رەزا شـوان
نووسەری بەناوبانگی وێـژەی منـداڵان (دکتۆر سیوس) ی ئەمریکی، کە بە رەچەڵەک ئەڵـمانییە. یەکـێکە لە کەڵـەنـووسـەرەکانی جیهـان، لە بـواری نـووسـیـنی چـیرۆک بـۆ منـداڵان. کە تا کۆچی دوایی زیاتر لە (٦٠) پەرتـووکی نووسیوە و چاپیانی کـردوون و بڵاویانی کردوونەتەوە. هەر خۆشی وێنەکانی بۆ پەرتووکەکانی کێشاون. لەوانە (٤٥) پەرتـووکـیان، بە تایبـەتی بـۆ منـداڵان نـووسـیوە. کە بـریتـین لە چـیرۆک و لە وێنـەی روونکردنەوە. پەرتووکەکانی وەرگێڕدراون بۆ (٢٠) زمانی جیهانی. لە پڕفـرۆشترین پەرتـووکەکـانـن لە جیهـانـدا. کە زیـاتر لە (٦٠٠) مـلـیۆن دانـەیـان لـێفـرۆشـراون، تا ئەمـڕۆش لـێیان دەفـرۆشرێـن و لە لـیستی پەرتـووکە پـڕفـرۆشـراوەکانی جیهـان دان.
دکـتۆر سـیوس کـێـێیە؟
ناوی راستەقـینەی (تیۆدۆرد سیوس گەیزل)ە، لە جیهـاندا بە نازناوی (دکتۆر سیوس) ناسراوە و ناوبانگی دەرکـردووە. هـەر ئەم ناوە خـوازراوەشی لەسـەر پەرتـووکەکانی نووسـیوە. لە راسـتیـدا سـیوس نـە دکـتۆرە و نە بـڕوانـامەی دکـتۆراشی وەرگرتـووە.
(سـیوس) ناوبانگی خـێـزانی کچـێـنی دایکـێـتی، پـێـش ئـەوەی شـوو بە بـاوکی بکات. وشـەی (دکـتۆر) یـش، لەسـەر خـەون و خـواستی باوکی بـوو، کە زۆر حەزی دەکـرد تیـۆدۆری کـوڕی بـبـێـت بە دکـتۆر (پـزیـشک) یان بـڕوانـامـەی دکـتۆرا وەربگـرێـت. لـێرەوە وشـەی (دکـتۆر) ی خـستە پێـش وشەی (سیوس) و (دکـتۆر سیوس) بوو بە نـازنـاوی وێـژەیی و هـونـەری.
دکتۆر سیوس لە (٢/ ئادار/١٩٠٤) لە شاری سپرینگـفـیڵد، لە ویلایەتی ماساشوستس، لە ویـلایەتە یەکگـرتـووەکانی ئەمـریکا لەدایـک بـووە. باوکی ناوی (تیۆدۆرد رۆبەرت گەیـزل) ە. بیـرەسـازێکی ناسـراوبـوو، کـارگەیەکی بیـرەسازکـردنی هـەبـوو. دایکـیشی (هـێنریتـا سیوس) لە نانـەواخانەکەی باوکـیدا، پاسـتەی دروست دەکـرد و دەیفـرۆشـت. دکتۆر سیوس تەنیا خوشکێکی هەبوو. سیوس لە مێردمنداڵیدا، لە کارگەی بیرەکەیاندا، یارمـەتیی باوکی دەدا. لە دوای قـەدەغـەکـردنی دروستکـردنی بیـرە و مـەی، لە سـاڵی (١٩١٩) دا، کارگەکەی بیـرەکەیان داخـست. تا رادەیەک داراییان لە کـورتی دا. باوکی بـوو بەڕێـوەبەری باخچـەی ئـاژەڵان. زۆر جار سـیوس دەچـوو بۆ باخچـەی ئاژەڵان و لەگەڵ شـێر و پـڵنگە بچـووکەکانـدا یاریی دەکـرد و دەچـووە نـاو قەفـەزەکانیانەوە. بە تەباشیریش لەسەر دیوارەکانی شـوورەی باخچەکەدا، وێنەی ئاژەڵەکانی لە شـێویەکی کاریکاتـێری و فـانتـازیـدا دەکـێـشا.
دکـتۆر سـیوس، نـووسـەری بەنـاوبـانگی وێـژەی منـداڵان، هـونـەرمەنـدی وێنەکـێش، هـۆزانـڤـان، کـاریـکاتـێریـستی سـیاسی، نـووسـەری کـورتەچـیرۆک، سـیاسـەتـمەدار، رەخـنەگری تەنـزئامـێز. سەرنووسەر، میدیاکار، دەرهـێنەر، ئاوازدانەر. ئەنـیمەیـشن، پەیـکەرسـاز، شانـۆکار، دەرهـێنەری فـیـلم، سـینەمـاکار. بەڵام زیـاتر لە رێی وێـژەی منـداڵانەوە ناسـرا و ناوبانـگی دەرکـرد.
خۆشەویـستی دکتۆر سیوس بۆ هـۆنـراوە، دەگەڕێتەوە بۆ کارتێکـردنی دایکی. کاتێک کە خـۆی و خوشکەکەی منداڵ بـوون، لەگەڵ دایکـیانـدا، دەچـوون بۆ نانەواخـانەکەی باپـیرەیان. دایکیان بەدەم کارکـردنەوە، بە سەروا و ئـاوازەوە، قـسەی خـۆش و دێـڕە هـۆنـراوەی سـووک و کـورتە چـیرۆکی بـۆ دەگـێڕانـەوە. بۆ ئەوەی سەرقاڵـیان بکات.
دکتۆر سیوس، لەپێشا نە وێنەکـێشێکی کارامە بوو نە نووسەرێکی درەوشاوەش بـوو. بەڵام کۆڵی نەدا. بەردەوام وێنەی دەکێشا و بابەتی بۆ گۆڤـار و رۆژنامەکان دەنووسی.
هـاوسەرەکانی دکـتۆر سـۆز:
دکتـۆر سـیوس، دوو جـار هـاوسـەرگـیری کـرد. بـەڵام هـیچ منـداڵـێکـیان نەبـوو.
