بریار وایە لە رۆژی سێشەمە کاتژمێر ١١ ی بەیانی لە ھۆڵی چالاکی قوتابخانەکان کۆنسێرتێکی موزیکی بۆ ھونەرمەندی موزیکژەنی بە توانا (دڵدار وریا) بێتە ئەنجامدان
لە لێدوانێکی بۆ راگەیاندنەکان( دڵدار وریا) ی موزیک ژەن گوتی: بە مەبەستی زیاتر خزمەت کردنم بۆ بواری ھونەری بریارم دا کە کۆنسێرتێکی موزیکی لەشاری ھەولێر ئەنجام بدەم
دڵدار زیاتر باس لە ناوەرۆکی کۆنسێرتەکەی دەکات و دەڵێ: ئەم کۆنسێرتە لە رۆژی سێشەمە ١٩/٢/٢٠١٣ لە کاتژمێر ١١ بەیانی لە ھۆڵێ چالاکی قوتابخانەکان دێتە ساز کردن و ھەروەھا ئەم کارەش دەبێتە یەکێک لە چالاکیەکانی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ھەولێر
لە کۆتایی دا دڵدار گوتی: لەم کۆنسێرتە موزیکیە باوکی خۆشەویستم و ھونەرمەند وریا ئەحمەد بەشدار دەبێت بە بەرھەمێک و لێرەوە سوپاسێکی ئەوکەسانەش دەکەم کە ھاوکاری ئەم کارە بوون
جێگای ئاماژە پێدانە دڵدار وریا یەکێکە لە موزیک ژەنەبەتواناکان و ھەروەھا لە بنەماڵەیەکی ھونەری پەروەردە بووە وھەروەھا بەشداری کردووە لە کۆرێکی شیعری شاعیری بەناوبانگ رەنج سەنگاوی وەک موزیکژەنێک کە ئەویش بە یەکێک لە باشترین کۆرە شیعریەکانی کوردی دادەنرێت
رێکەوت سەلام