دیمانه توانا ته‌ها: تۆپبارانكردنى سنووره‌كان رووداوێكه ساڵانه بهرِووى سنووره‌كانى هه‌رێمى كودرستان دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش دژى گشت به‌ها مرۆییه‌كان‌و په‌یوه‌ندییه نێونهتهوهیهكانو په‌یوه‌ندى دراوسێیهتىو پیرۆزییه‌كان‌و به‌یه‌كه‌وه ژیانه.
دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، تۆپبارانكردنى سنووره‌كان له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێران ئیدانه دهكاتو سه‌ره‌خۆشى خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى قوربانیه‌كان دهكاتو ده‌ڵێت “ئه‌م تۆپبارانكردنه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان، ئه‌مه‌ش به‌ر له هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌كانى ئایینى ئیسلام ،كه ئه‌مه‌ش چاوهرِوانكراو نه‌بووه، له مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران‌و نه لهرِووى مرۆڤایهتیو ئایینیش ئه‌مه‌یان لێ چاوهرِوان نه‌ده‌كرا، بۆیه ئه‌مه جێگه دڵته‌نگییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مان پێی وابوو ئه‌زموونه‌كانى رابردووى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ى ئێمه‌و ئه‌وانیش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه، كه به‌م شێوازه‌ى ئێستا هیچ ده‌ره‌نجامێكى واى لێناكه‌وێته‌وه، جگه له جێهێشتنى كاره‌سات‌و دروستكردنى دوژمندارىو پچرِانى په‌یوه‌ندى له‌نێوان دراوسێیه‌كان بترازىَ هیچى دیكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه”. په‌رله‌مانى كوردستانیش كه له دانیشتنه‌كان ئاماژه‌ى پێكراوه، كه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه‌و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنیش هه‌ندێك جار هێرش ده‌كه‌نه سهردامهزراوهكانى ئێمه، له‌برى ئه‌وه‌ى كاتێك هێرشێك یان مه‌ترسییه‌ك رووبهرِووى میلله‌تى ئێمه ده‌بێته‌وه بێین به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاسه‌وارى ئه‌و كاره‌ساته، كه‌چى دێن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پهرلهمانو حكومه‌ت، به داخه‌وه ئه‌مه ئه‌گه‌ر راستیش بووایه ئاسایى بوو، كه راگهیاندنو رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى گازنده‌و رخنه بگرن كاتێك كه‌موكورتیه‌ك هه‌بێت. من ناڵێم به ته‌واوى پێی ههستاوینو له ئاست ئه‌و كاره‌ساته كارى جیددى كراوه‌و به دڵنیاییه‌وه كه‌موكورتى هه‌بووه‌و چاوى خهڵیكیش زیاتر خوێندنه‌وه‌ى خۆى هه‌بووه له‌وه‌ى هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانى ئه‌و وڵاته.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه هه‌نگاونانى په‌رله‌مان یان به دهنگهوههاتنى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ جارێكى دیكه‌ش بۆ خه‌ڵك روون بێته‌وه، كه كارى په‌رله‌مان ته‌نها ئه‌وه نییه به‌ده‌نگ بێت‌و كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكات، ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌كان یه‌كێك بن له هه‌نگاوه‌كان كه‌وا خه‌ڵك هه‌ستى پێبكات، ئه‌گینا له چه‌ندین رووه‌وه هه‌نگاوى باش نراون‌و په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كه‌م دامه‌زراوه بووه كه له‌م وڵاته بانگهێشتى كۆنسوڵى ئێرانى كردووه، كه ئه‌مه له‌هیچ مه‌راسیمێكى پرۆتۆكۆڵى دبلۆماسیدا ئه‌وه‌نییه په‌رله‌مان هه‌ڵبستێت به بانگهَشتكردنى باڵوێز، به‌ڵكو ئه‌مانه له به‌رنامه‌و كارى حكومه‌تدان، حكومه‌تیش له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا خۆى پێههڵستاوه.
