی که‌متر پێوه‌دیاره،به‌ڵام به‌ڕێزت وات نه‌کردووه،سیمایه‌کی کورده‌واری جوان به جلوبهرگتهوه دیاره ئه‌مه‌یان چۆنه ؟
-هه‌ر له‌منداڵییه‌وه فێری له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی کوردی بووم،ئه‌وه‌ش هۆی ئه‌وه بوو که دایکم ئاشقی جلوبه‌رگی کوردی بووه‌و منیشی واڕاهێناوه، دیاره باوکیشم هه‌ر به‌و شێوه‌یه.هه‌میشه جلوبه‌رگی کوردی به‌لاوه په‌سه‌ند بووه .
ئه‌گه‌ر داواتلێبکرێت له ڕۆڵگێران له دراما یان فلیمێکی سینه‌مایی کوردی،ئاماده‌ی به‌شدار بیت ؟ وه ئایا مه‌رجت چییه و ئاره‌زووی چ ڕۆڵێک ده‌که‌یت ؟
بێگوومان ئه‌گه‌ر پرسیارم لێبکرێت بۆ ڕۆڵ گێڕان له فلیمێک یان کارێکی شانۆیی باش, ده‌توانم ئه‌م کاره بکه‌م ، مهرجهکهیشم ئه‌وه‌یه که ڕۆڵه‌که شایه‌نی کچێکی کورد بێت هه‌موو ڕێزێکی بۆ دابنرێت .