له سه‌ردانێکی تایبه‌تیدا، هونه‌رمه‌ند و میوزیکژه‌ن دڵــــــــــزار شه‌نگه، گه‌ڕایه‌وه ئامێزی نیشتمان، شایانی باسه سه‌ردانه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند، بۆ جێبه‌جێکردن و به ئه‌نجام دانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی هونه‌ریه، به‌رپرسی کاره هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ند، له لێدوانێکی ته‌له‌فۆنیدا، ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندنین، که هونه‌رمه‌ند له میانی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ نیشتمان، له پاش یه‌که‌م ڕۆژی گهیشتنهوهو شاد بونه‌وه‌ی به خاکی پیرۆزی کوردستان و هه‌ولیری پایته‌ختی شیرین، سه‌ردانی مه‌زاری هه‌ردو هونه‌رمه‌ندی کۆچ کرد‌و و نه‌مری گه‌له‌که‌مانی کردوه، هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کر و که‌سایه‌تی ناودار و دڵسۆزی هونه‌رمه‌ندان و خاکی پیرۆزی کوردستان، عیرفان زه‌نگه..
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کرده‌وه، که هومه‌رمه‌ند دڵزار شه‌نگه به نیازی چه‌ند ڤیدۆ کلیپێک و پاشان به نیازی جێبه‌جێکردنی ئه‌لبومه نوێکه‌ی، تا سپۆنسه‌رێکی گونجاو شیاوی ده‌ست ده‌که‌وێت، بۆ ڕاپه‌ڕاندی چه‌ند کارێکی دیکه‌ی هونه‌ری، که دواجار که ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه هه‌واڵه نوێکانتان بۆ وه‌شان ده‌که‌ین.
به‌رپرسی کاره هونه‌ریه‌کانی کۆمپانییای شه‌نگه میوزیک
به‌ریتانیا_هه‌ڵ