هـاوسـەری یەکـەمی (هـێلـین پاڵـمـەر، مـاوەی پـێکەوە ژیـانیان: ١٩٢٧ـ ١٩٦٧) لە زانکۆی ئۆکـسفـۆرد لە ئینگـلتەرا یەکتریان ناسی. هـێلـین نووسەر و سەرنـووسەری پەرتـووکی منـداڵان بـوو. هەمـوو کارە بـازرگانیـیەکانی سـیوسی بەڕێـوەدەبەر. دوای تێکچـوونی باری دەروونی، بە خـۆکـوژی کـۆتـایی بە ژیـانی خـۆی هـێـنا.
هاوسەری دوەمی (ئـۆدی ستۆن دایمـۆنـد، مـاوەی پـێکەوە ژیانیان: ١٩٦٨ـ ١٩٩١) ئـۆدی نـووسـەرێکی بـواری وێـژەی منـداڵان بـوو. هـانـدەر و پاڵـپـشی دکـتۆر سیوس بوو، لە نووسین بۆ منداڵان. ئۆدی هەرگیز ناوی سیوسی نەبیستبوو، وای زانیبوو کە ئەو پـزیشکە. لە دوای کۆچکردنی دکتۆر سیوس، ئەم هاوسەرەشی کەمتر لە ساڵێک ژیـاو، بە نەخـۆشی شـێرپـەنجـە کـۆچی دوایی کـرد.
جارێکـیان کەسـێک لە دکـتۆر سـیوسی پـرسی: بـۆ هـیچ منـداڵـێکـتان نـیـیە؟
دکتۆر سیوس وەڵامی ئەو کەسەی دایەوە و وتی: ئێوە بەردەوام منداڵتان دەبێت، منیش بەردەوام دەبـم لە نووسینی پەرتـووک بـۆیـان. ئەوەبـوو بوو بە خۆشـەویستی ملیـۆنان منـداڵان لە جیهـانـدا. کە تا ئەمـڕۆش چـێـژ و سـوود لە خـوێنـدنەوە و لە بینـینی فـیلمە کارتـۆنییەکانی چـیـرۆکە خـۆشـەکانی وەردەگـرن.
خوێنـدنی دکتـۆر سـیوس:
لە ساڵی (١٩٢٥) دا، بـڕوانـامـەی بەکالـۆریـۆسی لە هـونـەرە ئـازادەکان، لە زانـکـۆی دارتـمـۆس، لە ئەمریکا وەرگرت. بە نـیازی درێـژەدان بە خوێنـدن و وەرگـرتنی دکتۆرا لە وێژەی ئینگیزیدا، چووە کۆلێژی لـینکـۆڵن لە زانکۆی ئۆکسفـۆرد، لە ئـینگـلتەرا. بەڵام سیوس ئاستێکی باشی نەبوو، لە خوێندنی ئەکادیمی بێزاربوو. زیاتر سەرقاڵی وێنەکێشان و نووسین بوو. (هـێـلین پاڵـمەر) ی هـاوڕێی و هـاوکـۆلـێژی ـ کە دوایی بـوو بە هـاوسـەری یەکـەمی ـ زانـی کە سـیوس بەهـرەیـەکی باشی لە وێـنەکـێـشانی کاریکاتێریدا هەیە. داوای لێکرد کە روو لە جیهانی وێنەکێشانی کاریکاتێری بکات و بیکات بە پـیـشەی بـژیـۆی ژیـانی. ئەوەبـوو دوای ساڵـێک وازی لە خـوێنـدن هـێـنا.
سیوس کاتێک کە لە ساڵی (١٩٢١) لە زانکۆی دارتمۆس بوو، بوو بە سەرنووسەری گۆڤاری (جاک ئۆ لانتەر)ی کـۆمیدی سەر بە زانکۆکە. بەڵام شەوێکیان لە ژوورەکەی لەبەشی ناوخـۆیی، لەگـەڵ چەنـد هـاوڕییەکـیدا، مەیـان خـواردەوە و سەرخۆشبوون و دەستگیرکران. لەو سەردەمەدا مەیخواردنەوە قەدەغـەبوو. بە پێچەوانەی یاساوە بوو. بۆیە لە گۆڤارەکە دەریان کرد. بەڵام بە ناوی خوازراوی ترەوە، وەک (دکتۆر بۆتان) و (دکتۆر سیوس) و ناوی ترەوە بابەت و کاریکاتێری بۆیان دەنارد و بڵاویان دەکردەوە.
سیوس دوای وازهـێنانی لە خـوێندن، گەشـتـێکی هـەشـت مانگی، بۆ چەنـد وڵاتێکی ئەوروپـا کرد. دوای گەڕانـەوەی بۆ ئەمـریـکا، لە ساڵی (١٩٢٧) تـەوە، دەسـتی بە وێنەکـێـشان کرد. وەک کاریکاتێریستـێکی پـیشەیی لە چەنـد گـۆڤار و رۆژانامەیەکدا، کاری دەکـرد. نـزیکەی (١٥) ساڵـێش ریکلامی کاریکاتـێری، بۆ چەنـد کۆمپانیایەکی بازرگانی کێـشا. پارەیەکی باشی بەدەسـتهـێـنا. بـوو بە کاریکارتێریـسـتـێکی ناسراو.
لە ساڵی (١٩٣٦) دکتۆر سیوس و هـێلینی هاوسەری لە گەشتێکی دەریاییدا بۆ (٣٠) وڵاتی ئەوروپـا. رتمی بـزوێنەری (مەکـینەی) کەشـتیـیەکە لەگەڵ دەنگی شەپـۆلەکانی دەریـادا، ئیلهـامی نووسینی هـۆنـراوەیەکـیان پـێبەخـشی، کە بوو بە یەکەم پەرتـووکی بۆ منداڵان:(بیر لەوە دەکەمەوە کە لە شەقامی مولبەریدا بینیم). کە لە ساڵی (١٩٣٧) چاپیکرد و بڵاوی کردەوە.