له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیشیدا گوتیشى “گرفته سنوورییه‌كان له ناوچه پرِ كێشه‌كان‌و ئاڵۆزى ئێمه‌دا كێشه‌ى مێژوویین، با راستگۆ بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كوردستان، به ده‌ركردنى بهیاننامهیهكو هه‌ڵوێستێك، به دروستكردنى خیوهتگهیهكو ناردنى چه‌ند هاوكارییێكى سه‌ره‌تایى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كۆتایى نایه‌ت، هه‌وڵه‌كان بهردهوامنو به‌رده‌وامیش ده‌بن، ئه‌بێت راستگۆبین، ئه‌م بابه‌ته من له دانیشتنى په‌رله‌مانیش ئاماژه‌م پێكردووه، كێشه‌ى سنوورى وا هه‌ن تا ئێستا چه‌ند جارێك له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌و چه‌ند برِیارێكى ئه‌نجوومه‌نى ئاساییشى بۆ ده‌رچووه، هه‌تا ئێستا كێشه‌كه به كۆتایى نه‌هاتووه، كێشه هه‌یه دهیانو سه‌دان ساڵ به‌رده‌وامى هه‌بووه‌و ئاڵۆزى سه‌ر سنووره‌كانیش هه‌بووه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موو توانایه‌ك بخه‌ینه گهرِ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كان له‌سه‌ر خاكى خۆمان، دواتریش بۆ زیاتر تێگه‌یاندنى دراوسێكانمان به‌تایبه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێران، من پێموایه په‌رله‌مان زۆر به وردى چاودێرى حاڵه‌ته‌كانى كرد، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى وه‌ك پرِۆژهش له‌به‌رده‌مى خۆى داناون راسپاردنى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچێت، له خستنهگهرِى زۆرترین توانا دیبلۆماسییهكانو چرِكردنهوهى تواناكانى له‌گه‌ڵ به‌غداو مه‌ركه‌ز، كه ئه‌وه یه‌كێكه له‌و بابه‌ته سیاسییانه‌ى په‌یوه‌ندى به‌سه‌روه‌رى عێراقه‌وه هه‌یه، پێویسته حكومه‌تى عێرِاقى فیدرِاڵ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیاتر هه‌نگاوى خۆى بهاوێژێت”.
به بۆچوونى دڵشاد شه‌هاب “ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌و ره‌وابوونى دراوسێیه‌تى ئێران له‌م قۆناغه‌دا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بهوهدهكاتو لایوایه ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر سنوورى ده‌وڵه‌تێكى دیكه‌و به‌زاندنى سنووره‌كان هیچ پاساوێك به‌هیچ یه‌كێك له‌م بابه‌تانه نادات”. گوتیشى “بێگومان له‌كاتى رووبهرِوو بوونهوهكانى دیبلۆماسى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران، پاساوى ئه‌وه‌یه كه ئاڵۆزییه‌كانى سه‌ر سنوور هۆكارى ئه‌وه‌ن كه ده‌ستدرێژى ده‌كرێته سه‌ر سه‌ربازگه‌و هێزو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌وان لێره‌و لهوىَ، ره‌نگه رووداوى له‌م بابه‌ته روویاندابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه راسته‌و واقیع بینانه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن نه‌ك چاره‌سه‌رى گرفته‌كه ناكات، به تێرِوانینى ئێمه ره‌نگه ئاڵۆزترى بكات، ره‌نگه دووباره ده‌رفه‌تێكى زۆرتریش بخوڵقێنێت بۆ ئه‌وه‌ى بوراى ئاشتى‌و بوارى دیالۆگ‌و لێك تێگه‌یشتن كه‌متر بكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ببێته هۆكارى دروستبوونى رقوكینه له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ناوچه سنووریه‌كانه‌وه، واتا كارێكى ئاسان نابێت، كه باوكێك ببینێت كاتێك جه‌رگى بسووتێت به له‌ده‌ست دانى رۆڵه‌كانى، یان منداڵه‌كان به له ده‌ستدانى باوك و دایكیان، ره‌نگه رقێك له نێوان ئه‌م تاكانه دروست بێت تا ژیان ماوه دراوسێیه‌كانیان به دوژمنى سه‌ره‌كى خۆیان بزانن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌كان كه ره‌نگه ببێته رێگر بۆ چاره‌سه‌ریه‌كان”.
دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند “ئه‌م هێرشانه‌ى ئێران جگه له گه‌یاندنى زیانى گیانى‌و مالى به هاوڵاتییانى سڤیل‌و زیان گه‌یشتن به ئابوورى‌و پهیوهندییهكانو به خودى كۆمارى ئیسلامى ئێران هیچى دیكه‌ى لىَ نه‌هاتۆته به‌رهه‌م، واتا هه‌مووى بریتییه له زیانگهیاندنو زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌میش خه‌ڵكى سڤیلى كوردستانه كه بىَ ده‌سه‌ڵاته، له‌هه‌مان كاتدا كۆمارى ئیسلامى ئێرانیش یه‌كێكه له زه‌ره‌رمه‌نده یه‌كه‌مه‌كان له رووى ناوبانگى نێو دهوڵهتىو په‌یوه‌ندییه‌كانى دراوسێیه‌تى، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له كاریگه‌رییه‌كان، بۆیه من باوهرِم وایه كه ئه‌مه ئه‌نجامێكى بووه‌و جگه له ده‌ره‌نجامى خراپ هیچ شتێكى تری لىَ شین نه‌بووه”.
سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و دروستبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌ى خستهرِوو كه هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بۆ وه‌ستانى ئه‌و هێرشانه، چونكه كێشه‌ى سنووره‌كان وه‌ك برینێكى سارِێژ نه‌بوو وایه‌و به‌ر هه‌ر شتێك بكه‌وێت، برینه‌كه‌ى سهرلهنوىَ بریندار ده‌بێته‌وه، ئه‌م ناوچه سنووریانه به درێژایى مێژوو دواى دابه‌شكردنى كوردستان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا تا ئێستاش ئارامى‌و جێگربوونێكى به‌مشێوه‌یه‌ی به خۆیه‌وه نهبینوهو له‌سه‌ر ئاستى ده‌وڵه‌ته‌كانیش چه‌ندین رێككهوتنو دانیشتنى له‌سه‌ر كراوه‌و تا ئێستا نه‌بۆته هۆكارى ئه‌وه‌ى هه‌تا گره‌نتییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا ههبێتو جێگربوونێك له‌م بارودۆخانه‌دا دروست ببێت. كه‌واتا راستییێك سه‌لمێندراوه، رێگه‌چاره‌ى سهربازىو توندوتیژى هیچ كاتێك سه‌ركه‌وتوو نابێت‌و ناشگاته هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ به‌ره‌و پێش چوون”. گوتیشى “ههرلایهنێكو ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر ئه‌م رێرِهوه برِواتو وا بیربكاته‌وه كه به‌م شێوه‌یه ده‌گاته ئه‌نجامێك، زۆر هه‌ڵه‌یه‌و جگه له دروستكردنى ماڵوێرانىو زه‌رو زیان گه‌یاندن بهخهڵكو خودی خۆیان هیچ شتێكى دیكه‌ى لێنایه‌ته‌وه، هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌بێت هه‌موو رێگه دبلۆماسیه‌كان بخاته گهرِ له‌گه‌ڵ دراوسێیهكانو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییش ئه‌بێت ئه‌م زوڵم‌و حه‌قیقه‌ته بگه‌یه‌نێت، من له‌و باوهرِهشدام كه سه‌رده‌مى ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر چووه له دونیادا ئیتر خه‌ڵك زۆری لێ بكرێت‌و بكوژرێتو ده‌ربه‌رده‌ر بكرێت‌و كه‌س ئاگادارى نه‌بێت، ئه‌مه به‌سه‌ر چوو، ئه‌زموونه‌كانیش ئه‌مه ده‌رئه‌خه‌ن كه ئه‌نجامده‌رى ئه‌م كارانه خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند بوونه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى”. هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت “ئێمه ته‌مه‌نناى ئه‌و زه‌ره‌ره ناكه‌ین له دراوسێكانمان، چونكه ئێمه ئه‌و كاتانه له‌بیرناكه‌ین كه سنووره‌كانیان والاَكردبوو به رووى ئێمه‌و ئه‌مه‌شمان له‌به‌ر چاوه‌و ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌و رۆژه گه‌شانه‌ى هاوخهمو هاوكاریكردنهى كه له‌نێوانماندا هه‌بووه كه‌لێنى تێنهخهن، به‌هۆى دروست بوونى ئه‌و رووداوانه‌ى كه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ى رابردوو له‌سنورى هه‌رێم روو