زۆر گرانە ئەم لێک دابڕانە
دڵم ئەڵێی منداڵە
وڕکی گرتووە
بۆ تاوێ جۆلانە
دەبێ بۆ وابکات
ئەم دلە وا شێتانە
*********
بڕۆ بڕۆ
ئیتر لەگەلت نایەم
ناکەم قەد جۆلانە
دانانیشم بە دیارتەوە
لەسەر رێگای پەیامێکت
ئێشک ناگرم
************
بۆ چایەک
یەک قۆری پڕ ناکەم
تەنها لە کۆفییەک
داوای یەک قاوە دەکەم
بەدیار قاوەکەوە
هەڵەشە قسە ناکەم
************
ئەمشەو بێ تۆ
لەمەیخانەیەک
داوای پێکێ
لە دیداری چاوت دەکەم
تا مەستم کات
دیدەی مەستت
**********
هەر ئەمشەو دوای
نیوە شەو
دەچمە سەماخانەیەک
لەگەل خێوەزمەت
هەتا بەیانی سەما دەکەم
***************
بۆ کاروان کوژەی بەیان
دەڕوانمە
خۆرەتاو
یاخود دەڕوانمە
کەلی شاخ
بۆ تیێنیۆتیم
لە ڕووباری لێوەکانت
ئاو ئەخۆمەوە
*************
نازانم بۆ واشێتە
ئەم دڵە پر جۆشە
وەها ورکی گرتووە
دەڵێی مندالێکی
بێ مێشکە
***********
هەتا لەبیری ئەبەم
ئەم کارە ناڕێکە
فرمێسکی روومەتم
وڕک ئەگرێ
بۆ ماچێکی
سەر ئەم کۆشە
سارارەشید ئەفەندی
٢٠١١ /١٦/١١