بە ناوبانگـترین پەرتـووکەکانی دکتۆر سیوس بۆ منـداڵان:
دکتۆر سیوس (٤٥) پەرتووکی چیرۆک و رۆمان و هۆنراوەی بۆ منداڵان نووسیوە و چاپی کـردوون و بـڵاوی کـردوونەتەوە. بە ئاسانی شێوازی ناوازەی دەناسـریتەوە. بە خێرایی خوێنەرانه منداڵان و نەوجەوانان و پیرانی سەرسامکـرد. هـەر خۆشی وێنەی روونکردنەوەی بۆ پەرتووکەکانی کێشاون. ئەمانە ناوی هەندێک لە پەرتووکەکانێتی:
١ـ (بیـر لەوە دەکەمـەوە کە لە شـەقـامی مـولـبەریـدا بیـنـیم). زیـاتر لە (٣٠) خـانە و کـۆمپانیای چـاپ و بڵاوکردنەوە، رەتـیان کـردەوە کە ئەم پەرتـووکەی بـۆ چاپ بکەن.
بە دڵـتەنگی و بە خـێرایی بۆ ماڵەوە دەهـات، بـۆ ئەوەی دەستنووسەکەی بسووتێنێت.
بە رێکەوت هـاوڕێەکی دێرینی هـاوپـۆلێکی زانکۆی دارتمۆسی بیـنی کە کاربەدەستی چاپخانەی (ڤـانگار) بوو. لە ساڵی (١٩٣٧) دا، پەرتووکەکەیان بۆ چاپکرد و بڵاویان کـردەوە. ئـەم پەرتـووکە بۆ هـەمیـشەیی رووی وێـژەی منـداڵانی گـۆڕی.
٢ـ (پـشیلەی نـاو کـڵاوەکە): لە ساڵی (١٩٥٧) دا چاپکرا و بڵاوکرایەوە ئەم چیرۆکە کلاسیکـییە، بە بەکارهـێنانی (٢٢٠) وشە لە وشەکانی خوێنـدنەوەی نـوێ نووسـیوە، ئەم پەرتووکەی ئەڵتەرناتیڤی پەرتـووکی خوێندنەوەی قـوتابخانەکانە بوو، کە منداڵان لـێیان بێـزار ببـوون. چـیرۆکەکە بـاس لـە دوو بـرا دەکـات، کە لـە رۆژێـکی بـاراناوی بێزاردەبـن. بڕیـاریان دا کە رێ بە پشیلەیەک بـدەن بێتە نـاو ماڵەکەیان. بێگومان ئەم پـشیلەیە ئاسایی نییە. بەڵکو پشیلەی ناو کڵاوە درێژە رەنگاوڕەنگەکەیە. پێدەچـێت بۆ هەر شوێنێک بچێت، ئاژاوە و کەتنی خۆشی بەدودابێت. ئەم چیرۆکە لە پڕفـرۆشترین پەرتـووکەکانی دکـتۆر سیوسە. لەلایەن رەخـنەگـرێکەوە بە کارێکی نایـاب باسی کرد. سەرکەوتنی پشیلەی ناو کڵاوەکە، پێگەی دکتۆر سیوسی لە وێژەی منداڵان باڵاتر کرد.
٣ـ (چـۆن گـرینـچ جەژنی کـریـسمسی دزی): گـرینـج پاڵەوانی سەرەکی چـیرۆکەکەیە. چـیرۆکـێکی کـلاسـیکی نەمـرە. چـیرۆکی گـرینـچ دەگـێڕێـتـەوە، کـە لەسـەر گـردێکـدا وەستاوە و رووی لە شارۆچکەی هـۆڤـیل کردووە. گرینج لە هـیچ شتێک ناپـێچـێتەوە
بۆ ئەوەی خۆشی جەژنی کریسمس لە خەڵکی هـۆڤـیل بدزێت. بەڵام لە کۆتاییدا مانای راستەقـینەی بەخـشـین فـێردەبێـت. ئەم چـیرۆکە یەکـسەر کراویە فـیلمی ئەنیمەیـشن.
٤ـ (هـۆرتـۆن هـێلکە هـەڵـدێنێت): هـۆرتـۆن ناوی فـیلەکەیە و پاڵەوانی چیرۆکەکەیە. فـێڵ لە فـیلەکە دەکرێـت و لەسەر هـێلکەی باڵـندەیەک دادەنیشێت. سەرەڕای هـەنـدێ گرفت هۆرتۆن لەسەر هێلکەکە هەڵناسێت. لە کۆتاییدا هێلکەکە هەڵدێنێت. باڵندەیەکی فـیـل و بـوونـەوەرێـکی دوڕەگ، کە سـیمای مـایـزی بـاڵـندە و فـیلی هـۆرتـۆنی هـەیە.
چـیرۆکێکی فانتازی ئەفـسانەییە.
٥ـ (ئەگەر مـن باخچـەی ئاژەڵان بەڕێـوە ببـەم ـ ١٩٥٠). ئـەم پەرتـووکە، ئـەو کورتە چیرۆکانەی لەخۆگرتووە کە دکتۆر سیوس لە گۆڤاری (ریدۆک) بڵاویانی کردوونەتەوە.
٦ـ هـۆرتـۆن گـوێی لە کێ دەبێـت ـ ١٩٥٥).
٧ـ (هـێلکەی سـەوز و گـۆشـتی بەراز). ئـەم چـیرۆکەی لە ئەنجـامی گـرەوێک لەسەر (٥٠) دۆلار نووسی. (بینێت سـێرف) هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای رانـدۆم هاوس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، رکەبەری دکتۆر سیوسی کرد، کە بتوانێت چیرۆکێک بنووسێت، لە (٥٠) وشە پـێکـبێـت. دکـتۆر سیوس ئـەو چـیرۆکەی نووسی و گـرەوەکەی بـردەوە.
٨ـ (یەک ماسی دوو ماسی، ماسی سوور، ماسی شـین ـ ١٩٦٠).
٩ـ (دزی چـیرۆکەکانی تـر ـ ١٩٦١).
١٠ـ (لـۆراکـس ـ ١٩٧١).
١١ـ (ییـرتـڵی کـیسەڵ). چـیرۆکە تەنـزێـکە لەسـەر ئەدۆڵـف هـیتـلەر.
١١ـ (شـەڕی کـەرە ـ ١٩٨٤) ئـەم پەرتـووکەی بۆ مـاوەی شەش مانـگ، لە لـیستی پـڕفـرۆشترین پەرتـووک بۆ منداڵان، لە پەرتـووکەکانی نیویـۆرک تایمز مایەوە. ئەم پەرتـووکە شـرۆڤـەیەکە لەسـەر پێـشبركـێی چـەک. بە تایـبەتیـش چـەکی ئەتـۆمی.
١٢ـ (ئەی ئەو شوێنانەی کە بـۆی دەچـیت ـ ١٩٩٠): ئـەم پەرتـووکە، دوا پەرتـووکی دکتۆر سیوسە، کە پێـش مـردنی چاپکـرا و بڵاوکرایەوە. هەنـدێک لە باشترین وتەکانی دکتۆر سیوسی لەخۆگرتووە. هـانی منداڵان دەدات، هەوڵـبدەن بۆ هـێنانەدیی تواناکانیان لە ژیـاندا. لە هەمان کاتـدا ئەو پەیـامە دەگەیەنێت، کە هەموو شتێک دەکرێ و ئەستەم نییە، ئەگەر هـەوڵی بۆ بـدەیـت. یەکـێک لە وتەکـانی دکـتۆر سیوس:”ئەمـڕۆ تـۆ تـۆی، ئەمـەش زیـاتر لە راسـتی راسـتـیترە، لە ژیـاندا کەسـێک نیـیە کە لە تـۆ باشـتربێـت”.
وتەیـەکی تـری:”مـێـشک لە سـەرت دایە، پێـیەکانـت لە پێڵاوەکـانت دان، دەتـوانیت بە هـەر ئاراستەیەکـدا، خـۆت ئاراسە بکەیـت کە هـەڵـیـبژێـریـت”.
پەرتووکەکانی بەزۆری لەلایەن کۆمپانیای (راندۆم هاوس) بۆ چاپکردن و بڵاوکردنەوە، چاپکـراون و بڵاوکـراونەتەوە.
دکتۆر سیوس بێجگە لە نووسینی پەرتووک بۆ منداڵان و کیشانی وێنەی روونکردنەوە و کاریکاتێـری. (١١) فـیلمی تایبەتی بـۆ تەلەفـزیـۆن و (٥) فـیلـمی درێـژی دەرهـێناوە. شانۆیەکی مـوزیکیش لەسەر شانۆی برودوای. (٤) زنجـیرەی تەلەفـزیـۆنی دەرهـێناوە. میـراتی راستەقـینەی دکـتۆر سیوس، کاریـگەرییە بەردەوامەکانـێتی لەسەر ئەنـدێـشەی منـداڵان لە هەمـوو شـوێنێکـدا. بـوو بە هـێمایەکی خۆشـەویـستی لەلای منـداڵان.
بۆچی چەنـد پەرتـووکێکی دکتۆر سیوس قەدەغـەکـران؟
رەنگە دکتۆر سیوس بەناوبانگـترین نووسەری پەرتـووکی منـداڵان بێـت، کە لە ژانیدا و لە دوای مـردنیشی، رەخـنەی تونـدی لـێگیرا. تا ئەمـڕۆش مشتومڕ لەسەر هـەنـدێک لە پەرتووکەکانی هـەیە. بە هـۆی کێشانی وێنەی رەگـەزپەرستی و هەست برینـدارکەرەوە. بۆ نموونە: لە یەکەم پەرتووکی (بـیر لەوە دەکەمەوە کە لە شەقـامی مولـبەریدا بینـیـم) وێـنەی دوو ئەفـریقی لە شێوەی مەیموونـدا کێشاون، وێنەی چاوەکانی خەڵکی ئاسیایی خواروخێچ کـێشاون. (دامەزراوەی دکـتۆر سیوس ئینـتەر پـرایـزز) کە ماف و مـۆڵەتی چاپکـردن و بـڵاوکـردنەوەی سەرجەم بەرهـەمەکانی دکـتۆر سیوسی هـەیە. رایگەیـانـد واز لە فـرۆشتـنی شەش لە پەرتـووکەکانی بهـێـنن. زانـای وێـژەی منـداڵان (فـلـیپ) لە بـارەی ئـەو مشتـومـڕانەوە، دەڵـێت:”ئەمـە دەبێـتە هـۆی ئـەوەی کە خەڵکی دووبـارە، هەڵسەنگانـدن بۆ میراتی دکتۆر سیوس بکەنەوە. پێمـوایە ئەوە شتێکی باشە. بەشێک لە میـراتەکەی هـەیە کە دەبێـت مـرۆڤ رێـزیان لێبگـرێت. بەشـێکـیشیان نابێـت مـرۆڤ رێـزیان لـێبگـرێـت”.
دکتۆر سیوس لە سوپای ئەمـریکادا:
دکتۆر سیوس لە جەنگی جیهانی دووەمدا، لە ساڵی (١٩٤٣) دا، بە پلەی کاپتن چـووە ریـزی سوپـای ئەمریکاوە. لە هـێزی ئاسمانی سوپادا، فەرمانـدەی بەشی ئەنـیمەیـشنی یەکەی فـیلمی جـۆڵاو بـوو لە هـۆلیـۆد. بۆ مـاوەی (٤) سـاڵ لە سوپـادا خـزمـەتی کـرد. چەند فیلمێکی پـڕوپاگەنـدەی بۆ سوپا دەرهـێنا. لەوانە (کارکردنت لە ئەڵمانیا ـ ١٩٤٥) فـیلمێکی پڕوپاگەندە بوو. دکتۆر سیوس کاتێک کە لە سوپاداببوو، لە ماوەی دوو ساڵدا (٤٠٠) سـەد کاریکاتـێری سـیاسی تەنـزئامـێزی کـێـشا. دوای جـەنگ دکـتۆر سـیوس و هـاوسـەرەکەی، روویـان لـە کـۆمـەڵگەی لاجـۆلا لـە شـاری سـان دێـیگـۆ لە ویـلایەتی کالـیفـۆرنیا کـرد. گەڕایەوە سـەر نـووسـین بـۆ منـداڵان. تا مـردنیان لـەم شارەدا ژیـان.
دکتۆر سیوسی سیاسەتـمەدار:
دکتۆر سیوس دیموکراتێکی لیبراڵی بوو. لە ماوەی ساڵانی چلەکانی سەدەی بیستەمدا، زیـاتر سـەرنجی لەسـەر سـیاسـەت بـوو. لایـەنگـری سـەرۆک (فـرانکـلـیـن دی) بـوو. کاریکاتێرە سیاسییە سەرەتاییەکانی، دژایەتی سۆزداری لەگەك فاشیزمدا نیشان دەدەن. داواشی کرد، لە دژی فـاشیزم کاربکرێت. چەند پەرتووکێکیشی ناوەڕۆکێکی سیاسییان لەخۆگرتوون.
کۆچی دوایی: دکتۆر سیوس لە تەمەنی (٨٧) ساڵیدا لە رۆژی (٢٤/دێسەمبەر/١٩٩١)
لە ماڵەکەی خۆیدا لە کۆمەڵگەی جـوڵا لە سان دێیگـۆ، بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. وادیارە لەسەر راسپاردەی خۆی، خۆڵەمێشی لاشەکەی لە زەریای هـێمندا بڵاوکرایەوە.
ئەو خەڵاتـانەی دکـتۆر سیوس بەدەستهـێـناون:
دکتۆر سیوس بە درێژایی ژیانی پیشەیی، چەندین خەڵاتی بەدەستهـێنا. دوای مردنیشی چەنـدین رێـزلـێنانێکیان لـێنا. بە کورتی باس ئـەو خـەڵات ورێـزلێـنانەی دەکەیـن.
١ـ لە ساڵی (١٩٨٤) دا، دکتۆر سیوس یەکەم نووسـەرە کە خەڵاتی (پـولـیتزەری) یان پێبەخـشی، لە پاداشتی بە شداریکـردنی بۆ مـاوەی نـزیکەی نیـو سەدە، لە فـێرکردن و پەروەردەکردنی منـداڵانی ئەمـریکا و خـۆشی بەخـشـین بە دایـکان و بـاوکـانیان.
٢ـ لە (١٩٤٧) دا، خەڵاتی ئـۆسکاری بەدەستهـێـنا. لە باشترین فـیلمی دیکـۆمێـنتاری بە ناوی (دیـزایـن بـۆ مـەرگ). کە لـێکـۆڵـینەوەیە لە کـولـتووری ژاپـۆنی.
٣ـ لە ساڵی (١٩٥٠) دا. خەڵاتئ ئـۆسکاری دووەمی بەدەستهـێـنا. لە کـورتە فـیلمی ئەنیـمەیـشن (جـیراڵـد مەکـبۆینگ).
٤ـ لە ساڵی (١٩٩٥) دا، پەرتـووکخـانەی زانکـۆی کالـیفـۆرنیـا، ناوکەیـان گـۆڕی بۆ پەرتووکخانەی ئۆدری و گەیزل (دکـۆر سیوس). وەک رێزلێنانێک بۆ دکتۆر سیوس و بۆ ژنی دووەمی. بە هـۆی خۆبەخشییان بۆ باشترکردنی زانستی خوێندنەوە و نووسین.
٥ـ لە ساڵی (٢٠٠٠) لە شاری سپرینگفیڵد لە ویلایەتی ماساشوستس. (باخچەی دکتۆر سیوس) وەک یادگاریـیەکی نیشــتمانی بۆ پەیکەرسازی کـرایەوە. پەیکەرەکانی دکـتۆر سـیوس و زۆر لە کارەکـتەرەکـانی، لـەم بـاخچـەیـەدا دانـراون. لە ساڵی (٢٠١٧) دا لەتەنیشت ئەم باخچەیەدا مۆزەخانەی جیهانی سەرسوڕێنەری دکتـۆر سیوس کرایەوە.
٦ـ لە ساڵی (٢٠٠٤) دا، رازگـرەکانی پەرتـووکخـانەکانی منـداڵان لە ئەمـریکا، خەڵاتی ساڵانـەی تیـۆدۆر سـیوس گەیـزل (دکـتۆر سـیـوس) یان دامـەزرانـد. بـۆ رێـزلـێـنان لە ناوازەتـریـن پەرتـووکی ئەمـریکی، بۆ خـوێنـدەوارانی سەرەتـایی، کە لە مـاوەی ساڵی پێشوودا، بە زمانی ئینگـلیزی لە ئەمریکا بڵاوکـرابێتەوە. دەبێـت (داهـێنەر و ئەنـدێشە فـراوانی نیشان بـدات. بۆ ئەوەی منداڵان بە خـوێندنەوەوە سەرقاڵ بکەن، لە منـداڵانی قـۆناغـی پێـش باخچـەی منـداڵانەوە تا پـۆلی دووی بنـەڕەتی).
٧ـ لە ساڵی (٢٠٠٨) دا، ناوی دکـتۆر سیوس خرایە لیستی بەنەوبانگەکانی لە هـۆڵی کالیفـۆرنیا.
٨ـ لە ساڵی (٢٠١٢) دا، چاڵێک لەسەر هەسارەی عەتاریـد، بە ناوی گەیـزل ەوە نـرا.
٩ـ لە ساڵی (٢٠١٢) دا، نـاوی کـۆلـێژی دارتـمـۆس، گـۆردرا بـۆ کـۆلـێژی پـزیـشکی (ئـۆدری و گەیـزل). وەک رێـزلێنانێک بۆ چەندین ساڵەی بەخـشندەییان بۆ کۆلـێژەکە.
١٠ـ وەک سینەماکارێکـیش، دکـتۆر سـیوس، ئەستێـرەیەکە لە بـلـۆکی (٦٥٠٠)، لە رێـڕەوی ناودارانی هـۆلیـۆد لە ئەمـریکا.
١١ـ رۆژی (٢/ ئادار)ی هەمـوو ساڵێک، کە هـاوکاتە لەگەڵ رۆژمانگی لەدایکبوونی دکـتۆر سـیوس، رۆژی نـیشــتمانی خـوێـنـدنەوەیـە، لە سـەرانـسەری ئەمـریکادا.
١٢ـ چەنـد زانکـۆیەکی ئەمـریکی، بـڕوانامەی دکـتۆرای رێـزلـێنان (فەخـری) یـان بە دکتۆر سـیوس پێبەخـشی.
١٣ـ بێجگە لەو خەڵاتانە، دکتۆر سیوس چەند خەڵات و رێزلێنانێکی کەی وەرگرتووە.
(*) بۆ نووسینی ئەم بابەتە، سوودم لە چەنـدین سایتی ئینگـلیزی وەرگرتـووە.
رەزا شـوان
دوبـەی: ٢٠٢٥
ﻗﮫدەﻏﮫ ﮐﺮا، دوای ﺋﮫوەی ﻟﮫ ﮐﺎﺗﯽ ﻗﮫدەﻏﮫﮐﺮدﻧﺪا ﮔﯿﺮا ﮐﮫ ﻣﮫی The Jack-O-Lantern -ﺳﯿﻮس ﻟﮫ ﮔﯚﭬﺎری 8 ﮐﺎرﯾﮑﺎﺗﺮی ﻟﮫ ژﺮ ﻧﺎوی ﺗﯽ.ﺳﯿﻮس و ﺳﯿﻮﺳﺪا ﻧﺎﺳﺎﻧﺪ. ﺑﮫم ﺷﻮەﯾﮫ ، دەﺧﻮاﺗﮫوە. ﺑﯚ ھﮫﻮەﺷﺎﻧﺪﻧﮫوەی ﺋﮫم ﻗﮫدەﻏﮫﯾﮫ
20.12.2024, 22:43 Google Oversetter
https://translate.google.no/?sl=ar&tl=ckb&text=63 0 ﺣﻘﯾﻘﺔ ﻋن ﻋﺎﻟم دﻛﺗور ﺳوس% A0%1904 ﻣﺎرس 2 وﻟد ﻣؤﻟف ﻛﺗب اﻷطﻔﺎل اﻷﻣرﯾﻛﻲ ﻓﻲ Aﻛﺗب CBC · 3ﺗم اﻟﻧﺷر%A 02 3… 2/4
ﺑﯚ ﯾﮫﮐﮫﻣﺠﺎر دەﺳﺘﯽ ﮐﺮد ﺑﮫ ﺑﮫﮐﺎرھﻨﺎﻧﯽ ﻧﺎوە ﺳﺎﺧﺘﮫ ﺑﮫﻧﺎوﺑﺎﻧﮕﮫﮐﮫی.
1 .ﺳﯿﻮس ﻟﮫﻻﯾﮫن ھﺎوﭘﯚﻟﮫﮐﺎﻧﯽ ﻟﮫ دارﺗﻤﯚﺳﮫوە ﺑﮫ” ﮐﮫﻣﺘﺮﯾﻦ ﺋﮫﮔﮫری ﺳﮫرﮐﮫوﺗﻦ” دەﻧﮕﯽ ﭘﺪرا. 9
و earlymoments.com/ ﺗﯿﯚدۆر ﺳﯿﻮس ﮔﮫﯾﺰل دﮐﺘﯚر ﺳﯿﻮﺳﮫ. )ﺑﮫ ﺳﻮﭘﺎﺳﮫوە ﻟﮫ دﮐﺘﯚر ﺳﯿﻮس ﺋﯿﻨﺘﮫرﭘاﯾﺰ ( وەرﮔﯿﺮاوەthoughtco.com ﮐﮫ ھﯿﻮای ﺧﻮاﺳﺖ ﮐﮫ ﭘﺰﯾﺸﮑﯽ ، -ﺳﯿﻮس “دﮐﺘﯚر”ی ﺑﯚ ﻧﺎوەﮐﮫی زﯾﺎد ﮐﺮد وەک ﺋﺎﺳﻮودەﯾﯿﯿﮫک ﺑﯚ ﺑﺎوﮐﯽ 11 ﺑﮑﺎت.
ﻟﮫ زاﻧﮑﯚی دارﺗﻤﯚس ﺑواﻧﺎﻣﮫی دﮐﺘﯚرای ﻓﮫﺧﺮی ﭘﺒﮫﺧﺸﺮا. 1956 -ﻟﮫ ﺳﺎﯽ 12
1ﺳﯚس”.“ ﺑﮋەﮐﺮدﻧﯽ ﺋﮫﻤﺎﻧﯿﯿﮫ ﺑﯚ ﻧﺎوی ﺳﯿﻮس، ﻟﮫﮔﮫڵ ﺋﮫوەﺷﺪا ﺧﻮﻨﮫران دەﻦ ”. “زۆﯾﺲ13
1 ﺳﻮوس” ﻗﺎﻓﯿﮫ ﻟﮫﮔﮫڵ داﯾﮑﯽ ﻗﺎزدا ﺑﮑﺎت، ﺑﯚﯾﮫ ﺑﮋەﮐﺮدﻧﮫﮐﮫی وەرﮔﺮت. “ .ﺳﯿﻮس ﭘﯽ ﺧﯚش ﺑﻮو ﮐﮫ 14
How the Grinch Stole ﺗﺎﯾﻠﯚر ﻣﯚﻣﺴﻦ ڕۆﯽ ﺳﯿﻨﺪی ﻟﻮ ﮐ دەﮔﺖ ﻟﮫ ﻓﯿﻠﻤﯽ وەرﮔاﻧﯽ ﻓﯿﻠﻤﯽ ﻓﯿﻠﻤﯽ (drseussart.com/bioearly . )ﮔﺘﯽ ﺋﯿﻤﮫﯾﺠﺰ/ھﺎﻧﺪۆت/ ٢٠٠٠ ﻟﮫ ﻧﻮوﺳﯿﻨﯽ دﮐﺘﯚر ﺳﯿﻮس ﻟﮫ ﺳﺎﯽ Christmas -ﮔﯚﭬﺎری دادوەر، ﮐﮫ دەﺳﺘﯽ ﺑﮫ ﮐﺎرەﮐﺎﻧﯽ ﺳﯿﻮس ﮐﺮد، ھﮫﻧﺪﮑﺠﺎر ﻧﮫﯾﺪەﺗﻮاﻧﯽ ﻣﻮوﭼﮫی ﻓﮫرﻣﺎﻧﺒﮫراﻧﯽ ﺑﺪات. 16 1 ﻟﮫﺑﺮی ﺋﮫوە ﻧﻤﻮﻧﮫی ﺳﯚدە و ﮐﺮﻤﯽ ڕﯾﺶ ﺗﺎﺷﯿﻦ و ﻧﯿﻨﯚﮐﺒﯾﺎن ﺑﮫﺧﯚڕاﯾﯽ داﺑﮫش دەﮐﺮد.
، -ﺳﯿﻮس دروﺳﺘﮑﮫری ڕﯾﮑﻼﻣﮑﯽ ﻣﺮوﮐﻮژ ﺑﻮو ﮐﮫ زۆر ﺳﮫرﮐﮫوﺗﻮو ﺑﻮو ﮐﮫ دەﺳﺘﮫواژەی “ﭘﮫﻟﮫ ﺑﮑﮫ 17 ﺳﺎڵ ھﮫﻤﮫﺗﮑﯽ ڕﯾﮑﻼم ﺑﯚ ﮐﯚﻣﭙﺎﻧﯿﺎی ﻓﻠﯿﺘﯽ ١٧ ھﻨﺮی، ﻓﻠﯿﺖ”! ﺋﮫو ﮔﺎﺘﮫﺟﺎڕﯾﯿﮫ ﺑﻮوە ھﯚی ﺋﮫوەی ﮐﮫ ﺑﯚ ﻣﺎوەی ﻣﺮوﮐﻮژەﮐﮫ ﺑﮫڕﻮەﺑﭽﺖ.
.ﺳﯿﻮس دەﺳﺘﯽ ﮐﺮد ﺑﮫ دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ﮐﺘﺒﯽ ﻣﻨﺪان ﭼﻮﻧﮑﮫ ﯾﮫﮐﮏ ﺑﻮو ﻟﮫو ﮐﮫﻣﺘﺮﯾﻦ ﭘۆژە داھﻨﮫراﻧﮫی ﮐﮫ 18 1 ﺑﮫ ﮔﺮﺒﮫﺳﺘﯽ ڕﯾﮑﻼﻣﮫﮐﮫی ﻗﮫدەﻏﮫ ﻧﮫﮐﺮاﺑﻮو.
ﺑوﮐﺮاﯾﮫوە. ﮐﺘﺒﮫﮐﮫ ﮐﯚﻣﮫﮏ” ھﮫﮫی Seuss ﯾﮫﮐﮫم ﮐﺘﺐ ﺑﻮو ﮐﮫ ﺑﮫ ﻧﺎوی ﺳﺎﺧﺘﮫی Pocket Boners -19 ھﮫزار داﻧﮫ ﻓﺮۆﺷﺮا. ٣٤ ﯾﮫک ﻣﻠﯿﯚن و ١٩٤٥ ﮔﮫﻣﮋاﻧﮫﯾﮫ “ﮐﮫ ﻟﮫ وەرەﻗﮫی وەرﮔاﻧﺪا دەدۆزرﺘﮫوە. ﺗﺎ ﺳﺎﯽ
وە ﺑﯿﺮﮐﺮدﻧﮫوە ﻟﮫوەی ﮐﮫ ﻟﮫ ﺷﮫﻗﺎﻣﯽ ﺷﻮﺗﯽ ﺑﯿﻨﯿﻢ ﯾﮫﮐﮫم ﮐﺘﺒﯽ ﻣﻨﺪاﻧﯽ دﮐﺘﯚر ﺳﯿﻮﺳﮫ. )ﻣﺎﯽ ھﮫڕەﻣﮫﮐﯽ (crixeo.com/dr-seuss/ ﭘﻨﮕﻮﯾﻦ . ﺟﺎر ڕەﺗﮑﺮاﯾﮫوە ﭘﺶ ﺋﮫوەی دواﺟﺎر ڕەواﻧﮫی ﭼﺎﭘﮫﻣﮫﻧﯽ ﺑﮑﺮﺖ 27 -ﯾﮫﮐﮫم ﮐﺘﺒﯽ 21
ﻻﭘﮫڕەدا ﺧﮫرﯾﮑﯽ ﻧﻮوﺳﯿﻦ و 1000 ﺑﯚ500 .ﮔﻮاﯾﮫ ﺳﯿﻮس ﻟﮫ ﮐﺎﺗﯽ ﯾﮫﮐﮫم ڕەﺷﻨﻮوﺳﯽ ﮐﺘﺒﯽ وﻨﮫﯾﯿﺪا ﻟﮫ ﻧﻮان 22 1 ﻓﺪاﻧﯽ ﺑﻮو.
20.12.2024, 22:43 Google Oversetter
https://translate.google.no/?sl=ar&tl=ckb&text=63 0 ﺣﻘﯾﻘﺔ ﻋن ﻋﺎﻟم دﻛﺗور ﺳوس% A0%1904 ﻣﺎرس 2 وﻟد ﻣؤﻟف ﻛﺗب اﻷطﻔﺎل اﻷﻣرﯾﻛﻲ ﻓﻲ Aﻛﺗب CBC · 3ﺗم اﻟﻧﺷر%A 02 3… 3/4
. – دەوﺗﺮﺖ ھﮫﻣﻮو ڕۆژﮏ ﺑﯚ ﻣﺎوەی ھﮫﺷﺖ ﮐﺎﺗﮋﻣﺮ ﻧﻮوﺳﯿﻮﯾﮫﺗﯽ 23
.ﺳﯿﻮس ﺗﮫرﺧﺎن ﺑﻮو ﺑﮫ دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ﮐﺘﺐ ﺑﯚ ﺧﻮﻨﮫراﻧﯽ ﺳﮫرەﺗﺎﯾﯽ دوای ﺋﮫوەی ﺗﻮوﺷﯽ ﺑﺎﺑﮫﺗﮏ ﺑﻮو 24 1 دەرﺑﺎرەی ﻣﻨﺪاﻧﯽ ﺋﮫﻣﺮﯾﮑﯽ ﮐﮫ ﺑﮫزەﺣﻤﮫت ﻓﺮی ﺧﻮﻨﺪﻧﮫوە ﺑﻮون.
ﺣﮫوت ﺧﺎﺗﻮون ﮔﯚدﯾﭭﺎ ﺷﮑﺴﺘﺨﻮاردوو ﺑﻮو و ﺳﯿﻮس ﮔﮫڕاﯾﮫوە ﺑﯚ ﻧﻮوﺳﯿﻨﯽ ﮐﺘﺒﯽ ﻣﻨﺪان. )ﻣﺎﯽ ھﮫڕەﻣﮫﮐﯽ (crixeo.com/dr-seuss/ ﭘﻨﮕﻮﯾﻦ ﺳﯿﻮس دەﺳﺘﯽ ﮐﺮد ﺑﮫ دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ﭘﯚﺳﺘﮫری ﺳﯿﺎﺳﯽ ﮐﮫ ھﺎﻧﯽ ﺋﮫﻣﺮﯾﮑﺎی دەدا ﺑﭽﺘﮫ ﻧﺎو 1942 -ﻟﮫ ﺳﺎﯽ 26 ﺷﮫڕەﮐﮫوە.
.ﻟﮫ ﺟﮫﻧﮕﯽ ﺟﯿﮭﺎﻧﯽ دووەﻣﺪا ﻧﺎوی ﺧﯚی ﺗﯚﻣﺎرﮐﺮد ﻟﮫ ﺳﻮﭘﺎی ﺋﮫﻣﺮﯾﮑﺎ و ڕەواﻧﮫی ھﯚﻟﯿﻮود ﮐﺮا ﺑﯚ 27 1 ﺑﮫرھﮫﻣﮭﻨﺎﻧﯽ ﮐﺎرﺗﯚﻧﯽ ﭘوﭘﺎﮔﮫﻧﺪەﯾﯽ ﮐﮫ ﺳﮫرﮔﮫرﻣﯿﯿﮫ ﺳﮫرﺑﺎزﯾﯿﮫﮐﺎﻧﯽ ﺗﺎﯾﺒﮫت ﺳﻨﺎﻓﻮ ﻧﯿﺸﺎن دەدات.
-ﮐﺎرەﮐﮫی ﺳﯿﻮس دوو ﺧﮫﺗﯽ ﺋﯚﺳﮑﺎری ﺑﮫدەﺳﺘﮭﻨﺎ. وەرﮔاﻧﯽ ﭬﯿﺪﯾﯚﯾﮫﮐﯽ ڕاھﻨﺎﻧﯽ ﺳﮫردەﻣﯽ ﺟﮫﻧﮓ 28 ١٩٤٨ ﺳﮫﺑﺎرەت ﺑﮫ ﮐﻮﻟﺘﻮری ژاﭘﯚن ﺑﮫ ﻧﺎوی “دﯾﺰاﯾﻦ ﺑﯚ ﻣﺮدن” ﺧﮫﺗﯽ ﺑﺎﺷﺘﺮﯾﻦ ﻓﯿﻠﻤﯽ دﯾﮑﯚﻣﻨﺘﺎرﯾﯽ ﻟﮫ ﺳﺎﯽ ﺑﮫدەﺳﺘﮭﻨﺎ
-ﺳﯿﻮس ﺧﮫﺗﯽ ﻟﯿﺠﯿﯚﻧﯽ ﺷﺎﯾﺴﺘﮫﯾﯽ ﭘﺒﮫﺧﺸﺮا ﺑﮫھﯚی ھﮫوﮫﮐﺎﻧﯽ ﻟﮫ ﮐﺎﺗﯽ ﺟﮫﻧﮕﺪا. ﺑﮫم ھﮫﺳﺘﯽ ﺑﮫ ﭘﮫﺷﯿﻤﺎﻧﯽ 29 ﮐﺮد ﻟﮫ ھﮫﻧﺪﮏ ﻟﮫ ﮐﺎرﺗﯚﻧﮫﮐﺎﻧﯽ ﮐﮫ ﺋﮫﻣﺮﯾﮑﯿﯿﮫ ژاﭘﯚﻧﯿﯿﮫﮐﺎن ﻟﮫ ﮐﺎرﯾﮑﺎﺗﺮﮑﯽ ھﺮﺷﺒﮫراﻧﮫدا ﻧﯿﺸﺎن دەدەن.
دا٢٠١٩ -ﺋﮫم ﻧﮫﺧﺸﮫ ھﺮﺷﺒﮫراﻧﮫ ﺗﮫﻧﯿﺎ ﻟﮫ ﭘوﭘﺎﮔﮫﻧﺪەی ﺳﮫردەﻣﯽ ﺟﮫﻧﮕﺪا ﺳﻨﻮوردار ﻧﮫﺑﻮون. ﻟﮫ ﺳﺎﯽ 30 ﺗﻮﮋەران ﮐﮫﺗﯽ ﺋﯿﺸﯿﺰوﮐﺎ و ڕاﻣﯚن ﺳﺘﯿﭭﻨﺰ ﺗﻮﮋﯾﻨﮫوەﯾﮫﮐﯿﺎن ﻟﮫ ﮔﯚﭬﺎری ﺗﻮﮋﯾﻨﮫوە ﻟﮫﺳﮫر ھﮫﻣﮫﺟﯚرﯾﯽ ﻟﮫ ﺋﮫدەﺑﯿﺎﺗﯽ ﮔﮫﻧﺠﺎﻧﺪا ﺑوﮐﺮدەوە، ﮐﮫ ﺗﯿﺪا ﻣﮋووی دوور و درﮋی ﻧﻮوﺳﮫر ﻟﮫ وﻨﺎﮐﺮدﻧﯽ ڕەﮔﮫزﭘﮫرﺳﺘﺎﻧﮫی ﻣﺮۆﭬﮫ ڕەﻧﮕﺎوڕەﻧﮕﮫﮐﺎن ﻟﮫ ﮐﺎرﺗﯚن و ڕﯾﮑﻼﻣﮫﮐﺎﻧﯽ ﮔﯚﭬﺎرەﮐﺎﻧﺪا ﺑﮫﮕﮫدار ﮐﺮد. ﻟﺮەدا دەﺗﻮاﻧﺮﺖ ﺋﮫﻧﺠﺎﻣﮫﮐﺎﻧﯿﺎن ﺑﺒﯿﻨﺮﺖ
Discussion about this post